"an independent online kurdish website

بە بۆنەی ساڵوەگەڕی لە سێدارەدانی پێشەوای ڕێبەرو قازیەکان و سەرجەم شەهیدانی کوردستان، هاو دەردی و بە پەرۆشی خۆم دەگەڵ بنەماڵەکانیان و حێزبەکەی قازی و سەرجەم گەلەکەمان ڕادەگەیەنم

و بەڵێن دەدەم تـا دوا هـەنـاسەم لـەو ڕێبازە لانـەدەم وئـەوەی لـەتـوانـام دابێ بـۆ وەدیـهێـنـانی ئامانجیان درێغی نەکەم. ڕووحیان شاد.

کاتێ دێمە سەرباسی١٠ی خاکەلێوە واتە ڕۆژی شەهیدان نازانم لەکوێڕا دەست پێبکەم ، کـەدەستـم پیکرد دەزانـم نـاتوانـم هـەقی خۆیـان پـێـبدەم . ڕۆژی شەهـیدان بـەمـانـای گشتی خۆی، هەمـو ئەوانـە دەگرێتەوە کە بە شێوەی جۆراوجۆر لە ڕێگای ڕزگاری نیشتمان و گەلدا گیانیان بەخت کردوە . بـۆیـەش بـەنـاوی قازی نەناسێندراوە چونکە دەگەڵ شەهیدانی گەلەکەیەتی وخۆی لەوان جیا نەکردوە. ئەوە کە هیچی لە پێش وپاشەوە زیاد نەکراوە ،ئەو ڕاستیە دەسەلمێنێ. لەو ڕۆژەدا پێشەوای کورد قازی شەهیدو هاوڕێیانی لـە پێناوی ئـامانجی گەلـدا لـەدار دراون . بـۆیـە بـەو چەشنە لـە کوردستان و لـە حێزبی دێمۆکڕاتـیشدا بـەو جۆرە هێندراوە ، چونکە ڕاستە قازی ڕێبەری ئـەو حیزبـە بـوە ، بـەڵام ئـامانجی گەلی لـە بەرنـامەی حیزبـەکەیـدا گونـجاندوەو ئـەو ئـامانجەی لـە پێشەوەی حیزب هێناوە. بڕوانە کۆماری کوردستانی ڕاگەیاندوە ، کۆمار ئی گەلە ومڵکی هیچ حیزب و تاقم و کەسایەتیەک نـیە. ئـالای کوردستانی هـەڵکردوە کە ڕەمـزو هـیـمای نـەتـەوەو وڵاتـێکە نـەک حیزب وکەسـایـەتی . هـێـزی پـێشمەرگەی دامـەزرانـدوە ،کە پـارێـزەری کوردستانـە و کوردستانیش ئێهەموانە. ئەوخۆکردنە قوربانیەی پێشەواو شەهیدانیتر، نیشانەی ئەوەیە ئـامانجەکە گەلێک مەزن و پیـرۆزە، زۆر بـەنـرخ و بـەهایـە ،بۆیە دەبێ سەری لـە ڕێـدا دابنێی. حـاشا لـەوەش نـاکرێی شانـازی مـەزنی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانە.

دەی خاکە لێوە بۆیە دەبێی دەرسی لـێوەربگیرێ نـەک هـەر لـەو ڕۆژەدا یادی بکرێتەوە . دەبێ ئـەوڕۆژە وەک مەشـخەڵی خەبـات بـۆ ڕزگاری نیشتمان ڕابگیرێ و کاری پێبکرێ. تـاریـف و بـەهای ئـەوڕۆژەو ئـەو ڕووداوە نـەقەڵـەم دەتـوانێ و نـەزمان دەزانێ وەک پێویست بینوسی و بـاسی لێوە بکا. تـاریفی نـاوێی ، کەس نـیە نـەزانێ قـوربـانی گەورە بـۆ مەبەستی گەورەترلە خۆیەتی . قازی وهاوڕێیانی ئەو واقعیەتەیان دەرک کردبوو، کە ڕزگاری نیشتمان وگەل لە گیان و سەر بەنرخترە. شاراوە نیە هەبون وهەن و دەشبن، کەسانی قین لەزگ، بیرتەسک ،ئێرەیی بەر، دۆڕاو،و خۆفرۆش ، کە چاویان بە هیچکام لـە دەسکەوتـەکانی گەل لـە هیچ یەک لە بەشەکانیتریش هەڵنایەو بە سازی داگیرکەران سەمادەکەن ، بە ناحەزترین شێواز ویستە گنیوەکانیان دەردەبـڕن و پـەلاماری هەمـو پـیرۆزیـەکانی گەلی کوردستان دەدەن تـەنیا لـە بـەرئـەوە کە بـۆخۆیـان هیچیان لەدەست نایە و چاویشیان بە چاکەی هیچ کەسێک هەڵنیایە .

دەی خاکە لێوە دەبێ فێری خەبات و تێکۆشان وقوربانیدانمان بکا، دەبێی پیرۆزی ئامانجمان ئەوەندە بەلاوە مەزنو بەرز بکا ، کە سەردانانیش لە ڕێیدا بەکەم بزانین.دەبێ نەوەی نوێی ئاگاداربکەین کە نیشتمان وئـازادی چەنـدە بـایـخدارە، تـێیان بـگەێـێنین کە ڕێـبـەرانی ئـێمە بـە پـێچەوانـەی پڕوپاگەندەی دوژمنان ودژبەرانی بێ ئینساف ودورلە ئەخلاقی مرۆڤانە، کە نەزانانەو وەحشیانە هێرش دەکەنە سەرپیرۆزیەکانمان وبە هەڵبەستنی دەیان درۆی شاخدار وبـوختانی هـەڵبەستراو ، بیحورمەتی بـە شەهیدان وبگرە بەخەباتە ڕەواکەشمان دەکەن. ئێمە وەک گەل، وەک حیزب وەک کەسایەتی لە قانونی مرۆڤ بەدەر نین وهەڵەوخەتاش توش دەبین . زۆر بەداخەوە کوردستان وگەلەکەی بە درێژایی مێژولە لایەن داگیرکەرانەوە کاری تێکدەرانە لەسەر کراوە ، بـۆ بـەڵاڕێـدا بـردنیان پـەنـا بـۆ هەمـوو کردەوەو شتی نەشیاو بردراوە. زۆر کەس بە پوڵ و پلەو پایە کڕدراوە، زۆر کەس ئەشکنەنجەو ئازاری داگیرکەران بەزۆر ملی بۆهێندێک شت ڕاکێشآوە. بەڵام بڕوانن دەی خاکە لێوە و مەزن و بـەرز ڕاگرتن و یـاد کردنەوەی بە دوژمنان دەڵێ: ڕوحی قازی و سەرجەم شەهیدان دەگەڵ گەلە کەیانن وپێـمان دەڵـێـن: ڕێـبـازەکـەتـان ڕاستـە ،دواکەتـان ڕەوایـە ، بـەردەوام بـن هـەتـا کۆمـارەکەتـان ڕادەگەیننەوە، ئـاڵاکەتـان بـە ئـازدی لـە هەمـو کوردستان دەلەرێننەوە. خەبات وقوربانی دانی پێشمەرگە گیان بازەکان نەوەستاوەو نەدەوەستێ وهەروا بە گوڕو تینەوە ماوە .

دەی خاکە لێوە بـەڵگەی نـەگۆڕی هـەقـانـیەتی خەبـاتی گەلـەو لـە دنـیای ئـازادیـشداپـەسند کراوە. ئـەوەی جێـگای سرنـج و شـانـازیـە ، پـێشەوای نەمرمان لە هەلومەرج وکات ساتێک دا ئەوهەڵوێستە بە نرخو بوێرانەی گرتوە کە وشەی ئازادی و دێمۆکڕاسی ومافی گەل وبونی کۆمارو ئاڵاو پێشمەرگە، هەم نەبیستراووهەم مەترسیداربوون . لەو سەردەمە ناسکەدا کۆمارو ئاڵا وهێزی پێشمەرگە دروست خەنجەرێک بوو لـە پشتی داگیر کەران دراو تـا ئـێستاش خووێنیان ڕانـەوەسـتـاوە. هـەرچـەنـد پـێـشـەواو هاوڕێیانی سەریان دانا،هەرچەند قوربانی گەلێک مەزن وزۆرمان داوە، هەر چەند تا ئەوڕٶش سەرکەوتنی یەکجاریمان وەدەست نەهێناوە، بەڵام خوێنی بەناهەق ڕژاوی ئەوان دەگەڵ خوێنو ڕوحمان تێکەڵاو بـوەو بـۆ کورد دەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار دەژێیتەوەو دەبوژێتەوە .بۆیە بەردەوام دەڵێین : پێشەوا قازی ڕاحەت بنو ڕێبازەکەت بەر نەدراوە. یادی دەگەڵ ڕوحمان ئاویتەیـەو تێکەڵاوە، هەتـا دەمـریـن ڕێگات بەر نـادەین ،ئەوە بەڵێنی ویژدانە بەتۆوشەهیدان وگەلمان داوە.

براتان مەلا برایمی مەجید پور ٩ خاکەلێووەی ٢٧٢١ کوردی

   ٢٩/ ٣/ ٢٠٢١ زایینی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی