"an independent online kurdish website

ماوەیەکە لە کوردستانێ ڕۆژهەڵات لەلایەن کەسانێکی هەلپەرەستەوە بە هاندانی سپای تێرۆریستی پاسداران دەست کراوە بە زیندووکردنەوەی عەشیرەگەرایی لەژێر ناوی ڕەچەڵەکناسی و هەوڵ دەدرێ خەڵک لەم پیلانەوە بگلێنن.

بەو مەبەستە ڕێژیم لە هەوڵی شەقکردن و لەت‌لەتکردن و پەراوێزخستنی خەڵکی کوردستاندایە کە ئامانج لێی شکستهێنان و کەمکردنەوە و نەزۆککردنی بیری نەتەوایەتی خەڵکی کوردە.

 سەرەتای ئەم کارە دەست کراوە بە زیندووکرنەوەی عەشیرەکانی کوردستان کە پێشتر لەنێو خەڵکدا باو بووە. لەم بەستێنەشدا ڕێژیم بۆ مەبەستی تایبەتی خۆی کەڵکی لە کەسانی نزیکی خۆی وەرگرتووە بە ناوی مێژوونووس تا بتوانن خەڵکانێکی زیاتر لە دەوری ئەم بیرۆکە کۆ بکەنەوە. بۆ وێنە زینددووکردنەوەی هۆزەکانی “مامەش، بڵباس، مەنگووڕ، باریک، موکری، دێبوکری، مەڕنەکەنە، ئاڵی سێمانە و بابڕەسوو” و هەته دوایی.

ڕێژیم بەم کارەش نەوەستاوە و دەستیان کردووە بە دابەشکردنی ناوچە و گوند و شارەکان سەربەم هۆزانە.

بۆ نموونە لە ئێستادا هۆزی باریک خەریکی خۆڕێکخستنەوەیە. هۆزی باریک کە لە شارەکانی پیرانشار، شنۆ و نەغەدە، مەهاباد، بۆکان خەریکی چالاکین و کەسێک بە ناوی “ئومید ئاریامەنێش” کە گوایە مێژوونووسە و خەڵکی شاری شنۆیە هاوکات لەگەڵ سەرهەنگێکی خانەنشینکراو لە تاران کە خەڵکی شاری “سنە”یە دەستیان داوەتە ئەم کارە کە خۆیان بە بنەماڵەی گەورەی باریک دەناسێنن.

کارەکانی کە بەڕێوەیان بودووە بریتین لە هەڵبژاردنی نوێنەرانی شارەکان و ناوچەکان و دانانی سندووقی خێرخوازی بە مەبەستی خێرخوازیی نێو بنەماڵەکان، دانانی بوودجەی چەندین ملیۆنی بۆ ئەم کارە و نووسینی کتێبی ڕەچەڵەکناسی نێو بنەماڵەکان.

لەلایەن هەڵسووڕاوانی ئەم بیرۆکەیە داواکراوە بۆ خۆپاراستن و باری ئەمنی خەڵک و سەرۆکەکان بنەماڵەکان چەک هەڵگرن کە خۆی لەخۆیدا جێی شک و گومانە.

ئامانجی ڕێژیمی ئێران لەم پیلانە لە ڕاستیدا ئەوەیە کە تاقمگەلێک لە کوردستان ساز بکرێن کە لەژێر چاودێری و کۆنترۆڵی سپادا بن و لە کاتی پێویستی وەک سەردەمی هەڵبژاردنەکان کەڵکاوەژوویان لێوەربگرن.

سپا بۆ ڕازیکردنی خەڵک ئەوانی وەبەر تەماح ناوە و بەدانی پارە و پۆستی ئیداری و چەک ئەم کارانە ئەنجام دەدات.

ڤیدیۆ 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی