چاڵاکی کۆ کردنه‌وه‌ی پارە بۆ مه‌به‌ستێکی خێرخوازی له ساڵی 1974 زاینی له وڵاتی نۆرویژ ده‌ستی پێکردووه.

ته‌نیا ته‌له‌فزیۆنی نه‌ته‌وه‌ی نۆرویژ مافی ئه‌و چالاکیه‌ی هه‌یه. ‌ئه‌و ته‌له‌فزئۆنه‌ش حکومه‌تیه و له سه‌راسه‌ری وڵات بڵاو ده‌بێته‌وه و هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی ناوچه‌ی و هه‌رێمیش بڵاو ده‌کاته‌وه‌. هه‌موو ساڵێک له مانگی ئۆکتۆبردا(به‌فرانبار) له رۆژی یه‌ک شه‌ممه ئه‌و چالاکیە بەرێوەدەبردرێت. ته‌و ته‌له‌فزیۆنه‌ چه‌ند رۆژ پێش کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته رێکده‌خات. هه‌ره‌ها چه‌ندین رێکخراوی خێرخوازو که‌سایه‌تی ناسراو به‌شداری ده‌که‌ن . زیاتر له 100000 که‌سیش به خۆ و به ستڵی خێرخوازی ده‌چنه هه‌موو ماڵێک بۆ کۆ کردنه‌وه‌ی پارە.

چالاکی  ئه‌م ساڵی 2021 زاینی بۆ به‌رگری کردنی لە هاوسەرگیری مندالی  ژێر ته‌مه‌نی 18 ساڵی بوو، بەتایبەت کچ. له‌ چه‌ند وڵاتی جیهان کچ له ته‌مه‌نی 11 ساڵی را ده‌دڕ‌ێ به شوو.ئه‌و هاوسەرگیریە به ویستی خۆی کچه‌که‌ نیه.  کۆ کردنه‌وه‌ی پارەی ئه‌مساڵ بۆ به‌گری کردنی کچی ته‌مه‌ن بچوک له‌و وڵاتانه بوو: به‌نگلادێس، نیجێر، نێپاڵ، مالاوی و مالی. دراوی کۆ کراوه‌ی ئه‌مساڵ بۆ خوێندنی کچ به کار ده‌‌هێنرێت له‌و وڵاتانه‌ی که باسم کردن. هه‌روه‌ها بۆ زانیاری و خۆناسینی زیاتری  کچه‌کان.

له رێکه‌وتی 2021/10/24 زاینی ته‌له‌فزیۆنی نه‌ته‌وه‌‌ی نۆرویژ ٢٤٣٣١٠٦٠٩ (دوو سه‌د و چل و سێ ملیۆن و سێ سه‌د و ده‌ هه‌زار و شه‌ش سه‌د و نۆ هه‌زار) کرۆنی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له خه‌ڵک و کارخانه و سه‌رمایه‌داره‌کان کۆ کرده‌ووه. هه‌رووه‌ها به‌ڕێز سه‌رۆک وه‌زیرانی نۆرویژ (یوناس گار ستۆره‌) به ناوی حکومه‌ته‌وه   (په‌نجا ملیۆنی ) پێشکه‌ش کرد.

كۆ کردنه‌وه‌ی دراو بۆ ساڵی ٢٠٢٢ زاینی بۆ پزیشکانی بێسنوره.

عوسمان که‌وکه‌بی‌ شاد

شاری هامار/ نۆویژ

رێکه‌وتی ٢٥/١٠/٢٠٢١

فارسی