"an independent online kurdish website

“عوسمان مستەفاپوور” پاش ٢٨ ساڵ زیندانی و خۆڕاگری له‌ چاڵەڕه‌شه‌كانی كۆماری ئیسلامیدا، گەڕایەوە باوەشی بنەماڵەکەی و لە لایەن هەیئەتێکی پایەبەرزی حیزبی دێموکراتەوە پێشوازی لێکرا.

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٨ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی، “عوسمان مستەفاپوور” زیندانیی دێرینی کورد کە ماوەی زیاتر لە ٢٨ ساڵ لە بەندیخانەکانی ڕێژیمی ئیسلامی ئێراندا بوو، سەربەرزانە گەڕایەوە نێو هاوڕێ و هاوسەنگەرانی و لەلایەن هەیئەتێکی پایەبەرزی حیزب بە سەرپەرەستیی “مستەفا هیجری” لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە پێشوازی لێکرا.

لەو دانیشتنەدا “مستەفا هیجری” ڕێزی لە خۆڕاگری و خەباتی “عوسمان مستەفاپوور” گرت کە ناوبراو لە ماوەی زیندانی‌بوونیدا هەمیشە بە سەربەرزی مایەوە.

ناوبراو لە ماوەی زیاتر لە ٢٨ ساڵ زیندانیدا بۆ یەک ڕۆژیش مەرەخەسی پێنەدرا و تەنانەت ئیزنی پێنەدرا لە سەرەخۆشی دایک و باوکیشیدا بەشداری بکات.

“عوسمان مستەفاپوور” وێڕای خۆشحاڵیی خۆی بۆ گەڕانەوەی بۆ ناو حیزبی دێموکرات  باسی لەوە کرد: ” من وەک پێشمەرگەیەک لە سەنگەری خەبات دابوومە و لێرە هاتوومەتەوە ناو حیزبی دێموکرات هەتا بەوپەڕی شانازییەوە درێژە بە خەبات بدەم”.

“عوسمان مستەفا پوور”، مانگی پووشپەڕی ساڵی ٧٠ی هەتاوی، لە ناوچەی “تەرگەوەڕ”ی ورمێ دەسبەسەر و دواتر بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە حیزبی دێموکرات و شەڕ بە دژی ڕێژیم” بە ئێعدام مەحکووم کرا کە ئەو حوکمە لە دیوانی باڵای وڵات، بە دوو حوکمی ٢٥ ساڵ و ١٠ ساڵ زیندانی گۆڕدرا.

“مستەفاپوور” تەمەن ٥٣ ساڵ و خەڵکی پیرانشاره.

سەرچاوە: کوردستان مێدیا

دەقی وتووێژ

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی