"an independent online kurdish website

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٣.٧.٢٠٢١ ڕێ و ڕەسمێک بە بۆنەی ٣٢هەمین ساڵڕۆژی تیرۆرکرانی دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو سکرتێری گشتی ئەوکاتی حیزبی دتموکراتی کوردستانی ئێران ،

 کاک عەبدوڵا قادری ئازەر ئەندامی کومیتەی ناوەندی حیزب و دوکتور فازڵ ڕەسووڵ کوردی خەڵکی  باشووری کوردستان بە پلانی کاربەدەستانی سەرەوەی کۆماری ئیسلامی و جێ بە جێ کردنی لە لایەن تیرۆریستانی بە ناو هیئەتی وتوو و وێژەوە لە لایەن کومیتەی حیزبەوە لە شاری ویەن  و شوێنی تیرۆرەکە بەڕیوە چوو.

لە سەرەتای ڕێ و ڕەسمەکەدا کاک حوسەین خاڵخال پاش بە خێرهاتنی بەشداران بە کورتی لە سەر ڕۆژی ١٣ ی ژوولای و تیرۆری دوکتور قاسملوو و هاوڕێیان بە دەست تیرۆریستانی کۆماری ئیسلامی قسەی کرد، پاشان سروودی نیشتمانی ئەی ڕەقیب لێ درا و بە بۆنەی ڕێز گرتن لە شەهیدانی شاری ویەنەوە خولەکێک بێ دەنگی ڕاگەیندرا.

پاشان لە لایەن کاک جەزا سالحیەوە و بە ناوی کومیتەی حیزبی دیموکراتەوە لە وڵاتی ئوتریش بەم بۆنەوە وتارێک بە زمانی ئاڵمانی پێشکەش کرا، لە وتارەکەدا پاش شەرمەزار کردنی کردەوەی جینایەتکارانەی کار بە دەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران ، قامک لە سەر چۆنیەتی جێ بە جێ کردنی ئەم کردەوە تیرۆریستیە و شێوەی هەڵس و کەوتی دەزگا بەرپرسەکانی وڵاتی ئوتریش لەو سەردەمەدا وەک وەزارەتی دەرەوە ، وەزارەتی ناوخۆ،  وەزارەتی داد، دەزگای پۆلیس و دەزگای دژە تیرۆری وڵاتی ئوتریش بە کورتی باس لە سەر سکاڵای خاتوون هلێن قاسملوو لە وڵاتی ئوتریش سەبارەت بە پێشێل کردنی مافی مرۆڤ و لادانی دەزگا دەوڵەتیەکان  لە پرینسیپەکانی وڵاتیکی سەربەخۆ و بێ لایەن کرابوو . لە کۆتایی وتارەکەدا قامک لە سەر ئەم ئەوە دانرابوو کە وڵاتی ئوتریش دەست پێ کردنەوەی پرۆسەی دادگایی تیرۆریستان و ڕوون کردنەوەی چۆنیەتی ئەم تیرۆرە بە خەڵکی کوردستان قەرزدارە و پێویستە ئەم مەسەلەیە واتە چۆنیەتی  تیرۆری ١٣ ژوولای ١٩٨٩بۆ خەڵکی کوردستان ڕوون بکرێتەوە و هەروەها بەڵێن و پەیمان و سوور بوون لە سەر ڕێبازی شەهیدی نەمر دوکتور قاسملوو و سوور بوون لە سەر خەبات تا گەیشتن بە ئامانجی بەرزی شەهیدان لە بەشێکی تری وتارەکەدا دەست نیشان کرابوو.

پاشان کاک حەمەکەریم بە نوینەرایەتی لە لایەن مەکتەبی پێوەندیەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە وڵاتی نەمسا و کاک شێخ دانا لە لایەن مەڵبەندی کولتووری کوردی لە نەمسا  پاش دانانی چەپکە گوڵ لە بەردەم مینۆمینتەکە وتاریان بەم بۆنەوە پێشکەش کرد. ڕێ و ڕەسمەکە لە سەعات حەوتی ئێوارە بە پێشکەش کردنی سروودی نیشتمانی کۆتایی پێ هات.

بە ناوی کومیتەی حیزبی دیموکراتەوە لە وڵاتی ئوتریش سوپاسی هەموو بەشدارانی ڕێ و ڕەسمەکە و هەروەها سوپاسی نوێنەرایەتی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان و مەڵبەندی کوردی  و هەموو ئەو کەسانە ئەکەین کە لە جێ بە جێ کردنی کارەکاندا  یارمەتیان داوین و سەرکەوتن لە ژیان و خەبات بۆ هەموو لایەک بە ئاوات ئەخوازین.

١٣.٧.٢٠٢١

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی