"an independent online kurdish website

زۆر بە داخەوە رۆژی شەممە ڕێکەوتی 21-11-2020 کاتژمێر ٩ی شەو کاک ئەحمەد ئازەرئەفشان خەڵکی گوندی “دەلؤ “دانیشتووی گوندی “دزێ ” ناوچەی دۆڵ سەر بە شاری ورمێ،

پێشمەرگەی دێرین و کەسایەتی ناسراوی ناوچەی دۆڵ و دەشتەبێڵ بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

کاک ئەحمەد برای دوو هاوڕێی بەڕێزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئێدە: بەم بۆنەیەوە وێڕای خەم و پەژارە هەموو هاوڕێ و ناسیاوانی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو و برایانی کاک ئەحمەد بەڕێزان: کاک خدر ئازەرئەفشان و کاک مەولوود ئازەرئەفشان ئاگادار دەکەینەوە، بۆ پاراستنی گێانی دۆستان و ناسیاوانی بنەماڵی بە هۆی ڤایرۆسی پەتای کڕۆنا و لە دانانی هەر شێوە سەرەخۆشییەک خۆیان دەپارێزن:

روحی خودالێخۆشبوو کاک ئەحمەد شاد بێت، و ئازیزانی سەڵامەت بن

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی