"an independent online kurdish website

ڕێکەوتی ٢٠ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی، مام “ئێقباڵ عەلی ڕەمایی”، پێشمەرگەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا ماڵاوایی لە گەل و نیشتمانەکەی کرد.

مام “ئێقباڵ عەلی ڕەمایی”، کوڕی “فەتحوڵڵا و حەبیبە” ساڵی ١٣٢٩ی هەتاوی لە گوندی “بێساران” سەر بە شاری مەریوان، لەدایک بووە.

ناوبراو هەتا پۆلی پێنجی سەرەتایی خوێندەواری هەبووە و هەتا تەمەنی ٢٥ ساڵیدا لە گوندی “بێساران نیشتەجێ بووە.

دوایی شۆڕشی گەلانی ئێران و هێرش بۆ سەر خاکی کوردستان، لە ساڵی ١٣٥٨ی هەتاویدا پەیوەست بووە بە ڕێزی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە و بۆ بەرگریکردن لە خاکی نیشتمان چەکی پیرۆزی پێشمەرگایەتیی لە شان کردووە.

مام “ئێقباڵ” لە ماوەی ژیانی پڕ لە شانازیی پێشمەرگایەتییدا لە چەندین ئەرکی حیزبیدا خزمەتی چالاکانەی بە حیزب و گەلەکەی کردووە.

لە ساڵی ١٣٥٨هەتا ٥٩ی هەتاوی سەرپەل بووە. لە ساڵی ١٣٦٤ هەتا ٦٩ی هەتاوی و بۆ ماوەی ٦ ساڵ “یاریدەدەری کادر” بووە. ساڵی ١٣٨١ی هەتاوی و هەتا کۆتایی ژیانی، لە ناوەندی ١، بووەتە “بەرپەرسی خەدەمات” و هەروەها لە ساڵی ١٣٨٢ پاش بەڕێوەچوونی دەورەیەکی سیاسی، بووەتە کادری دەرجە ٤.

ئەو پێشمەرگە خۆنەویستە هەتا کۆتایی ژیانیی بە ئارمان و ئامانجە بەرز و مرۆڤتەوەرەکانی حیزبی دێموکرات وەفادار مایەوە، مخابن ئەمڕۆ ٢٠ی بەفرانبار سەنگەری بەرخۆدانی هەتا هەتایە بۆ هاوسەنگەران و هاوبیرانی بەجێهێشت. تەرمی نابراو لە گۆڕستانی شەهیدانی حیزبی دێموکرات لە “کۆیە” بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وێڕای بەداخبوونی بۆ لەدەستدانی ئەم هاوڕێ تێکۆشەرە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری مام “ئێقباڵ” دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.

سەرچاوە کوردستان مێدیا

بەڕێوەبەرانی سایتی پێشمەرگەکان: سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستە بنەماڵە و هاوسەنگەرانی هاوڕێ کاک ئیقباڵ دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین و روحی شاد بێ.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی