"an independent online kurdish website

گەر بە مێژووی دەوڵەتی عوسمانی ئیمپریالیزم و بە مێژووی سوپای دڕندەی تورکیادا بچینەوە، ئەو راستییەمان بۆ دەردەکەوێت،

 کە دەوڵەتی عوسمانی لە دروستبوونیەوە تا رووخاندنی، لەسەر بنەمای کوشتن و سەربڕین و خوێنڕشتنی بێتاوانان و داگیرکردن و سووتاندن و ێرانکردن و دزی و تاڵانیکردن و دەسترێژی و لاقەکردنی  کچان و ژنـان و بڵاوکردنەوەی تـرس و تۆقانـدن و بە دەربەدەرکردن و بە راگواستنەوی زۆرەملێی خەڵکی رەسەنی ئەو شار و وڵات و شوێنانەی کە داگیریان دەکردن، دروست بوونە.

دەوڵەتی عوسمانی یەکەمین دەوڵەتی تیرۆریستییە لە جیهاندا. داعشی تیرۆریستیش کە لە لایەن تورکیا و قەتەرەوە دروست کرا، درێژەیان بە هەمان بەدڕەوشتی و بە کردەوە قێزەوەن و تاوانەکانی دەوڵەتی عوسمانی دەدا.. خوێنڕشتن و سەربڕین و دەسترێژی و بێڕەوشتی و دزی و تاڵانیکـردن و بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقانـدن لەوانەوە فـێربوون.

دروشمی عوسمانییەکان ئەمە بوو (بسووتێنە، تاڵانکە، وێرانکە، رابویرە، بکوژە) هەر شار و وڵاتێکیان داگیربکردایە، بۆ چاوشکاندنی خەڵکییەکەی و بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندان، بە هەزاران کەسی سڤیل و بێتاوانیان دەکوشت، تەنانەت دەستیان لە منداڵانی نێو لانکیش نەدەپاراست. دەسترێژیان دەکردە سەر کچان و ژنان، ئینجا ئەو وڵاتانەیان تاڵان دەکردن و وێرانیان دەکردن.. سووکایەتییان بە خەڵکەکەی دەکرد و بە چاوێکی زۆر سووکیشەوە لێیان دەڕوانین. بەشێکی زۆریشیان بە زۆرداری دەربەدەر دەکردن.

ئەم بەدڕەوشتی و بێڕەوشتی و نامەردی و تاوانە قێزەوەنانە تا ئەمڕۆش سوپای دڕندە و رەگەزپەرست و خوێنڕێژی تورکیا درێژەی پێدەدەن.. چونکە ئەو خەسڵەت تاوانانە و کارە قێزەوەنانە بوونە بە بەشێک لە کەلتووری بۆگەنیان و بە بەشێک لە ئایدۆلۆژیای رەگەزپەرستی و دەمارگیرییان.. تۆرانییەکان تا ئەمڕۆش جگە لە تورک دان بە بوونی هیچ نەتەوەیەکی تردا نانێن و بە شایەنی ماف و ژیان و مانیان نازانن.. بە داخەوە کە نەوەکانی ئەمـڕۆشیان بە هەمان ئایدیا و کولتووری بۆگەن گۆش و پەروەردە دەکەن. ئەمەش بڕیارێکی فەرمی کەماڵ ئەتاتورکی رەگەزپەرستی گوڕبەگۆڕ بوو، کە لە ساڵی (١٩٢٣) دا، کۆماری تورکیای فـاشستی راگەیانـدا، ئەو بـڕیارە رەگەزپەرستییەشی دەرکرد، کە لە تورکیادا، جگە لە تـورک هـیچ نەتەوەیەکی تر بوونیان نییە، سەرکردە یەک لە دوای یەکەکانی تورکیا، تا دەگاتە ئەردۆگانی رەگەزپەرستیش، لەسەر هەمان ئەو ئایدییە بۆگەنە رەگەزپەرستییەی ئەتاتوک روێشتوون و دەڕۆن و جگە لە تورک دان بە هیچ نەتەوەیەکی تردا نەنـاون و نانێن.. دەیانەوێت نەتەوەکانی تر ژینوسایـد بکەن یان لە بۆتەی نەتەوەی تورکدا بیان توێننەوە.. بۆ هێنانەدیی ئەم نیازە گڵاوەیان

کۆمەڵکوژیان لە ئەرمەنییەکان و لە ئێمەی کورد و لە یۆنانییەکان و لە ئاشوورییەکان کـردن. هەوڵی تیرۆرکردنی زمان و کولتوور و داب و نەریت و بەهاکانی ئەم گەلانەیان دا و دەدەن.. ئەمڕۆش درێـژە بە هەمان سیاسەت و ئایـدیای رەگەزپـەرستی دەدەن.

 بە داخیشەوە کە نەوەکانیشیان، بە رەگەزپەرستی و توندڕەوی و دەمارگیری کوێرانە و بە رقی رەش و بە دژایەتی کردنی نەتەوەکانی تر، بە تایبەتیش دژایەتیکردنی نەتەوەی کورد گـۆش و پەروەردەیان دەکەن و رایان دەهـێنن.

سەرتاپای مێژووی دەوڵەتی عوسمانی، میژوویەکی بۆگەنە پڕە لە خوێنڕشتن و کوشتن و وێرانکردن و تاڵانیکرن و بێڕەوشتی و دەستدرێـژی و نامەردی و تاوانی قـێزەوەنن. ماوەی حوکمڕانی عوسمانییەکان، پەڵەیەکی رەش و قێزەوەن و شەرمەزاری تا هەتایە بە تەوێـڵی عوسمانییەکان و بە تورکیای میراتگرییانەوە، لە ئەتاتورکی رەگەزپەرستی گۆڕبەگۆڕیشەوە تا دەگاتە ئەردۆگانی سیکۆپاتییەوە.. ئەوەی کە پێی دەڵین مرۆڤایەتی و رەوشت و بەزەیی، لای عوسمانییەکان و لای سوپای تورکیادا بوونیان نەبووە و نین.

باسکردن لە کوشتن و لە تاوان و لە کارە قێزەوەنەکانی دەوڵەتی عوسمانی کە بەرانبەر بە گەلانی، ئەرمەنی و یۆنانی و عەرەب و کورد و رۆم و ئاشوورییەکان ئەنجامیان داون، هێندە زۆرن، باسکردن لێیان بە دەیان پەرتووکیش کۆتاییان نایەت.. گەرچی تا ئێستا، چەندین پەرتووک لە بارەی تاوانەکانیانەوە دەرچوون، بەڵام هێشتا زۆر کەمن.

ئێمە لەم نووسینەماندا، بە کورتی و بە چڕی، وەکو نموونە، ئاماژە بە هەندێ لە تاوان و کارە بێڕەوشتی و قێزەوەنەکانی سوڵتان و پاشا و سۆپای دڕنـدەی تورکیا دەدەیـن:

لە کۆشکەکانی سوڵتانەکانی عوسمانیدا، لە ئیستانبوڵ، پـڕبوون لە کەنیزەی جوان و لە خزمەتکار و لە کۆیلە.. رابواردنی سوڵتانەکانەکان لەگەڵ کەنیزەکاندا، کارێکی قێزەوەنی بە ئاشکرا بوو، باو و بڵاوبوو لە نێویاندا. لە کۆشکی سوڵتانەکاندا گەورە فەرمانبەرێک هەبوو بە ناوی (ئاغای خەساندن) کە لە دوای سوڵتانەوە، پێگە و پایە سێیەمی هەبوو. ئاغای خەساندن، بەرپرس بوو لە خەساندنی هەموو پیاوە خزمەتکارەکانی نێو کۆشکی سوڵتانی.. ئەمەش تاوانێکی سێکسی بوو دەرهەق بە کەسانێکی بێتاوان و بێدەرەتـان.

 خاتوو (مـای دی تـوروک) خـێزانی خـدێـوی میسر، عەبـاس حیلـمی دووەم، لە بیرەوەرییەکانیدا دەگێڕێتەوە و دەڵێت:” لە کۆشکی سوڵتانەکاندا، دەستدرێژیکردن و لاقەکردنی کەنیزەکان بەبێ شەرم و بە ئاشکرا ئەنجام دەدران، کە نیزەکان کە دووگیان دەبوون دەبوایە منداڵەکانیان لەبارببردنایە” بۆ جیاکردنەوەی ژنانی سوڵتانەکانیش لە کەنیزەکان، دەبوایە کەنیزەکان باڵاپـۆشیان (بە عەبـایەکی رەش) یان بپۆشیایە.

ئەو شازادە ئەرمەنییە، گەلێ شتی تری بێڕەوشتی لەبارەی سوڵتانەکانی عوسمانییەکان دەگێڕێتەوە، کە لەنێو کۆشکی سوڵتانیدا روویان داون، بۆ نموونە دەگێڕێتەوە و دەڵێت: “سۆڵتـان ئیبراهـیمی یەکەم، لەگەڵ وەزیـرەکانیدا زۆر جار گەشتی ناو شاریان دەکرد، رۆژێکیان لەگەڵ پاسەوانەکانیدا، گەشتێکی نیو شار دەکات، چاوی بە ژنێکی قەڵەوی جوان دەکەوێت و پێی سەرسام دەبێت، کە دەگەڕێنەوە بۆ کۆشک، بە پاسەوانەکانی دەڵێت، بە زووترین کات ئەو ژنە قەڵەوە بدۆزنەوە و بۆمی بهێنن. پاسەوانەکانی دوای گەڕانێکی زۆر دەیـدۆزنەوە و دەیهـێنن بۆ کۆشک. سوڵتان لە خۆی نزیکی دەکاتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئیرەیی بردنی ژنەکانی سوڵتان. سوڵتان ئێوارە خوانێك رێکدەخات و بانگی ژنەکانیشی دەکات.. لە کاتی نانخواردنـدا، بە پاسەوانەکانی دەڵـێت: هەموو ژنەکانم بەرن و لە ناویان بدەن و نەیان بینمەوە، ئەم ژنـە قەڵـەوە بەسە و مەستی ئارەزووەکـانم دەکات”

لە ساڵی (١٩١٤ـ١٩٢٢) کە سوپای عـوسمانی، لە ئیستانبوڵ و لە ئەزمیر و لە چەند شارێکی تر و لە یۆنـاندا، دەستیان بە کۆمەڵکوژی و سەربڕینی کریستیانە یۆنانییەکان کرد، لە پێشا بە تەواوی تاڵانیان کردن، زیاتـر لە (٧٥٠) هـەزار پیاو و ژن و منداڵیان لێ کوشتن، لاقەی کچان و ژنیان کردن، بەشێکی زۆر لە کچان و ژنانی یۆنانی، مردنیان پێ باشتر بوو، لەوەی کە سوپای عوسمانی دەستدرێژیان بۆ بکەن، خۆیان فڕێدایە نێو دەریاوە، یا لەسەر گرد و چیا بەرزەکانەوە خۆیان هەڵدایە خوارەوە و خۆیان کوشت، تا ئەمڕۆش شاخـێکی بەرز لە (ئەسینا) ی پایتەختی یۆناندا، وەکو بیرەوەرییەکی رەش و قێزەوەن بۆ بێڕەوشتییەکانی سوپای عوسمانییەکان، سەردانی ئەم شاخە دەکەن، کە بە سەدان کچـان و ژنـانی یۆنانی خۆیان لەم شاخەوە هەڵـدایە خوارەوە و خۆیـان کوشت. بۆچی عوسمانییەکان یۆنانییەکانیان کۆمەڵکـوژی کردن؟ یەکەم لەبەر ئەوەی کە تورک نەبوون و یۆنانی بوون و خەڵکی رەسەنی ئەو وڵاتە بوون، دووەمیش لەبەر ئەوەی کە موسڵمان نەبـوون و کریسـتیان بوون.. عوسمانییەکان بەوەشەوە نەوەستان، چەنـدین شوێنی پیرۆزی ئاینی و کولتووری و مێـژووی یۆنانییەکان هەبـوون، لە دوای دزین و تاڵانکردنی شتومەکەکانیان، هەر هەموویانیان رووخانـدن.. تەنانەت مزگەوتی ئێستای (سوڵتـان ئەحـمەد) لە ئیستانبوڵ، لە پێشا کڵێسایەکی یۆنانییەکـان بوو، رمانیان و ئەو مزگەوتەیان لە شوێنی دروستکرد. عوسمانییەکان، پێشتریش زنجیرە تاوانی دڕندانەی تریان لە دژی یـۆنانییەکان ئەنجامـدان و بە هەزاران کەسی سڤـیلیان لـێيان کوشت.

لە ساڵی (١٥١٦) دا، لە رۆژئاوای کوردستان بە تایبەتیش لە شاری (حەلەب) دا، زیاتر لە (٩٠) هەزار پیاویان کوشتن و سەربڕین، دەسترێژییان کردە سەر ژنانیش.. بازاڕ و سامانیشیان دزین و تەڵانیان کردن.. بە زۆریش قـوربانییەکان لە(عەلەوییەکان) بوون، کە کوردن، ئەم کۆمەڵکوژییەی حەلەب بە (سەربـڕینی گـرد) ەکە ناودەبـرێت، چونکە سوپای دڕندەی عوسمانی سەری سەربـڕاوەکـانیان کۆکردەوە و لەسەریـەک کەڵەکیان کردن، شێوەی گردێکـیان لێ پێکهـێنان.. ئەمەش بۆ چاوشکانـدن و ترس و تۆقانـدنی خەڵەکییەکە بـوو.

هەر لە ساڵی (١٥١٦) دا، سوپای عـوسمانی، لە شاری (قاهیرە) ی پایتەختی میسردا، زیاتر لە (١٠) پیاو و ژن و منداڵیان کوشت و دەستدرێژیان بۆ سەر کچان و ژنان کرد.

دکتۆر (جمال الغیطاني) میسری، باس لە داگیرکردنی میسر لە لایەن عـوسمانییەکانەوە دەکات و دەڵێت:”ژیانی مرۆڤ هیچ نرخێکی نەبوو، سوپای ئینکشاری عوسمانی، هەر ساتێک هەر کەسێکیان بویستایە دەیان کوشت، هەر ئافرەتێکیان بویستایە دەیان برد و بە ئاشکرا لاقەیان دەکرد، تەنانەت گەر لە نێو مزگەوتیش بوایـە”

لە ساڵی (١٨٤٢) دا، کە عـوسمانییەکان شاری (کەربـەلا) یان لە عـێراقیان داگیرکرد، زیاتر لە (١٠) هەزار ژن و پیاویان لە کەربەلا کوشـت و لاقەی کچان و ژنانیان کردن.

لە ساڵی (١٩١٥) دا، (فەخری پاشا) شاری (مەدینە) ی سعـوودیەی کردە مۆڵگایەکی سەربازی عوسمانی و (مزگـەوتی پێغـەمبەر) یشیان کردە بارەگایەکی سەربازی، دوای ئەوەی کە چی کەل وپەل و شتی بەنرخ و بەڵگەنامەی مێژوویی تێدابوو، تاڵانیان کردن. دەسترێژیشیان کردە سەر کچان و ژنانیان. بە زۆرەملێش بەشێکی زۆری خەڵکی شاری مەدینەیان راگواستەوە و لە شار دەریانیان کردن.

لە ساڵی (٢٠١٨) دا، لە سعوودییەدا، فـیلمێکی دیکۆمێنتارییان لە بارەی تاوانەکـانی دەوڵەتی عـوسمانی کە دەرهـەق بە عـەرەبەکانی ناوچـەی حیجـاز ئەنجـامیان دان. 

لە (٢٤ی/ ئەپریل /١٩١٥) دا شاڵاوە گەورەکەی ژینوسایدکردنی ئەرمەنییەکان دەستی پێکرد، کە تا ئەمڕۆش بە گەورەترین تاوانی کۆمەڵکـوژی مـرۆڤ لە جیهانـدا دادەنرێ. پێشتریش زنجیرەیەک تاوانی تریـان بەرانبەر بە ئەرمەنییەکان ئەنجام دابوون. عوسمانییە رەگەزپەرستەکان، کۆمەڵێک بوختان و تاوانی بێ بنەمایان بۆ ئەرمەنییەکانه هەڵبەست کە خەڵکی رەسەنی ناوچەکە بوون بە ناپاکی و بە (تاوانی جوداخـوازی ) کە گەورەترین تاوان بوو بە لای عوسمانییەکانەوە،  ئەرمەنییەکانیان تاوانبار کردن، بە (كافـریش) ناویان بردن، بەڵام ئەم تاوانانە لە راستییەوە زۆر دووربوون و مەهانەیان پێگـرتن.. هەموو تاوانێکیان ئەوەبوو، کە تورک نەبوون و ئەرمەنی بوون، لە تورک رۆشنبیرتر و شارستانی تر و زاناتر بوون.. لە پێشا چ رۆشنبیر و نووسەر و ئەدیب و زانای ئەرمەنییەکان هەبوون هەموویان گـرتن.. سەریانیان بـڕین یا لە سێدارەیان دان یا رادەیەکی زۆری (مۆرفـین) یان دەکردە گیانیانەوە و ژەهـراویان دەکردن، دەمردن. دواتر لەشکرێکی تایبەتیان بە ناوی ( تیپەکانی حەمیدی) یەوە پێکهێنا، کە بە تایبەتی ئەرکی کوشتن و سەربڕین و لە سـێدارەدان و دەستدرێژی و بە زۆر راگواستنەوەی ئەرمەنییەکانیان پێسپـێرا بوو.

ئەم کۆمەڵکوژی و رەشەکوژییەی ئەرمەنییەکان لە لایەن عوسمانییەکانەوە، بە چەند ناوێک ناودەبرێت وەکو: (دۆزەخی ئەرمەنییەکان) و (تاوانی گەورە) و (قەسبخانەی ئەرمەنییەکان).. کە (ملـێون و نیـوێک) ئەرمەنییان بە دڕندەترین و نامەردترین شێوە، کوشت.. سوپای بێڕەوشت و نامەردی عوسمانییەکان، بە بەرچاوی مێرد و باوک و کوڕ و براوە، دەسترێژیان دەکردە سەر کچان و ژنانی ئەرمەنی و لاقـەیان دەکـردن، تانەت لاقەی کچانی تەمەن نۆ ساڵانیشیان دەکرد.. دواتر رووتیانیان دەکردنەوە و هەڵیانیان دەواسین و لە سێدارەیان دەدان، یا بە شمشێر سەریان دەپەڕاندن.. لە دواییشدا هەموو پیاوەکان و کوڕەکانیان دەکوشتن. بەشێکیشیان لە برسـان و لە سەرما رەقـبوونەوە و مردن.. ژمارەیەکی کەمیان بە رەزالەت دەربازبوون و روویان لە رۆژئاوای کوردستان و لە باشووری کوردستان کـرد.. ئێمە ماڵمان لە گەڕەکی ئەڵماس، لە شاری کەرکووک بوو، چەند ماڵێکی ئەرمەنی لە گەڕەکەکەماندا بوون. کە لە شاڵاوەکانی تورکیا رزگاریان ببوو و گەیشتبوونە کەرکووک.. دواتر هەنـدێک لەو خێزانانە خۆیان گەیاندە ئەرمینیا.

تراژیدیای ئەرمەنییەکان پەڵەیەکی قێزەوەن و شەرمەزارییە بە نێوچەوانی تورکیاوە کە هەرگیز لێیان نابێتەوە.. هەموو ساڵێک لە ساڵڕۆژی (تراژیـدیای ئەرمەنییەکـان) دا، بە ملیۆنان تف و نەفـرەت لە تورکیای خوێنڕێژ و رەگەزپەرست و داگیرکەر دەکرێت.. ئەم تاوانە بێوێنانە هەر لە تورک دەوەشێـنەوە.

سوپای عوسمانییەکان لە نیوان ساڵانی (١٩١٥ ـ ١٩١٨) دا، زیاتـر لە (نیـو ملـیۆن) سریان و کلدان و ئاشوریشیان بە دڕندەترین شێوە کوشت.. ماڵ و سامانیشیان بە تاڵان بـردن و گونـدەکانیشیان وێرانکـردن، بە زۆرەملێش لە خاکی خۆیانـدا دەربەدەریانیان کـردن و بەشێکی زۆریان کۆچیان پێکردن.

عوسمانییە نامەرد و بێڕەوشتەکان، شێوازێکی کوشتنی قێزەوەنیان داهێنا، بە تایبەتیش لە دژی عەرەبە یەخسیرەکان بەکاریان دەهـێنا، کە بریتی بوو لە تێبڕینی تێڵا (خـازوخ) یا (قازوخ) خازوخ بریتی بوو لە دارێکی درێژ، کە سەرێکیا زۆر تیژ دەکرد، ئەم سەرە تیژەیان دەبڕییە کۆمی ئەو یەخسیرەوە، بۆ ئەوەی بە ئەشکەنجە و ئازارێکی زۆر و بە سووکایەتییەوە بیکوژن.. بە مێکوتێکیش لە سەرەکەی تری خازوخەکەیان دەدا، ماوەی چەنـد کاتژمێرێکی دەخایانـد، بۆ ئەوەی زیاتـر ئازاری ئەو کەسە بـدەن و بە رەزالەت بیکوژن، تا لە دەمییەوە یا لەسەر شانیەوە نووکە تیژەکەی خازووخەکە دەهـاتە دەرەوە.. ئینجا خازوخەکەیان لە زەوی دەچەقانـد.. بەم شێوە بێڕەوشتی و نامەردییەی دوور لە هەست و بەزەیـی ئەو کەسە بێتاوانانەیان دەکوشت. جەلادە ئەنجامدەرەکانی ئەم تاوانانە لە لایەن سوڵتانەوە خەڵات دەکـران.

لە دوای هەرەسهێنانی شۆڕشەکەی (شێخ سەعـیدی پیران) و هەڵگیرساندنی شۆڕشی (ئاگـری) لە باکووری کوردستانـدا، تورکیا ئۆپەراسیونێکی گەورەی سەربازی لە دژی کورد دەست پێکرد و تەڕ وشکیان پێکەوە دەسووتاند و دەستیان لەژن و منداڵی کوردی ناو لانکیش نەدەپاراست.. چەندین کۆمەڵکوژی و رەشەکوژیان لە کورد کرد.. چەندین بێڕەوشتیان بەرانبەر بە کورد کـرد، وەکو پێشتر وتمان، کە بەدڕەوشتی و بێڕەوشتی بەشێکە لە خەسڵەت و لە کولتووری بۆگەنیان.

دەگێڕنەوە کە ئەفسەرێکی تورک بە کۆمەڵـێک سەربازی تورکەوە، دەچـنە گونـدێکی نزیک شاری (وان) گوندی (گەرمـاوا ئەدمـان) لە باکووری کوردستان.. ئەفسەرەکە بانگی کوێخای گوندەکە دەکات و پێی دەڵێت:” دەبێ هەر ئێستا لەگەڵ کوڕەکەتدا بچن بۆ شار و (خواردنەوە ـ ئارەق) بۆ ئەم سەربازانە بهێنن” کوێخاش دەڵێت:” باشە ئێستا یەکێک دەنێرم بۆیان بهێنێت” بەڵام ئەفسەرەکە رازی نابێت و پێی دەڵێت:” هەر دەبێت خۆت و کوڕەکەت بچن” دیارە لەم پێداگرتنەی، بەهانەی پێگرتووە و نیازێکی ناپاکی و خراپی هەبووە، کوێخا ناچار دەبێت کە خۆی کوڕەکەی بچن بۆ شار تا خواردنەوەیان بۆ بهێنن. هەتا ئەڕۆن و دێنەوە، ئەفسەرەکە و سەربازەکانی بە زۆر دەسترێـژی دەکەنە سەر ژنی کوێخا و چەنـد ژنێکی تری گونـدەکە و لاقەیان دەکەن. کاتێ کە کوێخـا و کوڕەکەی بەرەو گوندەکەیان دەگەڕێنەوە، ژنەکەی دەچێت و هانای بۆ دەبات و پێی دەڵێت:” ئەمانە بە زۆر لاقەی ئێمەیان کرد” کوێخاش قسە ناکات، لە کاتی میوانداری و خواردنەوەکەدا، بە هاوکاری پیاوانی گوندەکە، ئەو ئەفسەرە نامەردە و هەموو سەربازە بێڕەوشتەکانی دەکوژن. دوایی پەیوەنـدی بە شۆڕشگـێڕانی شۆڕشی (ئاگـری) یەوە دەکەن و دەڕۆن.

پاش بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە و گەیشتنی بە دەوڵەتی تورک، ئەتاتورکی گۆڕبەگۆڕی خوێنڕێژ، فەرمان دەدات کە کۆمەڵکوژی کورد لەو ناوچەیەدا بکەن کە سەربازەکانیان کوشتوون.. بۆ ئەم مەبەستەش هێزێکی سەربازی زەبەلاح بە قورسترین و تازەترین چەکی کوشندەوە، دەنێرێت و ئۆپەراسیونێکی چەنـد مانگی ئەنجام دەدەن و لە چەنـد لایەکەوە، پەلاماری (دۆڵـی زیـلان) دەدەن.. زیاتـر لە (١٨٠) گوندیـان وێـران کرد و هەموو خەڵکەکەیان کوشت کە نزیکەی (٤٧) هەزار کورد بوون.. کچان و ژنانێکی زۆری کورد، لەسەر بان یا لەسەر لووتکە شاخەکانەوە خۆیان هەڵـدانە خوارەوە و خۆیـان کوشتن، مـردنیان پێ باشتر بوو لەوەی سوپای بێڕەوشتی تورکیا دەسترێژیان

بۆ بکەن.

مەخابین کە کۆمەڵێک جاش و خۆفـرۆشی کورد، ببوون كڵاوسووری پێش لەشکر و بە رابەر و بە چاوساغی سوپای تورکیا.. رۆڵێکی زۆر ناپاکیان هەبوو لە سەرکوتکـردنی شۆڕشی ئاگـری و لە لەشکرکێشی سوپای تورکیا بۆ سەر گونـدەکان و وێرانکـردنیان. زیاتر لە هەشت هەزار گوندیان لە باکووری کوردستان تاڵان کرد و وێرانیان کردن. 

هەر لە (دۆڵی زیلان) دا بە سەدان خێزانی هەڵهاتووی کوردمان کەوتنە کەمینی سوپای تورکیا و شەهیدبوون، ژمارەی تێکڕای کوژراوەکان لەو دەڤەرەدا نزیکەی (٦٠) هەزار پیاو و ژن و منداڵی کورد بوون.. لەو کاتەوە دۆڵی زیلان بە (دۆڵـی خوێـن) ناودەبرێت. لە ئێستادا، فیلمێکی دیکۆمێنتاری بە کوردی بەرهەمهـێنراوە بە ناوی (دۆڵـی خوێـن) کە لە بەرهەمێنانی (سعـادە ئـۆڵغـنۆ) یە.

لە شکستیهێنانی شۆڕشەکەی (سەیـد رەزای دێـرسـیم)، لە ساڵی (١٩٣٦ـ ١٩٣٧) سوپای تورکیای رەگەزپەرست، بەتۆپ و بۆردومانی فرۆکەی جەنگی، کۆمەڵکوژی و رەشەکوژییەکی تریان لە گەلی کوردمان کرد. کە بە (قەسابخانەی دێریسیم) ناودەبرێت. زیاتر لە (٩٠) هەزار پیاو و ژن و منداڵی بێتاوانی کوردیان کوشت.. بە هەزاران دۆنم دار و دارستانیان سوتاند، بە سەدان گوندی کوردیان تاڵانکرد و وێرانیان کردن.. بەڵام تورکیا تەنها دانی بە کوشتنی (٣٠) هەزار کوردا لە دێرسـیم دا نا.

شۆڕشی ئاراراتیش یا (شۆڕشی ئاگری داغ) لە ساڵی (١٩٢٧ ـ ١٩٣٠) لە باکووری کوردستاندا، کە لە لایەن ژەنەڕاڵ (ئیحسان نوری پاشا) ەوە سەرکردایەتی دەکرا، کە ئاڵای کوردستانیان لە سەر لوتکەی چیای ئاگری داغ و هەموو لوتکەکانی چیاکانی تری دەڤەرەکە هەڵکرد و شنەبای ئازادی دەیشەکاندنەوە، ماوەی چوار ساڵ سەربەخۆییان راگەیاند و پایتەختەکەشیان گوندی (کورداڤـا) ی نزیک چیای ئارارات بوو.. زەبـر و زیانێکی زۆریان بە سوپای تورکیا گەیاند.. تورکیا گەورەتری هێزی بو سەرکوتکردنی شۆڕشی ئاگری نارد، کە قورسترین و کوشندەترین چەکیان پێبوو. زیاتر لە پەنجا هەزار سەرباز دەبوون. لە چەنـد لایەکەوە گەمارۆی ئاگـری داغ و ناوچەکەیـان دا، فـرۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە بۆمبی ژەهـراوی ئاگری داغ و گوندەکانیان بۆردومان کردن.

کە شۆڕشەکە شکستی هـێنا، سوپای تورکیا بە دڕنـدەترین و قـێزەوەنترین شێوە رەفتاریان لەگەڵ خەڵکی کوردی ناوچـەکەدا کـرد.. بە هـەزاران پیاو و ژن و منـداڵانی کوردیان کوشت و گوندەکانیان تاڵان کردن و سوتاندیان، بەشێکی زۆری خەڵکەکەشیان دەربەدەرکردن یا بە زۆرەملێ کۆچـیان پێکـردن.. کۆمەڵکوژی کوردیان رەوا کرد، لە (٢٢٠) گوندی دەڤەرەکەدا زیاتر لە (١٠) هەزار کوردیان شەهید کرد.. (١٥٠٠) منداڵ و ژنی کوریان لە چاڵێکـدا بەستـنەوە و ئاگـریان تێـبەردان و سووتانـدیانن.

بە سەدانیش ژن و منداڵی کوردیان هەڵدانە ناو رووبارەکان و خنکاندنیان.

ئەو ئەشکەوتانەش کە چەندین خێزان لە ترسا خۆیان تیا شاردبوونەوە، دەمەکانیان بە بەرد گرتن و سواقیان دان.. تێکڕا زیاتر لە (١٥٠) هەزار کوردیان لە دەڤەری ئارارات و لە دۆڵی زیلان دا کوشت. زیاتریش لە ملیۆنێک کوردیان بە زۆرەملێ راگواستنەوە بۆ ناوچەکانی تورک. تورکێکی زۆریشیان هاوردن بۆ شار و ناوچە ناوچە کوردستانییەکان بە مەبەستی گۆڕینی دیمۆگرافیای باکووری کوردستان لە بەرژەوەندی نەتەوەی تورک.

لە ( ١٩/١٢/١٩٧٨) دا، سوپای تورکیای فاشستی، پەلاماری شاری (مرعـش) یان لە باکوری کوردستان دا، مەلاکانی تورکەکان ئەو فەتوایەیان دەرکرد:” ئەوەی کوردێکی عەلەوی بکوژێت، وەکو ئەوە وایە کە پێنج جار حـەجی کردووبێت” زیاتر لە (٥٠٠) گەنجی کوردیان بە ئەشکەنجەدان و لێدان کوشت.. تەنانەت گەنجێکی کوردیان پارچە پارچە کـرد و گۆشتەکەیان کوڵانـد.

کۆمەڵـیکیش زۆریش لاوی کوردیان خستە نێو چاڵی پـڕ لە مـادەی (ئەسـید) ەوە و ژەهـراوی کـران و کوشتیانیان.

لە ساڵی (١٩٩١) ەوە، تا ساڵی (١٩٩٤) پۆلیس و میتی حەرمزادەی تورکیا زیاتر لە (٤٥٠٠) کوردیان تـیرۆرکـردوون.. بێجگە لەوەی بە هـەزاران کوریان بە بوخـتان و بیانووی هەڵبەستراوی بێ بنەما، خستوونەتە زیندانەوە و پيسترین ئەشکەنجە و ئازار دەدرێـن.. هەر لەبەر ئەوەی کورد و تورک نین و خەڵکی رەسەن و خـاوەنی راستیی ئەو خاکـەن.

هەر لە باکووری کوردستان، لە شارۆچکەی (رۆبوسکی) یشدا، بە بۆردومانی فرۆکەی جەنگییەکانی تورکیا (ئێف شانگزە)، بەبێ تاوان (٣٤) کوردیان کوشت، کە منداڵیان لە نێودابـوون.. ئەردۆگان لە پاداشتی ئەم تاوانە سوپاسالاری تورکیای خـەڵات کرد.

بە پیلانی زۆڵە میتەکانی تورکیا، بە ئاگاداری ئەردۆگان، لە (٩/ ئوکتۆبەری/٢٠١٣) لە شاری (پاریس) ی پایتەختی فەرەنسا، سێ ژنە چالاکوان و تێکۆشەر و سیاسەتمەداری کوردی باکووری کوردستانیان تیرۆرکرد، کە ئەمە ناوەکانیان: ساکـینە جانسز (سـارا)، ڤـیدان دۆغـان (رۆژیـن)، لەیـلا شایلـەمەز (رونـاهی) کە بە شێوازێکی زۆر نامەردانە تیرۆرانیان کردن. ئەم تاوانە یەکێکە لە تاوانە نێودەوڵەتییەکان.. بە داخەوە کە هـیچ لێکۆڵینەوەیەکیان لەگەڵ ئەو تیرۆریستە میتانەی تورکیادا نەکرد.. ئەم چاوپۆشین و بێدەنگییە بووە هـاندان بۆ ئەوەی تورکیا، تاوانی زیاتر لە دژی کورد ئەنجام بدات.

دوور نییە و نزیکە، کە هەموومان دەزانین، کە لە داگیرکردنی شاری (عەفـرین) لە رۆژی (١٨/ ئادار/٢٠١٨) لەگەڵ چەند شارۆچکەیەکی تری رۆژئاوای کوردستاندا، بە هەڵکردنی چرای سەوز لە لایەن روسیا و ئەمریکاوە بۆ تورکیا، سوپای تورکیا و جاشە بەکرێگیراوەکانی ئەم شارانەیان داگیرکرد، نامەردییەکی زۆریان بەرانبەر بە کورد کرد و دەکەن.. تا ئەمڕۆش تالانکردن و کوشتن و بێ سەروشوێنکردنی کورد لە عەفرین لە لایەن تورکیاو جاشەکانییەوە درێژەیان هەیە.

ئاشکراشە کە تورکیا چەکی کیمیاوی و فسفۆری سپیی سووتێنەر و بۆمبی لەرێنەری وێرانکردنی لە کوشتنی ژنـان و منداڵانی بێتاوانی کورد بەکارهـێنان لە رۆژئاوای کوردستان بەکارهێنا و کۆمەڵکوژی کوردیان کرد و بە هەزاران کوردی لە نیشتمانی بابوباپیرانیان بە زۆر دەرکردن.. بە داخەوە کە کۆمەڵگای جیهانی تا ئەمـڕۆش لەم تاوانانەی تورکیا بێدەنگن.. بەفەرمی لۆمە و شەرمەزاری تورکیایان نەکردووە.

ئەوەش بە لای خوێنەرانی کوردمانەوە زانراوە. کە سوڵتان (سەلیمی یەکەم) لە شەری سەفەوییەکاندا لە رۆژی (٢٣/ئەوگوست/١٥١٤) دا بۆ یەکەمین جار لە مێژوودا، لە شەڕی (چاڵدیران) کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی کوردستا، ئەو شەڕەی نێوانیان عوسمانی و سەفەوییەکان، بە دابەشکـردنی کوردستان لە نێوانیاندا کۆتایییان پێهێنا، ـ بە هەزاران تف و نەفرەتیان لـێبێت ـ دوایش سوڵتان سەلیمی خوێنڕێـژ، پەلاماری رۆژهەڵاتی دا و تا گەیشتە شاری (تـەورێـز) و گرتی، لەم هێڕشەیـدا، زیاتر لە (٤٠) هـەزار کەسی بێتاوانی بە دڕندەتـرین شێوە کوشت، بەشێکی زۆریانی زیندەبەچاڵکـردن یا بە ئاگـر سووتاندیان، لەو چـل هـەزارە ژمارەیەکی کوردیشیان تێـدابوو. هەر ئەم سوڵتـانە خوێنرێـژە لە پێناوی دەسەڵاتی سوڵتانیدا، دوو بـرای خۆشی کوشـت، ناویان ( کورکود و ئەحمەد) ە، باوکیان لە رایسپاردبوون، وەکو جێگـرەوەی خـۆی بـۆ دوای مـردنی دەستنیشانی کـردبـوون.

بێگومان، بە بەڵگەوە، هێڕشەکانی داعشی تیرۆریستی دروستکراوی تورکیا. لەسەر داواکردن و فەرمانی ئەردۆگان و پشتگیری لۆجستی ئەو بوو، کە داعشی تیرۆریست و بێڕەوشت لە رۆژی (١٣/ سێپتەمبەری/ ٢٠١٤) دا هـێڕشیان کردە سەر شاری کۆبانی قـارەمان لە رۆژئاوای کوردستان، لەم بارەیەوە، سەرکردەیەکی داعشی بە دیلگـیراو بە ناوی (طـە عبدالرحیم عبـداللە) کە لە شاری (دیـر الزور) لە لایەن شەڕڤانانی رۆژئاوای کوردستانەوە دەستگیر کرا، دانی پێـدا نا و وتی:” ئێمە لەسەر داواکـردن و پێـداگرتنی رەجـەب تەیب ئۆردوگان، هـەر بە فەرمانی ئەویش هـێڕشمان بۆ سەر کۆبـانی کرد و فەرمانەکەیمان جێبەجێ کرد” بەڵام شەڕڤانانی کوردستان، وانەی ئەوتۆیان بە داعش دا کە هەرگـیز لە بیریان ناچـێتەوە، کردیانیان بە پەندی زەمانە، سەریان پێ شۆڕکردن و بوو بە سەرەتای بەزین و لێژبوونەوەی داعـش و لە ناوچـوونیان.. لە دوای (١٣٤) رۆژی شەڕی دەستەویەخەی قارەمانانە لە (٢٦/ یونایەر/٢٠١٥) دا کۆبانی و هەموو کوردستان ئاهـەنگی رزگارکـردنی کۆبانیان گـێڕا.. ئەمەش خەنجـەرێک بـوو کە لە دڵی ئەردۆگان درا.

هەر تورکیاش پیلان داڕێژ و نەخشەداڕێژی بۆ داعش داڕشت و یارمەتی پێویستی دا و لەسەر فەرمانی ئەردۆگان، لە (١٠/ یۆنیۆ/٢٠١٤) دا شاری موسڵ یان داگیرکرد. کە لە ( ٩/ یۆلیۆ/٢٠١٧) بە هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق رزگار کرا. بە داخەوە کە بەرپرسانی کوردمان زۆر نابەڵـەدن و هيچ پێشبینییەکیان بۆ دوای رزگـارکردنی موسڵ نەکـرد، کەچی حەیدەر عەبادی بەو مەرج رازی بوو، کە پێشمەرگە نابێت بچـێتە ناو شاری موسڵەوە ـ کە شارێکی داگیرکراوی کوردستانییە ـ هەر دوای رزگاری موسڵ، بە گەلەکۆمەیی عێراق و ئێران و تورکیا و بە هەڵکردنی چرای سەوز لە لایەن ئەمریكاوە و بە ناپـاکی هەنـدێ لە بەرپـرسە بازرگانە نەوت دز و گازفرۆشەکـانی کورد، بە سێ قـۆڵی لە رۆژی ( ١٦/ ئوکتۆبەر/٢٠١٧) دا، عێراقی داگیرکەر، کەرکووک وخانەقین و خورماتوو و مەخمور و پـردێ یان داگیرکرد.. هەموو ئەم شکستیانە بۆ نەبـوونی سەرکردایەتيەکی دڵسۆزی کورد دەگەڕێنەوە.. هێندەی دەسەڵات پەرست و پارەپەرست و بنەماڵە پەرست و بەرژەوەنـدی پەرسـتن، چارەکی ئەوە، بیر لە چـارەنـووس و لە بەرژەوەندییەکانی گەلەکـەمان ناکەنەوە.. ئەی ئیستا بۆ ناوێـرن موزایـدە بکەن و بڵـێن کەرکووک قـودس و دڵی کوردستانە؟؟

هێڕشی سەر شاری (شەنگال) یش لە باشووری کوردستاندا، لە لایەن داعشەوە، کە لە رۆژی (٣/ ئەوگوستی/٢٠١٤) دا داگیریان کرد، هـەر لەسەر داوای ئەردۆگـان و بە فەرمانی ئەوشبوو.. کە ویستیان بە تەواوی ژینۆسایـدی برا ئێزیـدییەکانمان بکەن.. کە ژمارەیەکی زۆریان کۆمەڵکوژکـران و ژمارەیەکی زۆری کچان و ژنەکـانیشیان گـرتن و بردیانیان، زۆر نامەردانە دەسترێـژیان کردە سەریان.. بەشـێکی زۆریشیان لە شاری (موسڵ) و لە (رەقە) وەکو کویلە و کەنیزە فرۆشتیانن.. بە هاوکاری و بەشداریکردنی هەموو هـێزە کوردستانییەکان، لە رۆژی (١٣/ئوکتۆبەر/٢٠١٥) دا، شاری شەنگال لە داعش رزگار کرا.. تا ئەمڕۆش چارەنووسی زیاتر لە سێ هـەزار کچان و ژنانی ئێزیـدی کورد نادیـارە.. بە داخـەوە کە حکومەتی هەرێـمی باشووری کوردستان تا ئەمڕۆش بە جدی و دڵسۆزی و بە کرداری سۆراغـیان ناکەن و بۆیان نەگەڕاون و بە دواداچوونیان بۆ ئەم کێسە نەکـردوون.. تا ئەمڕۆش گومانێکی زۆر لەسەر سـیناریۆی چۆنییەتی و بە ئاسانی گرتنی شەنگـال لە لایـەن داعشەوە هـەیە، کۆمەڵـێک نهـێنی ئاشکـرابـوو و ئاشکرانەبوو و دەستی لە پشتەوەیە.. ئەمە دوورو درێژە و پێویستی بە باسێکی تـرە.

هەموو ئەو کارە خۆکوژییانە و تەقینەوەی ئەو بۆمب و ئۆتۆمبیلە مینڕێژکراوانەی کە لە شارەکانی کوردستاندا دەقـێنرێنەوە، زۆربەیان لە لایەن میتی تورکیاوە، نەخەشیان بۆ کێشرابوون و پێداویستییەکانیانی جێبەجێکردنیانیان بۆ داعـش دابین کـردوون.

جا نازانم، (سـوڵـتان ئەردۆگـان) بە چ خەسڵەت و کـار و رەفـتار و رەوشـتێکی باپـیرە عـوسمانییەکـانییەوە، شانـازی دەکات و دەنـازێت..؟؟ بە خوێنڕشتن و کوشتن و دزی و تاڵانیکردنیان..؟؟ یا بە کۆمەڵکوژی گەلانی بێتاوان و داگیرکردنی خاکەکـانیان..؟؟ یا بە دەسترێژیکردنیان  بۆسەر کچان و ژنان..؟؟ بەم تاوانە قێزەوەنانەیانەوە شانازی دەکات و دەنـازێت..؟؟ یا بە مـێژووی رەشییان کە سەرتاپا پـڕە لە تـاوان و بێڕەوشتیان..؟؟ ئەم تاوانانە و بە هەزاران تاوانی قێزەوەنی تر کە سوڵتانەکانی عوسمانی و سوپای دڕنـدەی تورکیا و ئەتاتـورکی رەگەزپەرستی گۆڕبەگـۆڕ، تا دەگاتە خودی سوڵتان ئەردۆگانیش، کە بەرانبەر بە گەلانی بێتاوان و ئاشتیخواز ئەنجامیان داون.. بە تایبەتیش بەرانبەر بە گەلی کوردمان، هەموو ئەم تاوانانە پەڵـەی شەرمەزارین بە نێوچـەوانی تورکیاوە.. کە هەرگـیز لیان نابنەوە و ناتوانن بیان شارنەوە.

گەر بە راستی دادپەروەری و ویژدانی جیهانی و مرۆڤایەتی و مافەکانی مرۆڤ و یاسای نیۆدەوڵـەتی هەبوونـایە، دەبـوایە لە دەمێکـەوە، ئەردۆگـان وەکو تاوانبـارێکی جـەنگ بـدرایەتە دادگـای تاوانە نێـودەوڵەتییەکـان و دادگـایی بکـرایە.

تۆرانییە رەگەزپەرستەکان، لە ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر پیستر و مەترسیدارترن. ئەوەندەی ئەوان لە گەلانی بێتاوانیان کوشتوون.. بە دە ساڵیش ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەو ژمارەیەی لە جیهـانـدا پێ ناکوژرێت.. بە دڵنیاییەوە، دژە کۆرۆنا دەدۆزرێتەوە.. بـەڵام زۆر زەحـمەتە کە دژە تـۆرانی رەگەزپـەرست و دەمارگـیری کوێـرانە و رق رەش بـدۆزرێتـەوە.

(نیلسون مانـدێلا) راسـتی وت، کە دەڵـێت:” گەر دەتـەوێـت تـورک بناسـیت.. بـۆ یـەک رۆژ ببـە بە کـورد..” 

رەزا شـوان

نەرویـج: (١/ نـەورۆز/٢٧٢٠) کوردی… بەرانبەر بە (٢١/ ئـادار/٢٠٢٠) زاینی.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی