"an independent online kurdish website

بیرەوەری ٤٠،  دید و بۆچونی کادرو پێشمەرگەکانی مەڵبەندی ٣ی جنوب.

– کەماڵ سەفەری

– ئەبوایە ….. بهاتایە بۆ کۆنفڕانس باسی خۆی بکردایە، ئەگەر بەڕێوە بەرە؟ بۆ ئۆرگانی خۆی تەحریم دەکات؟ دەبێ ئێمە کۆنفڕانسی خۆمان بگرین.

 – حەمەنەزیف ئیبراهیمی

– بەرپرس و ئەندامانی مەڵبەند بۆ چی بۆ سەرەخۆشی بەشداریان کرد بەڵام ئێستە کە کۆنفڕانسی مەڵبەندبەڕێوە ئەچێ  بەشداری ناکەن، بۆچی مەڵبەند تەعتیل دەکەن حازرین کۆنفڕانس بگرین.

– چەند کەس هاتون لە موحیتی دەفتەرەوە ……. وتویانە کۆنفڕانسی دەفتەری سیاسی نامەشروعە، تەبلیغی خراپیان کردوە، کاک ….. نامە ئیمزاکراوەکەی داوە بە من خوێندمەوە، پێشنیار دەکەین کە کۆنگرەی دە  بە ناوی کاک دوکتور سەعید نێودێر بکرێت، ڕەخنە لە بەرپرسان کە جەوی ناسالم زۆر لە نێو کادر و پێشمەرگەدا بڵاو ئەکەنەوە، ڕەخنە لە کاک ….. لە کۆنفڕانسی پێشمەرگەدا باسی جێگری سکرتێری حیزب مامۆستا حەسەنزادەیان کردوە بە خراپە، بۆ چەواشە کردنی کادر و پێشمەرگە مەسەلەی (ڕ.ش) یان داوەتە پاڵ کادر و پێشمەرگە کە ئێمە ئەو بوختانە ڕەد ئەکەینەوە، …… حازر بوو بمێنێتەوە بەڵام مەڵبەند وەری نەگرتەوە، تەشکیلاتی دەرەوەی وڵات بەهێزتر بکەین، نەفەراتی بە کەڵک وەربگرین، حیزب بۆ پێکهێنانی بەرە هەوڵ بدات، ئەهەمیەت دان بە ئاموزش لازمە ئاڵ و گۆڕەکان سەریعن.

– باوا شامرادی

– شەڕی موسەلەحانە بەردەوام بێ، داوا ئەکەم نەخۆشی مەڵبەند چارەسەر بکەن، لە چونەوەی پێشمەرگە بۆ ئێران بەرگری بکەن، ئاموزش لە هەموو سەتحێک دا هەبێ، ،مەڵبەند تەوهینی پێکردوم پێیان وتوم…..، نەقڵی ….بە دروست نازانم، مەڵبەند دەبێ تەقویەت بکرێ.

 – یونس محەمەد پوور

– کۆنگرە ناوی کۆنگرەی کاک دوکتور سەعید بێ، چەند کادرێک کەوتونەتە تەبلیغاتی ناسالم، تابلیغاتیان کردوە کە گوایە من (ڕ.ش)م، ئەگەر وایە بۆ چی ساڵێکە مەسئولیەتی نیزامیم پێدراوە، موشکلەی مەڵبەند بە خۆی مەربوتە، بۆ چی بەرچەسپی جنوب و ناوەندیی و  … لێ دەدرێ.

 – مەنسور نوری

– مەڵبەند بەرپرسی نیە، لە موقابڵ موشکلات دا برادەران حازر نەبوون بێن لە کۆمیتەی هەورامان کار بکەن، هەورامان فرۆشراوە، قەرار داد ئیمزا کراوە کە پێشمەرگە نەگەڕێتەوە بۆ ناوچە، بە من وتراە ….. بەڵام ڕاست نیە، تەشویق و تەنبێ کراوە بەلام ڕای ناگەیەنن.

– عوسمان ئەمینی.

– بە چەند تێبینی خەتە گشتیەکانی سیاسەتی حیزب  تەئید دەکەم، دەبێ لە گەڵ موجاهیدین ڕابیتە بگرین، بە پێچەوانەی کۆمیتەی ئامادە کردنی کۆنگرە  ئەندامی مەڵبەند نەقڵ کراوە، ئەبوایە لە جیاتی …. بهاتایەتە کۆنفڕانسی ئێمە، وەختێک ……. پێکەوە  یەک فکرن بڕیارەکەشیان مانای نیە تەرکیبی کۆمیتەی ئامادە کردن بۆ مەڵبەندەکانی جنوب باش نەبوو، بۆشاییەکی گەورە لە حیزب دا هەیە ،کاتی کاک دوکتور قاسملو لە ژیان دا بوو نەی دەهێشت شتی وا هەبێ، بەڵام ئێستا وانیە هەیئەتی هەڵبژاردن شتێکی باش نیە، موخالفی هەر چەشنە لیستەیەکم، دیموکراسی نێوخۆیی زۆر زەعیفە، بۆ بڕێ کەس هێندێک دیموکراسی تایبەت تەعەلوق دەگرێ هێندێک کەس کە دەنگیان نەهێناوەتەوە بەیاننامەیان بڵاو کردۆتەوە کە غەیری ئوسولی بوە، کاک ….. ئاگادار بووە هەقی چیە کاری وا دەکات، شێوەی کاری حیزبی غەڵەتە بوەتە پاڵ پێوەنان و دەر کردن، سازماندەهی حیزب گۆڕانکاری لازمە وەک شتێکی ڕاکتی لێهاتووە، دەفتەری سیاسی حیزب کەمتر شەخسیەت بە کۆمیتەی ناوەندی دەدات، لە بەر خاتری ڕفاقەتی کاک … و کاک ….. بۆتە هۆی ئەوە دەسەڵاتێکی زۆر دراوە بە ….. هێندێک واقعیەتی مەوجود هەیە کە لە وەزعیەتی کوردستانی عێراق هاتە پێش نەمان توانی بە شێوەی پێشو ئیدامەی خەباتی چەکداری بدەین. دەبێ فکر بکەینەوە دەبێ لە گەڵ  رێبەرایەتی شۆرشگێڕ (ڕ.ش) دانیشین، موشکلەی مەڵبەندی سێ خەتای کۆمیتەی هەورامان و داڵاهۆ نیە، نێو خۆییە، کاک مستەفا شەڵماشی گەڕاوەتەوە بەڵام کاک   …. وتویەتی وەک دۆست بمێنەوە.

-مەجید یارحسەینی

– باسی…. خۆری مەڵبەند لای دانیشتوانی کەلار کراوە بەرپرس ڕوونی بکاتەوە. خەتە گشتیەکان تەئید دەکەم با چەند ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی لە دەرەوە بن لە باری دیپلۆماسیەوە زەعیفین، ئەهەمیەت دان بە ئاموزش شتێکی زەروریە، ئێمە دەست ڕەسییمان بە کتێب و شتی موتالعاتی کەمە، ئێستە زۆربەی وەخت بە بێكاری تێپەڕ دەکەین، فکرێک بۆ پیر و پەککەوتووەکان بکەنەوە، کلاسی سیاسی بۆ کادرەکانیش هەبێ سەڵاحیەتی کادری سیاسی لک دیاری بکرێ.

 – مەجید نەجەفی

– حەوت ڕۆژ پێشتر خۆ ناساندن  بۆ خۆکاندید کردن  کارێکی خراپە شتێکی نادیموکراتیکە، خەتە گشتیەکان تەئید دەکەم، حیزب لە هێزە سیاسیەکان نزیک بێتەوە، خەڵک لە شۆڕش دا بەشێوەی جیدی بەشداری ناکەن، ئێمە لە باری کەیفییەتەوە زەعیفین، خەڵک لە شار دەتوانێ پاسدار بکوژێ بەڵام نایکەن بوینەتە فیلم، تماشامان ئەکەن ڕاگرتنی ئەم نیروە لازمە، تماشای موجاهیدین بکەن سازماندەهی ڕێک و پێک دانانی وەزیر و وەکیل مۆرەی تایبەتی، هەموو مۆرەکانی خۆی دادەنێ لە سوڕەتێکدا ئێمە کەسمان نیە، بۆیە لازمە ئەهەمیەت بە ئاموزش بدەین، لە هەموو بوارێک دا ئاموزشی ئیداری، سیاسی و زۆر شتی دیکە، کاتیک کاک دوکتور قاسملو و کاک دوکتور سەعید مابوون ڕەهبەری قەوی بوو، بەڵام ئێستا زەعیفین با ڕەهبەری حیزب زیاتر بن و زیاتر پەروەردە بکەین، لە حیزبی ئێمەدا تەنیا نەفەرێک دەنێرن بۆ خاریج، موبارزە و حیزبایەتی لێک جیاواز بکرێ، موبارزە بکرێت و شەڕی موسەلەحانە بکەین لە بەڕیوە بردنی ئورگان دا مودیریەت موهمیە کە لێرە نیە.

–  حەمە عەزیز قادری

– ئەو جەرەیاناتەی موحیتی دەفتەر تەئسیری خراپی بووە، ئیعتبارمان لای یەکتر نەماوە.

– تایر کەسیلی

– خەتە ئەسلیەکان تەئید ئەکەم مەسەلەی جنوب و ناوەند کاک.. . و کاک..  لێرە  دروستیان کرد.

 – غەفور غەفاری (سەوزە)

– بە پشتیوانی تیمەکانی سیاسی نیزامی مەڵبەندی سێ ئاوای لێهات، لە تەریقی …  نفوز کراوەتە مەڵبەندی سێ، بە سەید ئەحمەد حسەینی وتراوە کە …. مەشکوکە لە مەڵبەندی یەک. سوسیالیزمی دیموکراتیک بکرێ بە عەداڵەتی ئیجتماعی، سکرتێری حیزب ساڵی جارێک سەردانی بنکەکانی حیزب بکات،  وەزعی ماڵی بنەماڵەکان لە گەڵ وەزعی دەرمانی خراپە.

– ئەڕشەد ڕەزایی

– کۆمیتەی هەورامان کێشەکانی  زۆر گەورە کراوەتەوە ئەهەمیەتی پێ نەدراوە بەڵام کاک …. نەچوەتەوە، سوئی ئیستفادە لە ئەموالی حیزبی دەکرێ، بەڵام سزا نادرێ، وەک مەسەلەی  ….  زۆر کەس هەن لە ڕەهبەری حیزب دا هەق کوژی دەکەن.

 – لە کۆتایی کاری کۆنفڕانس دا دا ئەم چوار کەسە وەک نوێنەری مەڵبەندی سێ بۆ کۆنگرە هەڵبژێردران

– تایر کەسیلی – کەماڵ سەفەری-ئەڕشەد ڕەزایی- عوسمان ئەمینی

لە بەشی داھاتو ئەچینە سەر کۆنفڕانسی کۆمیتەی شارستانی بانە.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی