به گوێره‌ی یاسا ده‌بێ هه‌ر چوارساڵێک هه‌ڵبژرادنی پارله‌مان بکرێت. ئه‌مساڵ هه‌ڵبژرادنی پارله‌مانی وڵاتی نۆرویژ له رێکه‌وتی ١٣/٩/٢٠٢١ زاینی به‌ڕێوه‌چوو. ژماره‌ی ئه‌ندامانی  پارله‌مان ١٦٩ که‌سه‌.

نوێنه‌رانی پارله‌مان ئه‌ندامی حیزبی جۆرا و جۆرن. پارله‌مان له ١٠ حیزب پێکهاتووه، که بریتین له‌:

١ـ حیزبی کرێکاران (٤٨ نوێنه‌ر)

1.Arbeiderparti, AP (48) 

٢ـ حیزبی راست (٣٦ نوێنه‌ر)

2.Høyre, H (36)

٣ـ حیزبی ناوه‌ند (٢٨ نوێنه‌ر)

3-Senterpartiet, SP (28)

٤ـ حیزبی پێشکەوتن (٢١ نوێنه‌ر)

4- Fremskrittspartiet, FRP (21)

٥ـ حیزبی سوسیالیستی چه‌پ (١٣نوێنه‌ر)

5-Sosilistisk Venstreparti, SV (13)

٦ـ حیزبی چه‌پ (٨ نوێنه‌ر)

6-Venstre, V (8)

٧ـ حیزبی سوور (٨ نوێنه‌ر)

7- Rødt, R (8)

٨ـ حیزبی ژینگه‌ (٣ نوێنه‌ر)

8- Miljøpartiet De Grønne, MDG (3)

٩ـ حیزبی گه‌لی مه‌سحی (٣ نوێنه‌ر)

9-Kritelig folkeparti, KRF (3)

١٠ـ حیزبی سه‌ر‌نجی نه‌خۆش (١ نوێنه‌ر)

10-Pasientfokus, PF (1)

نوێنه‌ری ژن له پارله‌مان ٧٦ که‌سه‌ و پیاویش ٩٣ که‌سه. واته رێژه‌ی ژن چل و پێنج(٤٥٪ ) له سه‌ده.

1

پێهێنانی حکومه‌ت

 

حکومه‌ت له رێکه‌وتی ١٤/١٠/٢٠٢١ پێکهات. دوو حیزب پێکه‌وه به رێکه‌وتی سیاسی حکومه‌تیان پێكهێناوه. ئه‌و دو حیزبه‌ش بریتن له، حیزبی کرێکاران که ٤٨ نوێنه‌ری هه‌یه و حیزبی ناوه‌ند که ٢٨ نوێنه‌ری هه‌یه. پۆستی وه‌زاره‌ته‌کان دابه‌ش کراوه به سه‌ر ئه‌و دوو حیزبه‌دا.

وه‌زیره‌کانی حیزبی کرێکاران بریتین له‌:

١ـ سه‌رۆک وه‌زیران (یوناس گار ستۆره) حیزبی کرێکاران

٢ـ وه‌زیری کار و پێکه‌وه‌ ژیان (هادیا تاجیک) حیزبی کرێکاران

٣ـ وه‌زیری ماسی و دە‌ریا (بییۆرن شاران) حیزبی کرێکاران

٤ـ وه‌زیری ده‌رە‌وە ( ئه‌نیکێن هۆیتفێلد) حیزبی کرێکارن

٥ـ وه‌زیری که‌ش و هه‌واوو ژینگه‌ (ئێسپن بارت ئه‌یدا) حیزبی کرێکاران

٦ـ وه‌زیری رێگاو بان (یون ئیڤار نیگۆرد)

٧ـ وه‌زیری نه‌وت و وزه (مارته میۆس پێدێشن) حیزبی کرێکاران

٨ـ وه‌زیری ته‌ندروستی ( ئینگڤیلد  شه‌رکول) حیزبی کرێکاران

٩ـ وه‌زیری کلتور و یه‌کسانی ( ئه‌نێته ترێتێهبه‌گستویه‌ن) حیزبی کرێکاران

١٠ـ وه‌زیری به‌رهه‌مهێنان (یان کریستیان ڤێستره) حیزبی کرێکاران

١١ـ وه‌زیری زانست ( تۆنیا برێنا) حیزبی کرێکاران

وه‌زیره‌کانی حیزبی ناوه‌ند بریتین له‌:

١٢ـ وه‌زیری ئابوری (تریگڤه‌ ماگنوس شلاگڤۆلد ڤێدوم) حیزبی ناوه‌ند

١٣ـ وه‌زیری پشکنین و خوێندنی به‌رز(ئولا بۆرتن مویه) حیزبی ناوه‌ند

١٤ـ وه‌زیر پێشکه‌وتن ( ئه‌ننا بیته کریستیانسن تڤینه‌رێیم) حیزبی ناوه‌ند

١٥ـ وه‌زیر به‌رگری ( ئۆد رۆگێر ئێنوکسێن) حیزبی ناوه‌ند

١٦ـ وه‌زیری منداڵ و خێزان ( شه‌ستی تۆپه) حیزبی ناوه‌ند

١٧ـ وه‌زیری شاره‌وانی و ناوچه‌ ( بیۆرن ئاریلد) حیزبی ناوه‌ند

١٨ـ وه‌زیری کشتو کاڵ و خۆراک ( ساندرا کونستانس نیگۆرد بورچ) حیزبی ناوه‌ند

١٩ـ وه‌زیری داد (ئێمیلایا ئێگنێر مێهل)

٢

به ته‌مه‌نترین وه‌زیر (ئۆد رۆگێر ئێنوکسێن) ٦٧ ساڵه و گه‌نجترین وه‌زیر ( ئێمیلیا ئێنگێر مێهل) ٢٨ ساله. حکومه‌تی نوێ تێده‌کۆشێت، بۆ باشتر کردنی ژیانێکی باشتر و خۆشتر. هه‌وڵدان بۆ به‌رابه‌ری و یه‌کسانی. هه‌موو هاوڵاتیه‌ک مافی یه‌سانی هه‌بێت. باشر کردنی ژینگه. هه‌لی کار ره‌خساندن. په‌ره‌پێدان به پیشه‌سازی. رێگا گرتن له به ئه‌هلی کردنی که‌رتی ته‌ندروستی، رێگا و بان و هێلی شه‌مه‌نده‌فه‌ر، هتد. دامه‌زراندنی کڕیکار و کارمه‌ند به گرێبه‌ست. که‌مترین رێژه‌ی کار ده‌بێ ٧٠ ٪ بێت. به هیز کردنی به‌‌رگری. گه‌شه‌ پێدانی ئابوری. ڕێگا کرتن له به ئه‌هلی کردنی قوتابخان، زانکۆ و کۆلیژ. به هێز کردنی خوێندن. ئاوه‌دان کردنه‌وه‌‌ی زیاتری ناوچه‌‌کان. په‌ره‌پێدانی کشت و کاڵ و به‌رگری کردنی له مایه‌پوچ بوونی وه‌رزێره‌کان. به هێز کردنی پۆلیس و دانانی بنکه‌یان له ناوچه‌کان. ده‌بێ هه‌مو که‌سێک هه‌ست به ئاسایه‌ش و ئاسود‌ه‌ی بکات.   

عوسمان که‌وکه‌بی‌شاد

شاری هامار / وڵاتی نۆرویژ

رێکه‌وتی ١٤/١٠/٢٠٢١

فارسی