"an independent online kurdish website

بیرەوەری ٤٢، ڕۆژی (٧/١/١٣٧٤)  پلینۆمی ئاخری کۆمیتەی ناوەندی بەڕێوە چوو باسەکان بەمشێوەیە بوون .

– باسێک لە سەر ڕاپۆرتی کۆمیتەی ناوەندی بۆ کۆنگرە.

– باسێکی کورت لە سەر تەعتیل بوونی ڕادیۆ دەنگی کوردستان.

 – باسێک لە ڕابیتە بە کاری کۆنگرە.

– کاک مستەفا هیجری

– لە هاوینی ڕابردو دا باسی داخستنی ڕادیۆی ئێمە مەترەح بووە، ئیحتمالی هەیە هەم یەکیەتی و هەم پارتی داوای نادروستانەی دیکەمان لێ بکەن، خەڵکی کوردستانی عێراق بەو هەڵوێستە ناڕەحەتن. حیزبی زەحمەتکێشان، حیزبی ڕزگاری، حیزبی  شیوعی هاتوون، لەو ڕابیتەدا ئەو کردەوەیان مەحکوم کردوە، هەر وەها ١٧ حیزب ئیعترازیان بە یەکیەتی کردوەلە سەر داخستنی ڕادیۆ، لە خاریج دەنگی داوەتەوە لای دۆستان و لایەنگران، مادام میتران نامەیەکی زۆر دۆستانەی نوسیوە،(نامەکە خوێندرایەوە)

– لە کۆنگرە دا فەرماندەرانی هێز هەموویان بەشدار دەبن، ئەوانەی ڕەئیان نەهێناوەتەوە هەقی رەئی دانیان نابێ، ئەوانەی دیکە هەقی ڕەئی دانیان دەبێ، یەک یا دوو نەفەر لە کۆمیتەی مهاباد بەشدار دەبێت. پیرەکان وەک مامە قالە، مەلاخالید، مەلا ڕەحمان، بەشدار دەبن داوای خۆیانە، نەزەر بدرێ لە سەر هەڵبژاردنی خوسرەو بەهرامی بۆ بەشداری لە کۆنگرە .

– لە سەر ئەو خالانەی سەرەوە بەشدارانی پلینۆم بەمشێوە بۆچونی خۆیان دەربڕی.

– مامۆستا حەسەنزادە

– وەک میوان موافقی پیرەکانم بەشدار بن لە کۆنگرە، بۆ فەرماندەرانی  ھێز موخالفم، بۆ ھاتنی نەفەرات لە ئۆردوگای  رۆمادی موخالفم، بۆ خوسرەو بەھرامی موافقم وەک میوان.

 – مستەفا مەولودی

– لە سەر میوانەکان قسەم نیە (پیرەکان). بۆ فەرماندەرانی نیزامی موخالفم، بۆ ھاتنی نەفەرات لە ئۆردوگا  ڕۆمادی موخالفم، بۆ کاک خوسرەو غەدر کراوە پێم ناخۆشە بۆیە ئوسولەکەم قبوڵە لازم ناکات بەشدار بێت .

 – حەمەی تۆپچی (شەھڕەوان)

–  بو بەشداری پیرەکان وەک میوان موافقم، بۆخوسرەو بەھرامی موافقم بێت، بۆ فەرماندرانی نیزامی موافقم.

 – عومەر باڵەکی

– بۆ پیرەکان بەشداربن  موافقم، بۆ فەرماندەران موخالفم،  بۆ نەفەر لە ڕومادی موخالفم، بۆ خوسرەو موخالفم.

 – برایم لاجانی

– بۆ پیرەکان وەک میوان موافقم، فەرماندەران بەشدار بن بەڵام هەقی دەنگیان نەبێ، بۆ  ڕومادی موخالفم. خوسرەو با بە دەنگی کۆمیتەی مەرکەزی بێ.

– عەوڵا ئیبراهیمی

– نەزەرارتی مەولودی تەئید دەکەم لە سەر پیرەکان و ڕومادی و فەرماندەران موخالفم، بۆ خوسرەو موافقم.

 – کاوە بەهرامی

– بۆ ڕومادی موخالفم، ئەو فەرماندانەی ڕەئیان نەهێناوەتەوە بە هەقی دەنگەوە بەشدار بن، تەنانەت ئەوانەی خۆشیان کاندید کردوە و دەرنەچون ، بۆ پیرەکان موافقم، بۆ کاک خوسرەو موافقم.

 – لوقمان مێهفەڕ

– بۆ فەرماندەرانی هێز موخالفم، پیرەکان موافقم، ڕومادی موخالفم، خوسرەو موخالفم.

– سەید ڕەسوڵ ئەحمەدی

– موافقی هاتنی فەرماندەرانی هیزم بە هەقی دەنگەوە، بۆ ڕومادی موخالفم، خوسرەو موافقم، پیرەکان موافقم.

-مەنسور فەتاحی

-بۆ  پیرەکان موافقم، بۆ ڕومادی موافقم بە هەقی دەنگەوە، بۆ فەرماندەرانی هێز موافقم، بۆ خوسرەو موافقم.

– سەید سەلام عەزیزی

– بۆ پیرەکان موافقم، بۆ ڕومادی موخالفم، با شەش نەفەری دیکە بێن بۆ کۆنگرە ئەو فەرماندەرانەی کە دەنگیان نەهێناوەتەوە بێن بە هەقی دەنگەوە، ئەوانەی کە دەنگیان هێناوەتەوە با نەیەن (لە جەنبەی شۆخی دا)، با خەسرەو بێت.

– حەسەن شەرەفی

– بۆ  پیرەکان موافقم، فەرماندەکان وەک میوان بەشدار بن، (موافقم لە ئەوەڵ و ئاخر) ڕۆمادی موخالفم، بۆ خوسرەو موافقم.

– حەسەن قادر زادە.

– بۆ پیرەکان موافقم، فەرماندەکان موخالفم، بۆ خوسرەو دەبێ ئوسول بپارێزین، بۆ  ڕۆمادی موخالفم.

 – سەید برایم هاشمی

– بۆ پیرەکان موخالفم، موافقی فەرماندەرانی هێزم بە هەقی دەنگەوە ئەوانەی خۆیان کاندید نەکردوە، زوڵم لە کاک خوسرە کراوە موافقم، بۆ ڕۆمادی موخالفم.

–  باباعەلی مێهرپەروەر

– قسەکان ڕەنگی جەوی ناسالمی پێوەیە زۆر بەداخەوە ئەو جۆرە شتانە زەرەرمان لێ ئەدات، بۆ پیرەکان موافقم، بۆ خوسرەو بە پێی ئوسول دیاری کراوە هەقی نیە بێتە کۆنگرە بەڵام وەکو ئەوە کە کەوتوەتە جەرەیانێک پێم وایە کۆمیتەی ناوەندی دەتوانێ و موافقم دەعوەتی بکەین بە هەقی دەنگەوە، بۆ ڕۆمادی موخالفم فەرماندەرانی هیز وەک میوان موافقم.

–  حەسەن شیوە سەڵی

– تەئیدی فەرمایشەکانی کاک باباعەلی دەکەم کە جەو حاکمە لە پلینۆم دا، پیرەکان بوەتە سونەت بۆیە موافقم، بۆ  ڕومادی موافقم، لە سەرەتاوە زوڵم لە فەرماندەرانی هێز کراوە، بۆ خوسرەو موافقم.

دوای کۆتایی کارەکانی دوایین پلینۆم ئەمجار دەچینە سەر باسەکانی ناو کۆنگرەی ١٠

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی