"an independent online kurdish website

حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت ئاگامان لە رادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمی بە ئێران نەبووە و بەفەرمانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی بۆ پێکدەهێندرێت.

د. جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بێ ئاگایی حکومەت لە “رادەستکردنەوەی” مستەفا سەلیمی بە ئێران رادەگەیێنێت و دەڵێت: “لە کەناڵەکانەوە باسی ئەوە دەکرێت کە هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی مستەفا سەلیمی کە پەنای بۆ هەرێمی کوردستان هێناوە، لە سنووری پێنجوێن، لەلایەن ئاسایشەوە رادەستی ئێران کراوەتەوە. حکومەتی هەرێم ئاگاداری ئەو بابەتە نیە وئەگەر شتێکی وا ڕوویدابێت ئەوە بەبێ ئاگاداری حکومەتی هەرێم کراوە”.

بەگوتەی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان “بۆ بەدواداچوونی ئەم بابەتە بەرێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران فەرمانی داوە بە پێکهێنانی لێژنەیەکی لێکۆلینەوە”..

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 11-4-2020، مستەفا سەلیمی، یەکێک لە زیندانییە هەڵاتووەکانی زیندانی سەقز، دوای دەستگیرکردنەوەی لەسێدارەدرا. سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤی کوردستانی دەڵێت، دەبێت ئاسایشی گشتی سلێمانی و ئاسایشی پێنجوێن روونکردنەوە بدەن.

مستەفا سەلیمی لە دایکبووی 25-6-1967ـە، پاش ناڕەزایەتیی زیندانییان لە زیندانی سەقز، مستەفا لە زیندان هەڵهات و خۆی گەیاندە باشووری کوردستان.

رووداو-هەولێر

بابەتەکانی پەیوەندی دار

تەحویل دانەوەی مستەفا سەلیمی و ئیعدام کردنی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی