"an independent online kurdish website

ئێستا کاتی نوسین نیە و چاوەکانی چاویلکەم کز و ماتن

با دەفتەرەکەم بکەمە پێخەوی چاوەکانم وتۆی پێنوسیش بکەم بە سەرین و سەری وێکەم

بۆ خەو و خەونێکی بێ دوایی ،ئارام بم و سەیری ئەو خەونە کەم.

تۆ دەزانی ئەو ساکە خۆر کەھاواڵی لوتکە بوو ڕانەوێستا تا بچمە لای و دوو پرسیاری ئەمڕۆ و بەیانی لێبکەم

کەچی لووتکە چاوەڕیێ و مەل چاوەڕێی و زەریا بە شەپۆل و شار ژیلەمۆ ئاسا و ھیواش ھەناسە ناسیییەتی.

چیا و کانی و دارستان و دەستە گوڵ بێ ئۆقرەن زەمەن و تەمەن وئەژماری ئەم ساتە نوێیەش بە ئارامی لە سەرخۆ ھەنگاو ئەنێن.

کانی حەزی لێێە چۆڕە ئاوێکی لێ وەخۆن

دارستان پێیخۆشە پاڵی وێ دەن

لوتکە دڵنییایە وێنەی لێ بگرن

گۆڵ سەرچۆپی جەژنیان ھەڵبژاردووە

ھەواڵێک پێی وتم ھەتڵە نەبی لەم بیرەخەوەدا

کە چی نە بیر و نە عەقڵ ونە تەمەن و نە ئەزموون

وەخۆ نەھاتنەوە لەو خەو و بەدوا چوونی ئەم چیرۆکە دا.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی