"an independent online kurdish website

ئەم روداوانەی کە لە نێوان پارتی و پ.ک.ک دا رودەدن، گەلەک خەتەرن و زەرەری دیرۆکی لە دەسکەوتی گەلەکەمان دەدن، لە کاتێکی وا ھەستیاردا حەتمەن ھەموو ھێزی سیاسی کورد و

چالاکوانی مەدەنی و دلسۆزی کورد دەبێ ئینسییاتیف بگرن و رێگا نەدن شەڕ لە بەینی دو ھێزی سەرەکی کورد دا سازبێ.

بۆ ئاگاداری رەوشی دەوڵەتی ئەردۆغان گەلەک ئالۆزە، پاش ئەو ئیفشاگەریەی سەرۆکی مافیا و شەریکی دەسەڵاتی ئەردۆغان سەدات پەکەر، کە لە سەر وەزیری داخلی و چەندین وەزیری دیکە و شەخسی ئەردۆغان کردی جیگای سەرسورمانی رای گشتی گەلێن توکیا و جیھانە. (وەکو تیجارەتی ھەرۆین و کۆکاین، کوشتن و رفاندنی خەلکی سڤیل بە دەستی دەولەت، دەست بەسەر داگرتنی ماڵ و موڵکی خەلک، قانون و ئیاسایەن کەیفی……) پێم وانیە ئەردۆغان بتوانێ لە دەسەڵاتدا بمینێ، پاش ئەم ئیفشاگەری سەرۆکێ مافیا و شەریکێ دەوڵەت.

ئەگەر شەر لە بەینی پارتی و پ.ک.ک دا دورست بێ ھەردوکیان دەکەونە خزمەتی ئەردۆغان و دەوڵەتی تورک،  بەکورتی و کرمانجی دەبن  بە نەجاتیدەرێن ئەردۆغان و سیستەمەکە.

مومکینە کوردێن رۆژھەڵات و باشور باش ئاگاداری وەزعی دەوڵەتی ئەردۆغان نەبن، ئەم ئیفشاگەریەی سەرۆکی مافیا و شەریکی سیستەمی ئەردۆغان، سیستەمی دەوڵەتی تورکیەی لە بناغەوە ھەژاند، چاوەرێی ئاڵ و گۆر دەکرێ لە سیستەمی دەوڵەتی تورکیا دا، ئەگەر ئەردۆغان لە دەسەڵات نەمینێ ئەو روئیا و خەیاڵی بوونی ئۆسمانیش تێکدەچێ، ئەوکات کورد دەتوانێ نەفەسێک ھەڵکێشێ، جا بۆیە تکایە رێگا مەدەن جارێکیتر کورد ببەنە نەجاتدەری تورک.

بۆیە ئەرکی مێژویی دەکەوێتە سەرشانی حیزبەکانی کورد و رێکخراوە مەدەنی و پارلەمانی کوردستان، تکایە رێگا مەدن جارێکیتر ماڵمان وێران بێ، مێژوی ئێمە نابەخشێ، توزێک سەبر و رێگایەکی ماقوڵ ھەڵبژێرن هەموو شت باش دەبێ.  داھاتوو ئێ گەلی کوردە.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی