"an independent online kurdish website

 پیاوێکی پـیر شـێـلمێکی چانـد. شـێـلمەکە سەوزبـوو. گـەورە و گەورە و گەورەتـر بـوو. کاتی ئەوە هـات کە هەڵـبکـێشرێت.

پیاوە پیـرەکە لاسکە بەرزەکانی شـێلمەکەی گـرت و رایکـێـشان و راکـێـشان، بەڵام نەیتـوانی شـێـلـمەکە لە رەگـەوە هەڵـبکـێـشـێـت.

پیـاوە پیرەکە بانگی پیرەژنەکەی کـرد. پیـرەژنەکە هـات و پشتی پیـاوە پیرەکەی گـرت. پیـاوە پیرەکە لاسکەکـانی شێلمەکەی گـرت. رایانکـێشا و رایانکـێشا.. بەڵام نەیانتوانی شـێـلمەکە هەڵـبکـێـشـن.

پیـرەژنـەکە بانـگی کچـەزاکەی کـرد. کچـەزاکەی هـات و پـشـتی پیـرەژنـەکەی گـرت. پـیرەژنەكە پـشـتی پیـاوە پیـرەکەی گـرت. پیـاوە پیـرە لاسکەکـانی شـێـلمەکەی گـرت. رایانکـێـشا و رایانکـێـشا.. بەڵام نەیـانتـوانی شـێـلمەکە هەڵــبکـێـشـن.

کچـەزاکە بانگی سەگـەکەی کـرد. سەگـەکە هـات و پشتی کچـەزاکەی گـرت. کچەزاکە پـشـتی پیـرەژنـەکـەی گـرت. پیـرەژنـەکە پشـتی پیـاوە پـیرەکـەی گـرت. پیـاوە پیـرەکە لاسکەکانی شێلمەکەی گـرت. رایانکـێـشا و رایانکـێشا.. بەڵام نەیانتوانی هەڵـێبکـێشن.

سەگەکە بانگی پشیلەکەی کـرد. پشیلەکە هـات و کـلکی سەگـەکەی گـرت. سەگـەکەش پشتی کچەزاکەی گـرت. کچەزاکـەش پشتی پیرەژنەکەی گـرت. پیرەژنەش پشتی پیاوە پیرەکەی گرت. پیاوە پیرەکەش لاسکەکانی شێلمەکەی گـرت. بە ئەوپەڕی هـێزیانەوە، رایانکـێـشا و رایانکـێـشا.. بەڵام شـێـلمەکـەیـان بۆ هەڵـنەکـێـشـرا.

پشیلەکە بانگی مشکەکەی کـرد. مشکەکە هـات و کـلکی پشـیلەکەی گرت. پشیلەکەش کـلکی سـەگـەکەی گـرت. سـەگـەکـەش پشـتی کـچەزاکـەی گـرت. کچـەزاکـەش پشـتی پیـرەژنـەکـەی گـرت. پيـرەژنـەکـەش پشـتی پیـاوە پیـرەکـەی گـرت. پیـاوە پیـرەکـەش لاسکەکانی شـێـلمەکـەی گـرت. رایانکـێـشا و رایانکـێـشا.. شـێـلـمە زەبـەلاحـەکەیـان

لە رەگـەوە هـەڵـکـێـشا.

ئێـوارەی ئـەو رۆژە شـێـلـمە گـەورەکـەیـان کـوڵانـد و پـێـکەوە خـواردیـان.

(*) چـیرۆکـێکی فـۆلکـلـۆری رووسـیـیە. لە ئیـنگـلـیزییەوە وەرمگـێڕاوە بۆ کوردی.

(*) ئەم چـیرۆکە بۆ منـداڵانی باخچـەی منـداڵان گـونجـاوە. منـداڵانی (٤ ـ ٦) ساڵان.

(*) ئەو پەنـدەی لەم چـیرۆکە دایە ” هـێـز لە یەکـێتی دایـە” پێـویستە رۆڵی کەسانی بچـووکـێـش بـۆ ئەنجـامـدانی کـاری گـەورە، بـە هـەنـد بـزانـرێ و لەبەرچـاوبگـیرێ.

 بە هـاوکاری و بە هەماهەنگـی و بە یەکهـێزیـش، گەورەتـریـن کار ئەنجام دەدرێـت.

رەزا شـوان

نەرویـج: ٢٠٢١

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی