"an independent online kurdish website

دید و بۆچوونی کادر و پێشمەرگەکانی مەڵبەندی یەک لە سەر کارکردی مەڵبەند و بابەتە گشتیەکانی حیزب.

– باقر ناسری نوێنەری پێشمەرگە.

لە پێشدا بۆچونی پێشمەرگەکانی خوێندەوە پاشان نەزەری خۆی دەربڕی، ئیمکاناتی موتالعاتی پێک بێت، کۆبونەوە سیاسیەکان کە  بۆ ئۆوگانەکان لە بازیان گیران قورس بوون، ئاگاهی پێشمەرگە کەمە، بەرخوردی توند کراوە بە پێشمەرگە،چونکە فەرماندەرانی نیزامی لە باری سیاسیەوە زەعیفن ناتوانن وڵامدەری داخوازی پێشمەرگە بن، مەسەلەی پێشمەرگەی قەدیم و جەدید هەیە، نایەڵن پێشمەرگە جەدیدەکان ڕوشد بکەن، کۆمیتەکانی سەر بە مەڵبەند لێک جیا بکرێنەوە، تەمبێ و تەشویق وەک یەک نیە، کۆنفڕانسی هێز غەیری دیموکڕاتیک بوە، جەو سازی کراوە، کادری دەرمانی بەو شێوەمان نیە بۆ بنکەکانی بازیان، ڕادیۆ ئەرزشی زۆرە وەک وەسیلەیەکی تەبلیغی  فەعالیەتی تەبلیغی ئێمە زەعیفە لە ئوروپا با قەوی بکەین، وەک نەزەری شەخسی خۆم ئەم ساڵ کۆمیتەکان فەعالیەتیان زۆر کەم بوە، خەتە گشتیەکانی سیاسەتی حیزب تەئید ئەکەم.

– کاوس نیازمەند

نەخۆشیەک لە حیزب دا هەیە ئەگەر لە ئۆرگانەکاندا لە نەفەرێک دا ئیشکال هەیە پێی ناڵێن تا نەفەرەکە ئەگاتە کۆنفڕانس لەوێ لێی گەورە ئەکەنەوە، لە کۆنفڕانسی دەفتەر دا دیموکڕاسی تێدا نەبوە، من وەک شەخس مەحکومی دەکەم، چەند ساڵە هاتومەتە ڕیزی حیزب بەڵام پلەی تەشکیلاتیم نیە، مەیدان دانی بێجێ بە هێندێک کەس خراپە.

– مێهدی شەفیعی

داوای سەرکەوتنی کۆنفڕانس ئەکەم، با (ڕ.ش) نەیەنەوە بۆچی بێنەوە، لە کۆنگرە ڕەئی بەو کەسانە مەدەن بە لاڕیماندا ئەبەن، پوڵی کۆت و لیباس بۆچی حیزب نایدات، خەتە گشتیەکانی سیاسەتی حیزب تەئید ئەکەم.

–  ئەنوەر ڕەزایی

مەڵبەند یارمەتی نەفەراتی کەم دەست بکات. (ڕ.ش)مان ناوێت.

– خاڵە حەمە

هەموو کارێکم کرد بەڵام کارم نادەنێ  سەڵاحیەتم نیە،کاک….کاری ماڵی بۆ زەبت کراوە.

– ئەنوەر سەمەدی

ئاموزشی سیاسی لە مەڵبەند دا زەعیفە، حیزب دەبێ مەسەلەی (ڕ.ش) بە شێوەیەک چارە سەر بکا. وەک جەرەیان نەیان هێننەوە با ئەگەر بە کەڵک دێن بێنەوە ناو حیزب، شەڕی چەکداری ئەبێ بە شێوەی ئیمکان بکرێ نەک بە هەموو شێوەیەک، لە گەڵ وڵاتانی ئوروپایی زیاتر تەماس بگرین، پێشمەرگە وەزعی لە باری ماڵیەوە زەعیفە، خەتە گشتیەکانی سیاسەتی حیزب تەئید ئەکەم.

– مام فەیزە

لێکۆڵینەوە لە حیزب دا کەمە، نمونە مەسەلەی ….، کۆمیتەکان جیا بکرێنەوە لە مەڵبەند ، ئێمەش دوو دەستەین، کاک …. مەڵبەندەکانی جنوبی شێواندوە.

– فەرەیدون یوسفی

نەزەراتی خۆی باسکرد بەداخەوە فریای نوسینەوەی نەکەوتم

– حەمەدەمین کەریمیان

مەسەلەی دەستەبازی واقعیەتی هەیە بۆ ئێمە، مەسڵەحەتی حیزب ئەوە نیە ئێمە سکوت بکەین.

وەزیفەمان ئەوەیە دژی ئەو بۆچونە جیاوازی خوازانە تەبلیغ بکەین، نابێ بە دژکردەوە ئەو بۆچونە پوچەڵ بکەینەوە مەنتقی عەمەل بکەین، ئەو کەسانەی دەچنە خاریج تەنیا ماڵیان بدەنێ با نەکوژرێن.

– نەریمان مینبەری

کاری تەشکیلاتی لە خاریج زەعیفە، پێش ئەوەی نەقڵ وەربگرم زۆر شتم نەئەزانی، بەڵام چوومە موحیتی دەفتەر زۆر شتم لێ حاڵی بوو، لەوێ ئەڵێن مامۆستا حەسەن زادە حیزب بەرەو ئینحراف دەبات و کاک مستەفا هیجریش بەرە دیکتاتۆری دەبات.

 مەسەلەکە قودرەتە با نەڵێن دوو باند هەیە، لە مەڵبەندی یەک باندی….لە گەڵ باندی …..هەیە

لە مەڵبەندی یەک خەفەقان هەیە، نەزەر ناوێرین بدەین، وەزعی داهاتی مەڵبەند ڕوون نیە، بەڵام پوڵیان بە قەرز داوە، لێکۆڵینەوە نیە، عەرزی …کردوە بەڵام بە خەیانەتی دانا. بۆ غەیری کاک  … کەس نابێ پوڵ وەربگرێ، بەش بەحاڵی خۆم پێموایە سووئی ئیستفادە کراوە،

– برایم خودامرادی

خەتە گشتیەکانی سیاسەتی حیزب تەئید ئەکەم، بەشی فێرگە و ئاموزش چ فەرقێکی هەیە، موحیتی دەفتەری سیاسی بوەتە مەرکەزی تەراکومی  کادر، هێزی پاریزگاری چیە؟ هێزی سامڕەند چیە؟ (ڕ.ش) بە تەواوی ڕەد ئەکەمەوە، جەوی دەفتەری سیاسی خەتای قودرەت تەڵەبی مامۆستا حەسەنزادەیە.

– حسەین باقری

– خەتە گشتیەکانی سیاسەتی حیزب  و ڕاپۆرتی مەڵبەند تەئید ئەکەم، ناعەداڵەتی کۆنفڕانسی دەفتەر چ بوە؟ بە پێی ئیمکان لە تێکۆشەر یا پاشکۆی تێکۆشەر نەزەراتی مامۆستا حەسەنزادە و کاک مستەفا ھیجری بنوسرایە باشتر بوو.

–  زۆراب زاکری

– خەتەگشتیەکانی سیاسی حیزب  تەئید ئەکەم بە تایبەت شکڵی خودموختاری، شەڕی چەکداری نیشانەی مان و مەوجودیەتی حیزبە، کۆمیسیۆنی سیاسی نیزامی لە سمیناری سیاسی دا هیچ بەرنامەیەکیان نیە بیدەن بە ئورگان، داوییش دەڵێن فڵان ئۆرگان کاری تەشکیلاتی و نیزامی نەکرد، نوێنەری تەشکیلاتی نهێنی بێننە نێو کۆنفڕانسەکان ، لێکۆڵینەوە لە حیزب دا بە عام نیە، وەزعیەتی مەعلولەکان بو بەچی؟

– حەمە میرزا

– ئەو شتانەی کە وتومانە لای تیمی کۆمیسیۆنی سیاسی نیزامی هەنگاوی بۆ هەڵنەگیراوە، پێخەف و پەتوو بۆ پێشمەرگە کەمە سیاسی نیزامی نایدات، خەتە گشتیەکانم قبوڵە،

 – برایم ڕەحمانی

– ڕوون کردنەوەی لە سەر کاری خۆی دا، نەکردنی کاری موسەلەحانە مەعلوم نیە کاری جمهوری ئیسلامی نەبێ.

 – کەماڵ محەمەدی

– لە هەموو حیزبێک دا شێوەی جیای بیرکردنەوە هەیە، ئیجازە بە بەرپرسی پێشمەرگە نەدراوە جوتێک گۆرەوی بۆ پێشمەرگە بکڕێ، کومیسیۆنی سیاسی نیزامی ئیجازەی نەداوە،

–  عێزەت حسەینی

– کاک …..منی بە تاقمی کاک ……دانا ، باجی کۆنفڕانسی دەفتەر جنوب دای ، ئەبێ هەڵوێستی دروستی لە موقابل دا بگرین، (ڕ.ش) چۆن چوون با ئاواش بێنەوە.

– فایەق مەقسودی

– کۆمیتەی کرماشان یا دەبێ تەحتیل بێ یا دەبێ تەقویەت بکرێ، جمهوری ئیسلامی سەقامگیر نەبوە، پەرە بە تەشکیلات لە دەرەوەی وڵات بدرێ، لیستەی کۆنفڕانسی دەفتەر مەحکوم دەکەم.

–  سادق نەسیری

– شێوەی خەباتی خۆمان بگۆڕین.

–  خەلیل محەمەدی

– (ڕ.ش) هەر ئەوانەن کۆنگرەی هەشت ڕۆیشتن، چۆنە چەند کەس لە هاوڕێیانی ڕێبەرایەتی تەبلیغ دەکەن  بێنەوە، تەشکیلات لە ناو تەشکیلات دا مەحکوم ئەکەم، کۆنفڕانسی دەفتەر دوو خەت بووە، سێ مانگە لە بازیان ئەو تەبلیغە دەکرێ، (ڕ.ش) لە جنوب دا نەماوە.

– ڕەزا شامرادی

– مامۆستا حەسەنزادە و کاک مستەفا ھیجری ئەگەر لە پلینۆم دا قسەی خۆیان بکەن باشترە. ڕەخنەیان لە سەرە.

– ئیقباڵ بەیگی

– خەتە گشتیەکانی سیاسەتی حیزب تەئید ئەکەم، سوسیالیزمی دیموکراتیک بکرێ بە عەداڵەتی ئیجتماعی، هەڵوێستی ئێستای حیزب لە سەر  رێبەرایەتی شۆڕشگێڕ (ڕ.ش) دروستە، حیزب هەقی خۆیەتی لە گەڵ هەموو وڵاتێک پێوەندی بگرێ، تەراکومی کادر لە موحیتی دەفتەر زۆرە، مەسەلەی…… لە حیزب دا هەر وا باسی دەکرێ، جێگر سازی بکرێ لە هەموو بەشەکاندا، …. لە جیاتی نەقڵ بکرێ بۆ جێگایەکی دیکە ناردویانەتە مەڵبەندی دوو، ئاژاوەی ناوەتەوە ، سیاسی نیزامی یەک دەست نیە،  کاک . …. مەڵبەندی قبوڵ نیە،

–  ئەسعەد ئەحمەدی

– لە هەیئەتی هەڵبژاردن دا ئەکسەریەت با بە ئەندامانی ڕێبەرایەتی بێت، خەتە گشتیەکانم بە تەواوی قبوڵە، موخالفی هاتنەوەی (ڕ.ش)م. جەماعەتێک هەن وەک دوژمنی سەرەکی نابێ چاویان لێ بکەین، سیاسەتی ئێستای حیزب تەئید دەکەم، ئەگەر…. بێنەوە هەر ڕۆژێک بێت ئەمان تەقێننەوە، لە گەڵ حەسەنی حاتەمی لە کۆنگرە سەرو کەلەیەک  لێک ئەدەین، کۆنفڕانسی دەفتەر ناسالم بوو ئەوپەڕی جەو سازی تێدا کراوە، کۆنفڕانسەکانی دەفتەر با بە جیا جیا بگیرێن.

 – عەلی خانی

– موخالفی تاکتیکی سونەتی و کۆنی حیزبیم، لە سیاسی نیزامی با ساڵی جارێک پێشمەرگە نەقڵ بکرێ، حیزب با دەورەی عالی هەبێ، لە باری سیاسیەوە بتوانین ئەندام گیری بکەین لە خاریج، با نوێنەری کۆمیسیۆنی ماڵیش لە کۆنفڕانسەکاندا هەبێ، سیستمی فیدڕاڵی باشە لە ئێراندا، ئیعتراز زۆرە بە تایبەت لە باری گرانی، شوڕای شەمس سەر بە موفتی زادە زۆر جار دیفاع لە حیزب دەکەن،لیست مەعنای لە دەست داوە با لیست هەر نەمێنێ، وەختی هەڵوەشاندنەوەی مەڵبەند هاتوە، کاک ….عاتیفە بە سەر زابیتەدا تەرجیح دەدات، کۆمیتەی ئەمنیەت دەخاڵەتی بێ مەوردی زۆر کردوە لە کاری مەڵبەندی یەک دا، ئەگەر لە کۆنفڕانسێک دا کەسێک ئامادە نیە لە گەڵ کەسێکی دیکە کار بکات زۆری لێ مەکەن.

 – شەهرام مینبەری

– بە گوێرەی هەلومەرج خەباتی چەکداری پەرە پێ بدەین، تێبکۆشین نەفەراتی بە کەڵک وەرگرین، لیستە بمێنێ، ئەندامی نهێنی حیزب نیشانەیەکی هەبێ، عەکسی هەر سێ ڕێبەری شەهید لە بەرنامەدا چاپ بکرێ.

– عەلی ئەشرەف مەجیدیان

– دەبێ هەوڵ بدەین کە دیموکراسی زیاتر سەقامگیر ببێ، قەزاوەتی خراپ لە سەر مامۆستا حەسەنزادە کرا، مامۆستا نەزەراتی خراپ نیە بەرداشتی خراپی لە سەر ئەکرێ.

– ئەم کەسانە وەک نوێنەری مەڵبەندی یەک بۆ کۆنگرە هەڵبژێردران

– کاوس نیازمەند – ٢٠ دەنگ – ئیقباڵ بەیگی ١٦ دەنگ – ئەسعەد ئەحمەدی ١٨ دەنگ – خەلیل محەمەدی ١٦ دەنگ – سەید عیزەت ١٨ دەنگ – ئیبراهیم خودامرادی ١٦ دەنگ

لە بەشی داھاتودا ئەچینە سەر کۆنفڕانسی مەڵبەندی ٣

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی