"an independent online kurdish website

کوردستان مێدیا: ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٩ی ڕەشەمە، کاک “حەسەن عەزیزی”، پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکرات دوای ٤٠ ساڵ پێشمەرگایەتی،

بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجە لە شاری “ماڵمۆ”ی وڵاتی سوید بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە بنەماڵە و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی کرد.

کاک “حەسەن عەزیزی” کوڕی “عەزیز”، ساڵی ١٩٦٠ی زایینی (١٣٣٩ی هەتاوی) لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر لە گوندی “گێسیانـ”ـی ناوچەی مەرگەوەڕ، سەر بە ورمێ، لەدایک بووە.

کاک “حەسەن” لە تەمەنێکی کەمدا باوکی کۆچی دوایی دەکات و سەرپەرەستیی خۆی، خوشک و براکانی دەکەوێتە سەر شانی دایکی و برا گەورەکەی.

ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی کاتێک کە شۆڕشی گەلانی ئێران لە دژی دیکتاتۆریی ڕێژیمی پەهلەوی و سیستەمی پاشایەتی دەست پێدەکات، کاک حەسەنیش وەک لاوێکی تازە پێگەیشتوو پەیوەست بەم ڕاپەڕینە دەبێت و بە سەرکەوتنی شۆڕش و ئاشکرابوونی خەباتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە بەهاری ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی تێکەڵ بە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەبێت و دەبێت بە پێشمەرگە و چەکی پاراستنی شەرەف و کەرامەتی گەلی کورد لە شان دەکات.

کاک “حەسەن” لە دەورانی پێشمەرگایەتیدا لە زۆر ناوچەی کوردستاندا کار و چالاکیی هەبووە. بۆ نموونە: “لە ناوچەکانی مەرگەوەڕ، تەرگەوەڕ، گەلی بەردەڕەش، گەلی بەراندۆز چای، گەلی قاسملوو، ناوچەی دەشتەبێل، پیرانشار و سەردەشت”.

ماوەیەک وەک پێشمەرگە لە ئۆرگانی بەندیخانەی حیزب لە دۆڵی کۆنەمێش ئەرکی پێ ئەسپێردراوی خۆی بەڕێوە بردووە.

بەهۆی دڵسوزی و دیسپلین و متمانەپێکراوی‌، زۆر ئەرک و بەرپرسیاریەتیی دیکەی لە بەشەکانی تەداروکات و گومرکدا پێ سپێردراوە.

کاک “حەسەن” لەنێو کوردەکانی باشووریشدا کەسایەتییەکی خۆشناو و جێگای ڕێز بوو.

ناوبراو بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە تووشی نەخۆشی ببوو کە بە ناچاری لە ساڵی ١٣٦٨ی هەتاوی بەولاوەوە بەبێ ویستی خۆی لە بنکەکانی حیزبدا مایەوە.

دواجار لەسەر بڕیاری حیزب و لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٣٧٧ی هەتاوی وەک پێشمەرگەی کەمئەندام بەڕێکرا بۆ وڵاتی سوید.

کاک حەسەن لەو ماوەیە کە لە وڵاتی سوید ژیا هەردەم وەک پێشمەرگەیەکی وەفادار لە خزمەتی حیزب و گەلەکەی‌ دابوو و زۆر لێبڕاوانە بەشداری چالاکییە حیزبی و نەتەوەییەکانی کردووە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک حەسەن پرسە و هاوخەمیی خۆی بە بنەماڵە، خزم و کەسوکار و هاوسەنگەرانی دەگەیەنێت و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.

…….

نووسینی دۆستان وەرگیراو لە فەیسبووک

هەوالی غەمی لە دەست دانی هاورێم حەسەن عەزیزی پێشمەرگەی دێرینی حدکا فرمێسکی لە چاوەکانمی باراند.
بەداخ و کەسەرێکی گەلێک زۆرەوە ئەمرۆ ساعەت 8 ی سەر لە بەیانی پێشمەرگەی پێشوو و ئەندانی دڵسۆز و وەفاداری رێبازی دێموکرات لە شاری مالمۆی وڵاتی سوئێد چاوەکانی لە سەر یەک داناو مالئاوایی یەکجاری لە دوو منداڵە چاوگەش و بنەماڵەو کەس و کاری و حیزبە خۆشەویستەکەی کرد.

کاک حەسەن خەلکی گوندی گێسیان لە ناوچەی مەرگەوەری ئۆرمیەیە و لە سالی 1358 بۆتە پێشمەرگەی حیزب و هەتا ئەمرۆش بە رێبازە پیرۆزەکەی وەفادار مایەوە. کاک حەسەن مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر، ئەندامێکی دڵسۆزی حیزب، راستگۆ، بە بیرو باوەر، دەست پاک،قسە خۆش و خۆشەویستی هاوڕێ و هاوسەنگەرانی بوو.
رۆحی پاکت شاد و جێگات بەهەشت بێت کاک حەسەن.

زانیاری زیاتر لە بابەت بە خاکسپاری و پڕسە و سەرەخۆشی
لە رۆژانی داهاتوودا بەڵاو دەکەینەوە.

عەزیز مرادپەرەست

******

Rostem Cihangîrî:

Oxera te bixêr be hevalê kevnar u pêşmergê dilsoz u bê deêîye ,kek hesen ezîzî ,
Her li dest pêkirina şorişa kurdistanê ,hesen li êkem kesên navça urmiyê ye ku çeka pêşmergayetiyê hilgirt u xebata berxwedan dest pêkir,
Hesen tewî hemo çermeseriyên ser rêka wî,lê ewî tucar li pdkî u pêşmergayetî bir nekir ,
Ewî camêrî niwî emrê xwe bi xebatê u pêşmergayetiyê bu rizgariya gelê xwe ,têperand ,
Kek hesen ezîzî xelkê gundê gêsiyana şehîperver li devera mirgevera a bajarê urmiyê ye,
Riha te şad serê zarokên te u hevalên te u bi xasmanî binemala pdkî sax be,
Em qerdarê tene ,hesen?!

******

مەرگی پەپوولەیەکی بێ ئازار و تێنووی ژیان!

کاک حەسەن عەزیزی ئەو پێشمەرگە دێرینەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە ھەرگیزی ئازاری نەبوو ھەتا بۆ دوژمنیش، ئەو لە راستیدا بە ھەلەی نێویان لێنابوو حەسەن ئەگینا دەبوو نێویان لێنابا پەپوولە چوونکە بە راست ئەو پەپوولەیەک بوو کە نەیدویست باڵەکانی لێک بدات چوونکە لەوە دەترسا کە نەوەک ئازار بە دەوروبەری بگایەنێت.

لە سالی ٦٣وە لە نزیکەوە کاک حەسەن دەیناسم ھەرچەند بە داخەوە کە ھەر زوو ئەو لە باری جسمانیەوە کەسێکی زۆر تەندروست نەبوو ، بەڵام لە بەر دەست و داوێن پاکی خۆی ببووە جێگای باوەری تەواوی بەرپرس و دوست و ھەڤال و بنەمالەی پێشمەرگەکان.

کاک حەسەن لەگەل ئەوەی خەباتگێرێکی ناسراوی ناوچە بوو خزمەتکارێکی پاک و بێ خەشی دوست و ھەڤال و بە تایبەتیش بنەمالەی پێشمەرگەکان بوو بە بێ ئەوەی بۆ یەکجاریش کەس بتوانێت بچووکترین ئیراد لێی ببینێ.

بە ھەق کاک حەسەن سادق، دلپاک ، دەست و داوێن پاک و دل ساف بوو کە بە مەرگی ئەو لە قۆلایی دلمەوە غەمبار بووم و ھەست بە دلگرانیەکی زۆر دەکەم.

ئەگەرچی مەرگ نامەردە بەڵام خۆزگە لە زێدی خۆی و لە گوندە خنجیلانەکی گێسیان بەرۆکی کاک حەسەنی گرتبا ھەتا لانیکەم بە دانا چەپکە گۆلی وەڤاداری لە سەر دوا ھێلانەی ئەو پەپوولەیە بمانتوانیبا رێز لەو ھەموو خزمەت و ماندوو بوونەی بگرین!

مال ئاوا ھاورێی بێ ئازارم مال ئاوا ئەی پاکترین مرۆڤی سەر ئەم زەویە، روحت شاد و ئارام بنوە چوونکە تۆ لە ژیاند ھەمیشە ھەر لە ئازاردا بوویت و ئێستا کاتی ئارامیتە.

لاوە نەبی زادە

*******

Ehmed Pîrî:

Pêşmergê kevnar kek Hesen Ezizi em ci hêlan çu ber rehmetê.

Mixabin kekê Hesen teji em çî hêlan
U li xeribîyê u dur li velat te cavên xwe danine ser hev u vefat kir.teji azadi u rizgariya kurdistan ê nedit
Lê rihet binve te bi hemi şiyana xwe ked u zehmet da bo gel u velatê xwe
Tu nahêyi ji bir kirin
Koça te bo me vek hevalên te pir girane rehmet li gora te bit.
Ez beri niv demjmêr
Li ber derkê kommune li nav maşine da runiştibom kek xebat ev ekse hinartibi mesincira min.
Çu tiştek nenvisibi
Min zor pê lav bi u kete fikra min ku vi eksi kopi bikem ya rast ji bit yekser mirna hesen hat pêş cavê min. Min hêj xebera mirna vi nezani bi.
Her vê gavê cume ser faesbok ê. Min dit kek meçîd u kek solêman u kek Caefer Hamidy ev xeberê xembar danine.
Ezê her vi eksi danêm.
Riha te şhad ,çîyê te aram be,
Heval Hesen Ezizi.

******

بەداخەوە ئەمڕۆ ئاگادار بووین کە بەرێز کاک حەسەن عزیزی پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دوای نەخوشیەکی درێژخایەن لە شار ماڵموی سوئێد کوچی دوایی کرد و مال ئاوای هەتا هەتای لە گەل هاوسەنگەرانی و ڕێبوارانی ڕێگای ئازادی و دموکراسی کرد۰
کاک حەسەن هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی شوڕشی ئاشکرای رزگاریخوازانەی گەلی لە ڕۆژهەلاتی کوردستان تێکەلاوی رێزەکانی حیزبی دموکراتی کوردستانی ئێران بوو و لیباسی شەرەفی پێشمەرگایەتی پوشی۰ کاک حەسەن کەسەکی بە ئیمان بە ڕێبازی حیزب و جێگای باوەری و خوشەویستی هەموو ئەو کەسانە بوو کە کاریان لە گەڵ دەکرد و تا ئاخرین هەناسەکانی وەفادار بە ڕێبازی رێگای شەهیدان و ئامانجە بەنرخەکانی حیزب و گەل بوو۰
بەو بۆنەوە سلاو دەنێری بۆ گیانی پاکی کاک حەسەن و ەرەخۆشی خۆمان پێشکەشی بنەمالە بەرێزەکەی دەکەن و خۆمان شەریکی خەمیان دەزانین

*******

پەیامی هاوخەمی بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی دڵتەزێنی ماڵئاوایی هاۆڕێی تێکۆشەر و هاوسنگەر و هاوڕێبازی ئازیزمان بەڕێز کاک حەسەن عەزیزی پێگەیشت. بەم کۆچە ناوەختە لە ناخی دڵمانەوە دڵتەنگ و خەفەتبار بووین کە بێگومان لە دەست دانی هەر ڕۆڵەیەکی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات کۆسپێکی گەورەیە بۆ بنەماڵەی و بو حیزبی دێموکرات و بۆ گەلەکەشمان. بەم بۆنەوە بە ناوی ڕێکخستنی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات، هاوخەمی و هاوسۆزی خۆمان سەرەتا بە بنەماڵەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو کاک حەسەن عەزیزی لە وڵاتی سوید و لە ناوخۆی کوردستان و هەروەها بە هەموو هاوڕیاێ و هاوڕێبازانی ڕادەگەێنین و لە خەمی لە دەست دانی ئەم ئازیزەمان دا خۆمان بە شەریک و بەشدار دەزانین و هیواخوازین خوای گەورە سەبووری بە دڵی بنەماڵەکەی ببەخشێ و هەر لە سۆنگەوە بەڵێن تازە دەکەینەوە کە درێژەدەری ڕێبازی هەموو شەهیدانی کوردستان بین و تا گەیشتن بە ئامانجە پیرۆزەکانیان لە خەبات و تیکۆشان دستهەڵنەگرین. لە گەڵ ئەوپەڕی ڕێزماندا ، سەری ڕێز و نەوازیش بۆ شکۆی بەرزی شەهیدان دادەنوێنین. حیزبی دێموکراتی کوردستانی

ئێران ڕێکخستنی دەرەوەی وڵات 09.03.2020

……..

بە بەشداری و چاوەدێری هەیئەتێکی کۆمیتەی گستیی حیزب لە وڵاتی سوئێد و شانەی رێکخستنی حیزب لە شاری مالمۆ ، تەرمی پێشمەرگەی دیرینی حیزب کاک حەسەن عەزیزی بە خاک سپێردرا .

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ١٧/٣/٢٠٢٠ تەرمی پێشمەرگەی دیرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران حەسەن عەزیزی لە شاری مالمۆی وڵاتی سوئێد بە بەشداریی هەردوو منداڵە چاوگەشەکەی : تینای 14 ساڵان و ئاراسی 12 ساڵان و هەر وەها بە بەشداریی ژمارەیەکی دیاری کراو لە خزمان و هاورێ و هاو سەنگەرانی بەخال سێپێردرا، لەو مەراسیمەدا کاک مەولوود عەبدیلزادە بەرپرسی کۆمیتەی گشتیی حیزب لە وڵاتی سوئێد وێڕای سوپاس و قەدردانی لە بەشداربووانی مەراسیمەکە، کورتەیەک لە ژیانی پڕ سەروەریی هاورێی کۆچکردوو کاک حەسەن بۆ بەشدار بووان باس کرد و هەر وەها پڕسە و هاو غەمیی کۆمیتەی گەیاندە منداڵەکان و خزمانی بەشدار لەو مەراسیمەدا، و تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفای لە سەر گڵکۆی کاک حەسەن دانا.

پێویستە بگۆترێ بە هۆی بلاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بە مەبەستی پاراستنی سڵامەتیی بواری خۆپاراستنی دۆستان، هاوڕێیان و خزمان لە بەرێوە بردنی پرسە و سەرەخۆشی بۆ هاورێی کۆچکردوومان کاک حەسەن عەزیزی ژمارەی بەشداران کەم و دیاری کراو بوو.

ڕووحی کۆچکردوو پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی هەتا سەر وەفادار بە رێبازی دێموکرات کاک حەسەن عەزیزی شاد و رێگای خەباتی پڕ رێبوار بێ.

حیربی دێموکراتی کوردستانی ئێران . کۆمیتەی گشتی لە سوئێد.

۲۰۲۰/۳/۱۷

پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکرات، حەسەن عەزیزی کۆچی دوایی کرد.

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی