"an independent online kurdish website

پ م نیوز: “فڕۆکەی بوویینگ 800-737 لە کاژێر 06:12 خولەکی چوارشەممە 2020/01/08 لە فڕۆکەخانەی خومەینی فڕی،

هەمان رۆژ کە ئێران بە مووشەک هێرشی کردە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە نزیک بەغدا و هەولێر و لەکاژێر 06:18 خولەک فڕۆكه‌كه‌ له‌ ئاسمانی ناوچه‌ی “باراند” له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی تاران كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی 176 کەس گیانیان له‌ده‌ستدا.

دوای چەند رۆژ، درۆ کردن و هەوڵدانی بەرپرسانی ئێران ، فەرماندەیی گشتیی سوپای ئێران رایگەیاند، فڕۆکە ئۆکراینییەی خستویەتە خوارەوە لە ناوەندێکی سەربازیی هەستیار نزیکبووەتەوە و بە هەڵەیەکی مرۆیی!! فڕۆکەکە بە مووشەکی سیستەمی بەرگریی ئێران لێیدراوە.

دەبێ خەڵک و بنەماڵەی قوربانیەکان، حکومەتەکانی کە قوربانیان داوە، داوای دادگایی و موحاکەمەی خامنەیی بکەن وەک فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران. ئەوە خامنەیی خۆی بووە کە ئەم جینایەتەی خولقاندووە و ناکرێ بە هەڵەی تاکەکەسی لە قەڵەم بدرێ. کۆماری ئیسلامی بە عەمدی لەم فڕۆکەکەی دا و دەی هەویست بیخاتە ئەستۆی ئەمریکا، بەڵام ئەمریکا زۆر زیرەکتر بوو لەوەی بکەوێتە داوی ئاخوندەکان و ترامپ ئێرانی مووشەک باران نەکرد. ئەگەر ئەمریکا یەک مووشەکی تەقاندبا، ئێران هەر لە سەرەتاوە دەیخستە ئەستۆی وان.

لێدانی ئەم فڕۆکەیە عەمدی بووە، چوونکە 1 سەعات دوای کاتی خۆی ئیزانی فڕینی پێ دراوە.

هەروەک وتمان دەبێ هەوڵ بدرێ خامنەیی سەرۆکی دەستەی ترۆریستانی کۆماری ئیسلامی دادگایی بکرێ . کۆماری ئیسلامی دەیان جینایەتی لەمجۆرەی پەرەدە پۆش کردوە و بەڵام چوونکە خەڵکی ئێران قوربانیەکان بوونە کەس وەدوای نەکەتووە. هەر لە مانگی سەرماوەزی ساڵی 2019 دا زیادتر لە 1500 کەسیان لە ئێران قەتڵ و عام کرد و هەزارانیان خستە بەندیخانەکانیان و ئێستا لە ژێر ئەشکەنجە دان.

رورەشی بۆ جینایەتکارانی کۆماری ئیسلامی ئێران و دوبارە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری قوربانیەکان دەکەین.

لیستی قوربانیانی فرۆکەی ئوکرایینی کە ئێران بەری دایەوە

لیست قوربانیان و اعتراف ایران به سرنگونی هواپیمای اوکراینی؛ سپاه شلیک کرد.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی