"an independent online kurdish website

ئێوارەیە و ھێشتا خۆر  لە گۆڕەپانی ئەم شار و دوورە دێیە خڕ و گەورە ھەر دیارە .دیمەنێکی سەرنج ڕاکێشی داوەتە ئەم ناوەندە، بەڵام ھەوایەکەی گەلێ گەرمەکە بوونەوەر لێی وەڕەزە و تا خۆر  بە تەواوی ئاوا نەبێ، دەرناکەون.

گیانلەبەرێکی کۆچەری نەحەجماو ،نەحاواوە،بێ ئۆقرە، پەڵپگر، بێ پشوو، بێ وچان، نەحەساوە، بە قسە و ھەرا، ھەرا، بە بۆڵەبۆڵ. ھێندێک جاریش بە پێکەنین و قاقاو بزە و جاری واشە بەزە و ئەسرین و فرمێسک و بەکوڵ گریان و ھەنیسک بەرەو دەرەوەی گوند و ناو ڕەز و باخ و دارستان و دەم چۆم و  بەندەن سەری خۆی ھەڵئەگرێ و ھەرچی لە دڵ ومێشک و زمانی دایە ھەڵیئەڕێژێ و جا دائەمرکێ.

کە ڕۆژ بۆوە بەرە و شار  وەڕێ دەکەوێ و لەبەرەخۆیەوە نارە ناری دێ و گۆرانی دەڵێ، ئەچم بۆ شاری و ماڵە و ماڵ دەکەم.

داوای پەیامی شار ودێ دەکەم

ئێوە ئاقڵ و منیش شێتەکەم

داوای سەر بەستی کوردستان دەکەم.

کە دەگاتە نێو شار، تاق و لۆق خەڵکی دەبینێ و خەڵک دەیبینن، ڕوو دەکاتە چاخانەیەکی و لەسەر کورسێکی لە دەرەوە دادەنیشێ و شاگرد قاوەچی دەێتە لای و دەڵێ مامە گیان بە خێر بێی. ئەویش دەڵێ بێ وەی بی و نان و ماستێک و چایەکی شیرنم بۆ بێنی دەکا چی دراوەکەی؟، شاگردەکەش دەڵێ دەکا دوو درەم و نیو. ئەویش دەڵێ پیاوی چا بە جاران ھەر نیو درەم بوو، ئەو دوو درەمەی بۆ لێ زیاد بووە؟

شاگردەکەش دەڵێ:کاتی نیو درەمی بەسەر چوو.

ئەویش دەڵێ: ڕاست دەکەی کاکی خۆم، کابانمان پوور بەگی بی.

حاڵمان حاڵی سەگی بی.

دەڵێ: ناخۆم و ناخۆمەوە، دەچم سەر بە ماڵێکی دادەکەم، چاکترە. چاخانەکە جێ دێڵێ و وردە وردە دەچێ تا دەگاتە نێو ماڵان. لە دەرکەی ماڵێکی دەدا و دێن دەرکەی لێدەکەنەوە. دەڵێ: ئێرە ماڵی کێی پێ دەڵێن، ئەوانیش دەڵێن بۆ چیتە مامە گیان؟

ئەویش دەڵێ: لە دوورەوە ھاتووم و نان و پێخۆرێک و چایەک، ئاوێک ھەبی لۆم دانێن پیاوەتێکی زۆرە.

ئەوانیش دەڵێن باشە لێرە بە ئەوە دەچین بۆت دێنین.

دەچنەوە ماڵەوە باوکیان دەپرسێ کێ بوو ڕۆڵە لە دەرکێی دەدا. وتیان پیاوێکە دەڵێ ماڵی کێی پێدەڵێن و

داوای نان و ئاویش دەکا. دەڵێ لە دوورەوە  ھاتووم.  دەڵێ بچوون  بڵێن بزانن نێوی چییە؟

دەچن دەڵێن ئەرێ مامە ببوورە ناوت چی بوو؟

دەڵێ من پێم دەڵێن کۆچەر. دەڵێن زۆر باشە ئەوە دەچین خواردنت بۆ دێنین. دەچن بە باوکیان دەڵێن ئەم پیاوە دەڵێ ناوم کۆچەرە. باوکیشیان دەڵێ بچوون داوای لێبکەن بێتە ژوورەوە.

مام کۆچەر دەێتە ژوورە و  باوکی مناڵەکان دەناسێتەوە و دەست لە ئەستۆی یەک دەکەن و لە خۆشیان ئەگرین و پێدەکەنن و بەدۆستی لە مێژینە دەردەچن کە سی- چل ساڵ لە مەو بەر  لەم دیوی کوردستان بۆ ئەم دیوی کوردستان لە مەڕ  بەرگری لە کوردستان پەڕیوە دەبن و ھەر یەکەی  توشی سەختی و بێ دەرەتانی و کۆت و بەند و بەش مەینەتی خۆی دەبێ.

مام زریانیش باسی بەسەر ھاتی خۆی ئەگێڕێتەوە و مام کۆچەریش چیرۆکی خۆی کە ئێستا لە دێ دەژی و بە تەنیا دەژی زۆری داخی سوارچاکانی کوردستان لە دڵ دایە و جار جار دەگری و دەڵێ کوردستان بۆ من یەک خاک و یەک ماڵ و یەک ئامانجە، بەڵام داخی وەی دەمکوژێ و شێت و ھەڵوەدای کردووم و وێڵ و ئاوارەم لەم خاکەی خۆمدا لەم کوردستانە شەڵاڵی خوێن و فرمێسکەدا چونکە ھەموو داگیرکەران و ناحەزانی کوردستان بۆ لە ناو چوونی کورد و داگیر کردنی کوردستان ئەگەر دژمنی یەکیش بن، یەکدەگرن.

بەڵام دەستی شکاوم و کوێرایم دایە کورد وەک مێژوو پێندەڵێ، ھەتا بیرمەندانە و ھوشیارانە و زانایانە و بەوەجانە و درێژخایانانە و خەمخۆرانە و ئازایانە یەک نەگرن و  بەرەی بەرەو تێکۆشانێکی سەراسەری  پێک نەھێنن و ھەروا ھەر لایەنەی ئەسپی خۆی بۆ نێو کەند و لەندێکی بێ ئاسۆ تاو دا ،،، ھەر وا ھەڵدەنگوێن.

ئەوە بوو گێڕانەوەی بەسەرھاتی مام کۆچەر.کاڵەم

دڕا و چم بێ نەبڕا

حەمە حەریری

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی