سەد حەیف وهەزار مـخابن ئەوبناغە پتەوەی بۆژیانی هاوبەشی ژن و پیاوداڕژا بوو، بنە ماڵەی لەسەر دروست کرابو، تیرەوتۆرەمە عەشیرەی لێی دەکەوتەوە،

ئێستا لە ژێرمەترسیەکی گەورەدایە. ئەگەرهەروا بڕوا ئیترنـە نـەتـەوەو نـەدایک وباب ونەکەسوکار مانایەکیان نامێنێ ، کەس نازانێی کێی کێیە. نە مناڵ دایـک و باوک دەناسێی و نەدایک و باوک خۆیانی پیوە دەردێنن !

گومان لەوەدانیە ڕابردووهەڵە وپەڵەو زوڵم و زۆری تێدا بوەوئێستاش هەیە. ژن وەک خۆی نەناسراوەو مافی شیاوی خۆی پێنەدراوە. بەڵام دڵنیام ئەگەر بێغەرەز سەیری بکەین لە دنیای پێشکەوتـوی ئـەوڕۆشدا کورد وەک نـەتـەوە بـە ژن و پیاویەوە دەچەوسێندرێنەوە ، دەگیرێن ، دەکوژرێـن ، ئـاوارەو هـەڵـوەدا دەبـن و تەنانەت مافی مرۆڤانەشیان بـۆ لەبەر چاو نەگیراوە ! ڕاستی ئـەوەیـە مەسەلـەی ژن و مافەکانی لە دنیای پێشکەوتوشدا گیروگرفتی هەیە وکێشەکە وەک پێویست بن بڕ نەکراوە . من کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەژیم دەبینم بەکوردستانیشەوە هێنانە گۆڕی مەسەلەی مافی ژن چونکە زانستیانە نیە وچاو لێکەری نەزانانەیە، بـابەتـەکەی بـە جۆرێک ئـاڵـۆزتـر کردوە کە مـرۆڤ تـێیدا حەبـەساوەو سەری سوڕماوە.چەمکی پێکەوە ژیانی هێمنانە ودروستکردنی ژێرخانی کۆمەڵگایـەکی سالم بەرە بەرە کاڵ دەبێتەوە . کەس بیر لەوە ناکاتەوە کە ژن و پیاو بەبێی یەک بونیان نیە !بە ڕای من هۆی سەرەکی ئەوگەنگەشەیە نەزانی و نەبونی ئازادیە، بۆیە دەڵێم:(ئای نەزانی چیمان لێدەکەی؟!) ئیمانی کامڵی من ئەوەیە: تەنیا شتێکی کە شیاوە سەرو ماڵی لەپێناودا دابنێی نیشتمان و ئازادیە . ئەگەر دایک وباب، بۆ پوڵ وگیرفان پڕکردن وخۆشگوزەرانی هەستی بەر پرسایەتی منداڵانی تێدانەما، کاتێ دایک شەرم بکا بە کابانی ماڵێ وخۆی لـە دەرەوە کار بکا و بیگانـەیـەک بۆ بە خێوکردنی منـداڵەکەی بە کرێی بـگرێێ ، ئیتـر پەروەردەو ڕاهێنانی مناڵ مانای نامێنێ. مـناڵ لە ژێر کاریگەری کەسێک دا گەورە دەبێ کە هەم نامۆیەو هەم بێگانـە ! کاتێک خوێـندن وزانست بـە پـێچەوانـەی خەسـڵـەتی خـۆی دەکـار بهێندرێی، ئیتر دایک و باب لە ڕەوتی ئەسڵێ خۆیان لایان داوە . کاتێک مێردو ژن کەسایەتی یەکتر بشکێنن ، ئەدی مـوتمانـە وبـروا لـەلای کێی مـاوە ؟! لێرەدا بـەهەڵـە تێمەگەن، مەبـەستم ئـەوەینە لـەژورێشدا چاوی ژن بـبەستی ، مـەبادا لە پەنجەرەڕا نامەحرەمێک ببێنێ! کە باس لە ئازادی دەکەم ئیمانم وایە هەرچی بۆ مرۆڤی نێرئازادە بۆ مرۆڤی ژنیش ڕەوایە. دیارە ئایینوئیدەکان بەرنامەو پێوەری خۆیان هەیەو ڕەنگە دەگەڵ ڕای من هاودەنگ نەبن. بەداخەوە کەشوهەوایەکیان خوڵقاندوە کەس موتمانەی بەکەس نەماوە. ماڵێک کە سەفاو سەداقەتی دایک و بابی تێدا نەما ، ئەوە چۆلگەیەو بەقووڕێی گیراوە ! کاتێک هەمووشتێک بـو بـە مادە ، ئـیترعەقـڵ و مەنتـیق و زانست فاتیحایـان خوێندراوە. کاتێک تاک وگەل کەسایەتی خۆیان نەناسن وبە چاوی سوک لێکتر بـڕوانـن وبـەزمانی جنـێـوو بێحورمەتی دەگەڵ یەک بدوێن ، ئەوە لەڕاستیدا کەڕامەتی گەل بـریـندار دەکرێ وئەو بـریـنەش تەشەنـە دەکا و ئیعتیبار جێگەو پـێگەی خۆی لـەدەست داوە. کاتێک دایک و باب وشیار نەبوون ، مامـۆستای دڵـسۆزو ڕێنوێـنی شارەزا قات بوون، کەسایەتی زاناو لێهاتو دەکەونە بەر پەلاماری جنێوو بـێحورمەتی ، ئـەوە نەگبەتەیەو یەخەی ئەوگەلەی گرتوە. کاتێک مرۆڤ فەلسەفەی هەبونی نێرومێی نەزانی وتەنیا حەیوان ئاسا هەر بۆ چێژی نەفسی یەکتریان دەویست و ژن وەک قەرەواش وکارەکەرچاوی بکرێی وپێاو وەک نوکروبە قەولی مەشهـور( دەرکی دەرێێ بێی چ لـێوە بێ و چ پـێوە بێی )حیسابی لەسەربکرێی ، ئیتر ناسینی ماف وخاوەن ماف لە گۆڕێدا نەماوە. کاتێک مرۆڤ هیچ پێوەرێکی زانست و مەنتیق و،عەقـڵ،ڕەچاونەکا وجیاوازی ماف بە پێوانەی ژنوپیاو بون بپـێوێو مەزەندەبکا ، ئەوە بەڕاسـتی هـەڵـدێراوە و حەیوانە و بە شکڵی مرۆڤ چێکراوە!!

ئـەگەر بە پیی ڕەوتی ئـەو ڕۆ، لـە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشی فارس و تورک وعەڕەب و کوردەکەی، سەیری ژن ومافەکانی بکەین دەزانین کە شیوەی هەوڵو تێکۆشان بۆ دۆزینەوەی کەسایەتی ژن و مافەکانی چونکە زانستیانە نیەو لەڕوی سۆزوهەست دەستی پێکراوە، نەک نیشانەکەی نە پێکاوە بەڵکو ئاڵۆزتریکردوەو کورد کوتەنەی ( دۆو دۆشاو لێک دراوە ) بەگەرمی دروشمی هـێـمنی و ئارامی ژیان بـەتایبەت لە بنە مـاڵەدا لەسەر زارانە ، بەڵام لەکردەوەدا ئەوەی دەبیندرێ هەڵـوەشاندنـەوەی بناغەی پێکەوە ژیانی هـاو بەش وهـێمنانەیە. ئەوەی ئێمە لەو پیوەندیەدا دەیبینین و دەیبیسین ،بەڕاستی نە ئوسولی ئایینیەو نە پێوەری ئینسانیە. زۆر ئاساییە ژن و مێرد بگەنە حاندێک نەتوانن بەیەکەوە بـژین ، ئەگەر دەمـار گرژی ونەزانیوخۆ بەزلزانی لێگەڕێی، دەتوانن دۆستانە ماڵ ئاوایی لێکتر بکەن وجیا ببنەوە. بۆ ئەوەی مەسەلەکان تێکەڵ نەکەین بە مەبەست لـێکیان نـەدەیـن، پێویستە بگەڕێینەوە سەر نەفسی مرۆڤ بون ولە وێرا بڕوانینە مافەکان، نەک لە ڕوانگەی دینێک یان ئیدەیەک،یان حەزی کەسێک،چونکە ئەوانە پیوەری خۆیان هەیە، وکامەیان لـە واقعیەت نیزیکتر بێی بیگومان پە سندترە . لـە بـەر ئـەوەی زۆرینەی گەڵانی ئەو وڵاتانەی باسمکردن موسوڵمانن، بۆیە مـن هـێندێک بـاسی ئەومافانەتان بۆ دەکەم کە ئیسلام بە ژنی داوە ، لە حاڵێکدا کە مـرۆڤ بـونی لێی نە ئەستێندراوەتەوەو هەمو شتێکیش لە ڕووی کردەوە حیساب کراوە.

 ئێسلام یەکەمین ئایین بـوو کە کوشتنی ژنی لە کاتێکدا حـەرام کرد، کـە بـاوکە نەزانەکان هەبونی کچیان بەعەیب دەزانی .هەرکات هەواڵیان بۆ باوک دێنا کە کچی بوە ناوچاوانی ڕەش وترش وتاڵ دەکرد ولە بەر خۆیە پیشی دەخواردەوە. لەداخی ئەوهەواڵە لە هۆزەکەی دور دەکەوتەوەو خۆی لێدەشاردنەوە. بیری لەوە دەکردەوە ئەو سوکایەتیەی قبوڵ بێی یان بیکوژێو ژێر گڵی بکا، کە خوا دەڵێی: ئـای لـەو خراپ پـێـڕاگەیـشتـنـە !! خـوا سەرکـۆنـەیـان دەکا و بـە پـرسـیارێـکی سەرسوڕماوانە دەڵێ:لەسەرکام گوناه ئەوانە دەکوژن ؟! لە ڕوانەگەی ئیسلامەوە لە لێپرسینەوەدا ژنـو پـیاو بـەرانـبەرن کە دەفـەرمـوێی : وەک ئـەرکیان لـە سەر شانە و مافیشیان پیدراوە . بەجوانی هەڵس وکەوتو ڕەفتاریان دەگەڵ بـکەن . بـۆ هەڵسەنگاندنی باشی وخراپی خوا فەرمویە :ئەوەی مرۆڤ پێی دەبڕێی کردەوەی خۆیەتی. واتە پێوەرەکە کردەوەیە نەک نێر یان مێی بـون . ژن دەگەڵ پـیاو لـە مەسایلی عیبادیشدا بەرانبەرە.ئەوەی ئێمە دەیبینین خەتای ئیسلام نیە بەڵکوتاوانی موسوڵمانەکانە! ژن وپیاو خوایان یەکە ، پـەیـامبەروکتێبیان یـەکە ، نـوێـژیـان، ڕۆژوو ، زەکات و ،حـەجـیان جیاوازێـەکی نـیە. درۆو، غـەیـبەت، دوزمـانـیی، خەیانەت ، دزی و بـەگشتی حـەڵاڵ وحەرام بـۆ هـەردوکیان وەک یـەکە. بەڵام حاشاناکرێی جیا لە مافی مرڤانە جیاوازی تریان هەیە، ئەوێش لەبەر ژن بون و پیا بون نیە،بەڵکو خووخدەو خەسڵەت وتایبەتمەندین کە لە مرۆڤەکاندا بە شێوەی جیاواز دەر دەکەون .من پێمـوایە ئەرکی ویـژدانی و ئـەخلاقی ئینسانی و ئیمانی مـرۆڤـەکان بـە گشتی ئـەوەیە کە ئـەو ڕەوتـە ئاڵـۆزە، زانـستیانـە شـیکەنـەوە ، ئەو دڵەڕاوکێو دڕدۆنگی وناتەباییە ،نەحاواوەییەی هێور بکەنەوە .ژنانو پیاوانی کۆمەڵگاکانیان تێبگەێێنن کە ژیان بەبێ بون و یەکبون وهاوکاری وقبوڵ کردنی یەکتری ماناو ناوەرۆکێکی نیە . ڕوک بیڵێم : ژن دایکەو ئەو دایکـەش هـەر لـە تۆوی ئەو بـاوکانە دروست کراوەو بـاوکەکەش لـە ئـامێزی دایکدا گەورە بـوەو پێگەێێندراوە. کورد دەڵێن ( باوک دەیچێنێ و دایک ڕەعەمەلی دێنێ ) پرسیارشم ئەوەیە دوو شت بەبێی یەک بونیان نەبێی تـۆچۆن لێکیان جیادەکەیەوە؟! لەبیرتان نەچێی ژن دایکەو دایکیش زەحمەتکێش ترین و شەریفترین ئینسانە. کێی ڕێزی نەگرتبێ قەرزدارو پەشیمانە .

 براتان مەلا ئیبڕاهیمی مەجید پور .

 ٢٩ ڕەزبەر ٢ی٢١ کوردی

 ٢١ / ١١ /٢٠٢١ زایینی

فارسی