"an independent online kurdish website

لە پێشدا دەبێ بڵێم : خەباتی گەلەکەمان ڕەوایە، گەل قوربانیەکی زۆری بـۆداوەو خوێنێکی بـە لێشاوی لـێی ڕژاوە. تـیکۆشەرانی ئـەو گەلـە بــۆ ڕزگاری ئـەوان بە لە خۆبردویی و ماندوو نەناسانـە، بێی وچان هەوڵـیان داوە.

دیـارە دەسکەوتی زۆریان هەبوە بەڵام مخابن قوربانی زۆرگەورەو بـە نـرخیشیان بـۆ داوە . ئـەوە ڕاستیەکە حاشای لێناکرێ وتەنانەت دوژمـنیش نـاراستەو خـۆ دانی پـێدا هێناوە . دوژمن بە نیازی تێکدان یان بەلاڕێدا بردنی ئـەو خەبـات و تـێکۆشانە هـێزێکی زۆری بۆبەرەنگاری ئەو شۆڕشە بەسیج کردوە ،بودجەیەکی بێژماری بۆداناوە، هـەرچی جینایـەت وخەتـایـە دەرهەق بـەوگەلە وشۆڕشگێڕەکانی ئەنجامی داوە . هەرچی درۆوبوختانی هەیە بۆی هەڵبەستون وبەخەیاڵی خاوی خەتاکانی ئەوانی لە قاو داوە. کەس نیە لێی بپرسێ کە بە قسەی تۆ دژی شۆڕش نەماوە ، ئەدی بۆ ئەوهەمو جاشوپاسدارو شڕو شاڵاتەت لە سنورە دروستکراوەکان مۆڵداوە؟! ئەوەش ڕاستەوخۆ مانای ئەوەیە بە پێچەوانەی پڕو پـاگەندەی دوژمنان شۆڕش بەردەوامە و نەوەستاوەو کوردیش ئەوە نیە دوژمن خەونی پـێوە دەبـیـنێ. کورد زیندوەو بەهێزتر لەجاران لە گوڕەپانی خەبات دا ڕاوەستاوە.

وەک ئیشاڕەم پیکرد ڕاستیوڕەوایی شۆڕش وخەبـات وخۆڕاگری شـۆڕشگـێران گومان هەڵناگرێی،بەڵام ئەو پرسیارە دێتە گۆڕێ، ئەدی بۆچی تا ئێستا ئامانجیان نـە پـێکاوە ؟ بـە بـۆچونی مـن هـۆی سەرنـەکەوتـنـمان زۆرن و هەر دڕنـدەیـیـو جینایەت کاریو پێلانگێڕی دوژمنان نیە بەتەنێ ،بەڵکو بەشێکیشی هەڵـەو گرفتی ناو خۆمان وسات و سەودای زلهێزانە . وەک دەزانن ئێران حکومەتێکی شیعەی دوازدە ئیمامەی ویلایەتیە.ئامانجی هەوەڵ وئاخریشی بەدەستەوە گرتنی دەسەڵاتە لانیکەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا.ئەگەر وە بیرتان مابێ دروشمی سەرەکیشی ( نـاردنی شـۆڕش بـۆ دەرەوە بـوو) واتـە (صدور انـقلاب) بـڕوانـن لـە بـواری ئیسلام بونەکەشیدا هیچ کام لە یاوەرو جێگرەکانی پێغەمبەریـان جگە لـە (عەلی) قبوڵ نیە و ڕەدیان دەکەنەوە. هەمو پڕۆسەوبەرنامەکانیان کۆ کراوەتەوە لە باسی لەدایک بون و شەهید بون و مردنو هەمو ئەوانەی کە پێوەندیان بە مەزهەبەکەی خۆیانەوە هەیە ، شتێکیتر نیە . بەردەوام لە هەر بۆنە یەک دا تـەنیا گریـان و لە خۆدانومەزڵومیەتی خۆیانت گوێی لێدەبێی .دیارە ئەوە باوەڕی مەزهەبی خۆیانە. من کێشەم دەگەڵی نیە و بێ ڕێزیشی پێناکەم ، بەڵام لـەبـواری دەسەڵاتی بـەڕێوە بردنی وڵاتدا بڕوام پێی نیە. لە پێوەندی دەگەڵ ئازادی و مافی گەلانیشذا ئەوان بڕوایان بەهیچ مافێک بۆ گەلان نیەو لە ڕاستیدا دیـنەکە بـەنـاو ئیسلامە خەڵکیش ئـۆمەتی موسولمانـە. لـە چوارچێوەی تاکە مەزهـەبـێکدا کە پـڕۆسەو بـەرنـامەی تایبەت بەخۆی هەیە وهەرداوایەکی ماف و ئازادی بەلای ئەوەووە کوفرەو دژی ئیسلامە .

لێرەدا گرفتی ئێمە ئەوەیە بە شێوەی ئازادی ودێـمۆکڕاسی و مافی مـرۆڤ هـیتر ویستومانەو بەرەنگاری ئەو ڕێژیمە ببینەوە. بەداخەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی لەوڵاتە فارس و تورک و عەڕەبەکان و بە ئێمەی کوردیشەوە ئازادی و دێمۆکڕاسی ئەگەر نەڵێم هەر نیە ، وەک پێویست نـەزاندراون و خەڵکەکەیان پێوە بار نەهێناوە. کەش وهەوایەک لە کوردستان ڕەخسا کە بەبێی بەرنامەیەکی زانستیانە و ڕیکخڕاو ئێمەش بەرەنگاری دوژمنەکەمان بوینەوە. چونکە سازمان دراو نەبووین هەر کەسێک ناسراو و پێشەنگ بـایە بـە پێی زانـین و حەزی خـۆی بڕیاری دەدا. ئامانجی گشتیمان ڕون نەبوو. هەرچەنــد حیزبی دێمۆکڕات تـاکە حیزبێک بووکە پێشینەی شۆڕش و ڕێکخستن و پێک هێنانی کۆماریشی هەبوو، ئەوەش وایکردبوو زۆرینەی هەرە زۆری گەل بـەدەنگیەوە بێی ولـە دەوری کـۆ بێتە ، هەرچەنـد زۆر زوو ڕێـبەرایـەتی دەسـتیکرد بـە دانـانی دەورەو کـەلاسی سیاسی بەلام نە پێڕادەگەیشت و نە ئەو ئیمکاناتەی هەبوو. لەو لاشەوە کۆمەڵە و خەبات و ئەنواعی چریک دروست بون ، ئەو زۆریو بۆری و بێبەرنامەییە بو بە بناغەی هەڵگیرسانی شەڕو وناکۆکی ودژایەتی یەکتر کردن وهەرهەمـوشیان دژی حیزبی دێمۆکڕات بون و داواکەی حیزبیان بـە بـۆڕژوایـانـە نـاو دەبـرد و لە دوو قٶڵەوە، واتە چەپوڕاست، یەکیان بە دروشمی بـۆڕژواو ئـیسلام ئـەفیونی کۆمەڵن ودەبێی لەناو بچن . ئەویتریشیان ئیسلامە هەموو دەبێی بێنە ژێـر ئـاڵای ئیسلامەوە،بەئاوی خۆمان ئاشی دوژمنمان وەگەڕخـست.نـامەوێ وردەکاریـەکان باس بکەم تەنیا دەڵێم : ئەو ڕەوتە هۆکاری سەرەکی بوو بۆ دورکەوتنەوەمان لە ئامانجی ئەسڵی کە ڕزگاری نیشتمان و گەل بوو.

ئەحزابی غەیرە کورد زۆر زوو دەریان خست کە نە هیچیان بـو کورد پێیەو نـە بە شوێن شتێکی واشدا دەگەڕێن. لە ڕەوتی بەردەوامی شۆڕشەکەش دا ئـەوە بە ڕوونی دەرکەوت.ئەوان هەرچی بۆیانکرا لە دروستکردنی ئاژاوەو دووبـەرەکی لـەنـاو کورد داکردیان و دوایـەش بـە بیانـوی دژی ئـیمپڕیالیست بـونی کـوماری ئیسلامی چونەوە باوەشی ئاخوندەکان و دیتمان چارەنوسیان چ بوولە ڕاستی دا بۆ هەمێشە بێی ئیعتیبار کران. بەشێکیشیان ملی ڕێیان گرت ئوروپا بگرەو هاتم. ئێستاش لەدورەوەو بەقسەش ناتوانن ددانی بە خێر بەکوردان دابێنن. بە بۆ چونی من گرفتی گەورەمان ئەوەیە کە ناتوانین یەکتر قبوڵ بکەیـن . هەر چەنـد حیزبی جۆراو جۆرمان هەن ،هەرچەند قسەو دروشمی جوان وبریقەدارمان هەن، بەڵام لـە کردەوەدا بـەزۆری هـەر بـیری هـەر من دەبێ هـەبـم و شێـوە عـەشیرەتـی و تەنانەت ناوچە گەریش بەسەرماندا زاڵە و نەک ڕیگرە لەیەکگرتنمان بەڵکو بۆتە گرفی ناو خۆشمان دەگەڵ یەکترو نـاحاوێینەوەو حیزبـەکان دابـەش دەکەیـن دەزگای پڕوپاگەندەی هێندێک جار ژاراویش وەگەڕ دەخەین ولە سەرو گوێلاکی یەکتری دەدەین. هەڵەی هەرە گەورەو مەترسیدارمان ئـەوەیە هەڵـەکان دووپـات وچەند پات دەکەینەوە . دەرسی دووبەرەکی بە ڕۆڵەکانمان دەڵێینەوە ، نـاتـوانـین ڕەخنە لەخۆمان بگرین و گەلی لەسەر بـە شایەد بـگرین، تـا جـارێـکیتر تـوشی نە بینەوە . بە پێچەوانە هەر خەریکی پاساو هێنانەوەو بەڵگە تاشینین بـۆ بـەڕەوا کردنی خەتاکانمان. من لە حیزبی دێمۆکڕاتدا کە خۆم بـە بـەشێک لـەو دەزانـم و لـەو هەڵەو پـەڵانەش بـەشی خـۆم پێدەپڕیی بـەڵام گومانـم نـیە هـەمـوو ئـەنـدام و ڕێبەرایەتی ئەو حێزبە لە ڕٶژی هەوەڵەوە هەتا ئەوڕۆش کەم وکەسریو هـەڵـەو پەڵەیان هەبوون هەتا هەشبن، دەیان دەیبێ. لە یەک وشەدا دەێڵێم : ( زۆرجار هـەڵـەمـان بـەهـەڵـە چـارە سـەر کـردوە) بـۆیـە ئـامانجـمـان نـە پـێکاوەو ڕەگی نەخۆشیەکەمان دەر نـەهێناوە. ئـەگەر چـارە سەریشمان کردبێ کاتی بـوە. بـۆیە دیسان سەری وەدەرناوە !.

بەڕای من دەبێی ڕێبەرایەتی ئەو حیزبانـەی ڕۆژ هـەڵاتی کوردسـتان بـەهـەست کردن بەو بـەرپـرسایـەتیـە مەزنـەی کە لە سەر شانیانە بەکردەوە یەکبگرنەوە، بەتوندی ئەو لێک دابڕانانـە مەحکوم بـکەن و وەک دەرس بـە ئـەوانـەی هـەن و ئەوانـەش کە دێن بـڵێن کە ئێمە ئـەو هەڵانـەمان کردوە ، ئـێوە مەیکەنـەوە .لـەوە مەگەڕێن یەک تاوانبارو یەک بێتاوان بکەن ، چونکە کاتێک حیزبەکان هاتنەوە سەر تەوەری خۆیان هەم هۆکارەکان دەناسرێن و هەم تاوانباریش دەردەکەون . من وەک خۆم پێموایە لـە حیزبێک دا کاتێک بـڕیار دەستەجەمعیە تاک بەتەنێ بە تاوانبار نازانم .

 بەڵی وایە ئەگەر ئێمە هەر ئـەو هەڵـەیـە دووپـات کەینەوە کە ئـەوانی پـێش ئـێمە کردویانە فەرقمان چیە و بۆچی لەوان باشترین وڕەخنەیان لیدەگرین؟!

 براتان مەلابرایمی مەجید پور ٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢١ کوردی

 ٢٢ / ٣ / ٢٠٢١ ی زایینی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی