"an independent online kurdish website

بە داخەوە هاوڕێ کاک لوقمان مێهفەر هاوڕێی ماندوو نەناس و دڵسۆز و تێکۆشەری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و  ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی ناوەندی سیاسی پاش مانگێک بەربەرەکانی لەگەڵ نەخۆشی کۆڕۆنا،

بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی بەرانبەر بە ١٠ی ئاوریلی ٢٠٢١ی زایینی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.

هاوڕێ کاک لوقمان کەسێکی بە توانا و فیداکار و خۆشەویست بوو. کاک لوقمان لە تەمەنی لاویەوە و تا کۆچی دوایی لە ریزەکانی حیزبی دێمۆکڕات دا مایەوە و بۆ چرکەیەکیش لەم رێبازە لای نەدا و وەفادار مایەوە بە رێبازی هاوڕێ شەهیدەکانی بووە. کاک لوقمان یەکێک لەم بەرپرسانە بوو کە هەمیشە لە بنەماڵەی شەهیدانی دەپرسی و لە رێگای کەسانی نزیکەوە پەیامی خۆی پێ دەگەیاندن و دڵنەوایی دەکردن.

کاک لوقمان لە ماوەی کاری سیاسی دا زۆر چالاک بوو، دەیان بەرپرسایەتی هەبوو وەک ئەندامی بەڕێوەبەری یەکیەتی لاوان، بەرپرسی یەکیەتی لاوان،  ئەندامی کۆمیتە شارستان و بەرپرسی کۆمیتە ناوچە، فەرماندەری لک، بەرپرسی کۆمیتە شارستان و  کاک لوقمان لە کۆنگرەکانی ٩، ١١ و ١٢دا وەک ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوە و لە کۆنگرەکانی ١٠، ١٣، ١٤ و ١٥دا وەک ئەندامی ئەسڵی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردرا.

لە ڕێبەرایەتی حیزب و لە ڕەوتی تێکۆشانیدا چەند بەرپرسیارەتی بەرچاوی دیکەی لە ئەستۆ بووە وەک:

 بەرپرسی کومیسیۆنی کۆمەڵایەتی، جێگری بەرپرسی کومیسیۆنی سیاسی- نیزامی، بەرپرسی کومیسیۆنی ڕادیۆ، بەرپرسی ناوەندی ٢ی کوردستان و لە کۆنگرەی ١٦ی حیزبدا وەک ئەندامی ناوەندی سیاسیی هەڵبژێردرا و دوایین بەرپرسایەتیی ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی ناوەندی سیاسی بوو.

لە لایەن خۆم و بنەماڵەمەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەرێزی  کاک لوقمان بە تایبەت خوشکە خەجیجی هاوژینی و منداڵەکانی (کاک قادر، خاتوو کنێرە، خاتوو گەلاوێژ و خاتوو بەیان، خاتوو کانی و خاتوو شلێر)  و  خەڵكی  بەشەرفی كوردستان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.

روحی هاوڕێ لوقمان شاد بێ و رێگەی بەردەوام بێ.

چەند بابەتی کاک لوقمان لە ماڵپەڕی پێشمەرگەکان

راگەیاندراوی حدکا لەم بارەوە

ڕوانگە/ گەماڕۆ نوێیەکان دژی تاران و پەیمانی نوینی ڕەزا پەهلەوی

ڕوانگە/ سەردانی ئیبراهیم ڕەئیسی بۆ عێراق و ڕێککەوتنەکانی دوو وڵات

لە کوێن/ لوقمان مێهفەر/ سەرماوەزی ٩٥

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی