"an independent online kurdish website

یـەکێک لـە گرفتە هەرە مەزن و زیانبارەکانی دنیای ئێمە ئەوەیە کە وەک مرۆڤ  لە یەکتر ناڕوانین و حیساب بۆ یەکتر ناکەین.

پێوەری هەلسەنگاندنی ئێمە لە مرۆڤ  لـە ڕووی دیـن و مەزهەب و ئـیدەو حیزب و شتی وا بـووە . واتـە نـازانین یـان پشت گوێمان خستوە، یان ڕاستەقینە و هەقانیەتمان بە قوربانی بـەرژەوەنـدی تـاکی و حیزبی کردوە. پێمان وایـە هەرکەس لـەسەر دینی ئێمە نـەبێ کافرەو دەبێ نەبێ!  هەر کەس وەک ئێمە بیر نەکاتەوە نەزانە و ڕێگە لێ ون بـووە! هەرکەس لە حیزبی ئێمەدا نـەبێ سەر لێی شێواوە و تـوشی هەڵدێر بـووە. پێمان وایـە لـە خۆمان زیـاتـر هەمووی خەواڵوە و لە شەتەکان نەگەیشتووە!!

بـە داخەوە فەرامـۆشمان کردوە گشتمان بە نێرو مێمانـەوە، بـە دەسەڵاتـدار و بێ دەسەڵاتمانەوە، بە دەوڵەمەند و هەژارمانەوە، بە جوان ناحەز و زاناو نەزانمانەوە  مرۆڤین و لە ئاوو گڵ دروست کراویـن و سەرئـەنجامیش دەبینەوە خۆڵـ و خاک. هەروەک چۆن لە دروست بوون و لە نەماندا وەک یەکین و فەرق وجیاوازیمان نیە، بێگۆمان لە ماف وهـقوقی مرۆڤانـەش دا هـیچ جیاوازی و زێـدە بـەشێکمان نـیە. کاتێک ئـەو ئـەسڵانـەمان  قـبوڵ کرد، دەبێ ئـەوەش بسەلمێنین کە مـرۆڤەکان لـە ڕەنگ و زمان و نـەتـەوە و زانست و تێگەیشتن و شوێنی نـشتەجێ بـوون و کلتور  جیاوازیـان هەیە. هەموو ئەو جیاوازیانەش بۆ جوانتر و باشتر کردنی پێکەوە ژیانە  نەک بۆ دوژمنایەتی و یەکتر لەناو بردن. تەنیا محەک  بـۆ لێک جیا کردنەوەی چاک و خراپ و دۆزینەوەی باشترینەکان، ڕەچاوکردن و پاراستن و ڕێز لێنانی  مافـە مـرۆییەکانـە. گەلێکی  ئـازاد و تێگەیشتوو پێگەیـشتوو دەتـوانێ  ئـەو ڕاستیە مسۆگەر بکا. هەمـوانـن  کە هەمـوو شـتێک دەزانـن  و دەتـوانن. گرفتی گەورە و زیانباری  حیزبە کوردیەکان بە گشتی ئەوەیە کە تـا ئێستاش ڕووحی بـە یـەکەوە ژیان و کار کردنیان بە مەبەستی خزمەتی نیشتمان و گەل  لە قسە  تێنەپەڕیـوە و عەمەلی نیە، بەڵكو بەرژەوەندی تـاک لـە پێشەوەی حیزب و ئی حیزبیش لـە پێش ئی  گەلـە.

هەر کامەیان خۆی بـەڕاست دەزانێ ئـەوانیتر بـەهەڵە ! ئەوەش بۆتە بەربەستێکی بەهێز کە ڕێگای ڕزگاری و سەرکەوتنی ئەگەر نەبەستبێ دووری خـستۆتـەوە.خاڵی هـەرە لاوازیـشمان هـەر ئـەوەیـە ولـەو کـەلـەبـەرەڕا  دوژمـن بەهاسانی  زەفەری پێبردوین ،دەیان دەستەو تاقمی بەناوی جاشو سیخوڕوهیتری  لێی دروست کردوین .لەناو خۆشماندا دەیان تاقم و دەستە و بۆچونـو لێکدانەوەی  دژ بـەیەک و تاکی نـەزان و دۆڕاوو  هیتر دروست بـون کە بمانـەوێی نـەماوێی  کولێرەی دوژمنمانە بە ڕۆنی خۆمان چەورکراوەو دەرخواردی خۆمانی دەدەنــو  پێشمان پێدەکەنن . کەسانێک هەن نەک هەردرۆزن  بەڵکو چەند ڕوویان هەیە . جۆرێک خۆ دەنوێنن کە گۆیا دڵسوزی گەلن و خۆیان دەکەنە  قارەمان و بەناوی ڕەخنە هێرش دەکەنە سەر حیزب وسازمانو کەسایەتیە سیاسیەکانو شۆڕشگێڕان و دەیان خەنـە ژێـر پـرسیار . شاراوە نـیە ئێمە بـە ڕێبەرانـیشمانـەوە  مرۆیـن و فرشتە نین. بە دڵنیایەوە ئەوەش نین کە دوژمن و نۆکەرەکانی  پێمان دەڵێن .بۆیە  پـێویـستە بـە وشیاری تـەواو هـەڵس وکەوتـمـان جـۆرێـک بێ  نـەبێتە پـێخـۆری پڕوپاگەندەی  دوژمنان . ئـەو بـاوو بـژەی لـە وتـارێک یاـن گوتـارێک دا وەدەر دەخەرێن، با نەکەێنە بەڵگەی  سەلماندنی درۆو بوختانە بێبنەماکانی دوژمنان . ئێمە هەمومان زانای  بیسنور نین و هەموو  شتێک  نـاتـوانین و کورد کوتـەنی ڕۆستەمی  زاڵ نین کەس دەرە قەتمان نەیە ! ئەوەی بەڵامەوە هەم سەیرەو هەم جێگای داخە ئەوەیە کە هێنادێک کەسی هەلپەرست وخۆویستو هیچ نەزان ڕقیان  لە هەموو ئەو کەسایەتیە کوردانەی زاناو لێزانـن هەیـە . ئـەو جۆرە کەسانـە بـۆ ئەوەی خۆیان بێننە گۆڕێی چونکە  هیچیان لە باران دانیە دەست دەکەن بە کوتن ونوسینی هێندێک شت لەبارەی ڕێبەرانی پێشومان کە بۆ خۆیان لە هەموو کەس  باشتر دەزانن کە درۆ دەکەن . ئەوانە  هەتا ئەو کەسانە لە ژیان دابون ،خەڵکیش خراپی کوتبان بەگژیان دادەهاتن  ،بەڵام ئێستا کە ماوەیەکی زۆر بەسەرمەرگیان  دا تێپەڕیوە، وەک شایەری باش بۆ ئەوەی شاباش لە کەسی مەبەستیان وەرگرن، بەدلێ شاباش دەرەکە  دەیڵێن . من خۆم دیتومە  شایەر بۆ شاباش ،شوانی دەکرد بەشاو گەدای دەکرد  بە قارون.!

بەخۆشیەوە ئێستا ئازادی کوتنو نوسین بەتەواوی هەیە وچونکە  ئـورگانێک یـان  دەزگایەک نیە لە ڕاستو درۆیان بپرسێتەوە ،هەر کەس شەوانـە خەونی نـاخۆشی دیت بەیانی بەسەر ئەم و ئەودا دەڕشێتەوە . بـەداخەوە زۆر لـە ئێمە کوتـەکی لـە تاریکی دەوەشێنین. ئێمە گەلێکین لە ناو گەمارۆی  ماوە درێـژی داگیر کەران دا ژیاوین ،ڕاستە بە ژەکی دایکی کورد فرچک دراوین ،بەڵام بەفەرهەنگ وزمان  وکلتوری دوژمنان دەرس دراوین. ئـەگەر دایکانی کورد نـەبـان و لـە لانـکدا لـە پێچەکی نەداباین ،بە لای لایەی هەژاری نەیان لاواند باینەوە پێیان  نەکوتبا یـن:  بۆیە دەت پێچم تاخۆی پێبگری ـنەک تا من ماوم لەبە نددا بمری. یان، ئێستا ئەو  ڕۆڵە کوردە نەبەز وخـٶڕاگرو ئازایە نەدەبووێنو دنیاش نەی دەناسین و بـاسیشی  نـەدەکردیـن . ڕۆڵـەی کورد بـە کچ و کوڕیـەوە  لـە سـەر پشتی لانک فێرکراوە مـێشکی بە هەـستی نـیشتمان پـەروەری ئاخندراوەو دەزانێ بۆ نۆکەری دروست  نەکراوە. دوژمن زۆر بێبەزەیـانـە ڕێگەی خـۆ ناسین و فیر بـونی زمانـو ئەدەب وفەرهەنگی  خۆمانی لێی بـەستبوین ، بۆیە نابێ هەر گیز بڕوا بەدوژمن بکەین وخاڵی لاوازی  خۆمـانـیـان بـۆ دەسـت نـیشان بـکەیـن. بـا وەک مـرۆڤ لـێکــتر بـڕوانـیـن و وەک شۆڕشگێڕ هەڵس وکەوت بکەین . باچیتر بڕوا بەو قسە پڕوو پوچانە نەکەین کە دەڵێن : کورد نـەزانـە ، خۆخـۆرە، جنۆکەیە، تورکی کێویە،لە  تیرەی شاپورو چی وچیە . بڕوانن ئەوانەی نـۆکەر سفەتن کورد بەکەم  دەزانن، ئـەگینا کورد نـەتەوەیـەکی زێـرەک ئـازا ، دڵ گەورە  زگماک دێـمۆکڕاتەو ڕیـز بۆمافی گەلانیتر دادەنێ. پـیاوانی زۆر گەورەشیان لێی هەڵکەوتـوە ،ئێستا ئەگەر بـەدرۆش بێ دەڵـێن:( بایـدنیش بە ڕيچەڵـەک کوردە ) با بە خەیاڵ لەداخی یەکتر  دەست لـە نـاودەستی دوژمن نـەنێین وخۆمـان بـدۆڕێنین وئـەوە بکەیـن کە نـابێی بیکەین. زۆر جار کتومە دووپاتی دەکەمەوە ئێمە دوژمنی یـەکتر  نین ، وڵاتمان کوردستانوگەل وکەسـوکارمان کوردنو دەگەڵ غەیرە کوردەکانیش لە کوردستان  هاو وڵاتین . پێکەوە ژیانمان ئەگەر خۆمان نـەیـکەین جەبری مێژوو پێمان دەکا ئەوەش ئاقڵانە نیە.   

    براتان مەلا ئیبڕاهیمی مەجید پور ١٥ ڕێبەندانی ٢٧٢٠ ی کوردی

                                            ٣ / ٢ / ٢٠٢١ زایینی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی