له به‌شێکی کوردستان بۆ وێنه له سنه و ده‌ورووبه‌ر پێی ده‌ڵێن شه‌و چله. رۆژی دوای شه‌وچله‌ش له قه‌دیم دا پێیان کوتووه خۆره رۆژ.
له گاهشماریی قه‌دیم دا ساڵیان به دوو ده‌وره ی شه‌ش مانگه دابه‌ش کردووه. شه‌ش مانگی ئه‌وه‌ڵ له ده‌ست پێکردنی هاوین یانی رۆژی ئه‌وه‌ڵی مانگی تیر ده‌ست پێده‌کا و ئاخری پایز ته‌واو ده‌بێ . شه‌وچله یا یه‌لدا ئاخرین شه‌وی ئه‌و ده‌وره‌ی شه‌ش مانگه و ده‌ستپێکی ده‌وه‌ره‌ی شه‌ش مانگه‌ی تازه‌یه. هه‌رکام له‌و ده‌وره‌ی شه‌ش مانگه‌ش دوو چله‌ی تێدایه . چله‌ی گه‌ره و چله‌ی چکۆڵه. ده‌لێین چله‌ی هاوین، چله‌ی زستان. وشه‌ی یه‌لدا قه‌دیمه و که‌لیمه‌یه‌کی ئارامیه و له زۆر زمانی دیکه‌دا به هێندێک گۆڕینه‌وه به‌کار درهیندرێ. بۆ وینه له زمانی سوئێدی دا ده‌بێته یوول . یه‌لدا به مانای قه‌دیمیه‌که‌ی خۆی یانی هاتنه سه‌ر دنیا ، له دایک بوون. له عه‌ڕه‌بیدا بۆته میلاد . له کوردی‌دا به غه‌ڵه‌ت ، له عه‌ره‌بی را ته‌رجومه کراوه‌ته‌وه و پێی ده‌ڵێن زایین که سه‌د ده‌ر سه‌د هه‌ڵه‌یه و میلاد به مه‌عنای زایین نیه. وشه‌ی یه‌لدا وشه‌یه‌کی ئایینیه . له ئایینی مهر که ئوروپاییه‌کان پێی ده‌ڵێن میترائیسم شه‌وی یه‌لدا شه‌وی هاتنه سه‌ر دنیای میترایه. له‌و شه‌وه‌دا په‌یره‌وانی ئه‌و ئایینه داده‌نیشن و چاوه‌رێی هاتنی مهر یا میترا ده‌که‌ن. له به‌ره به‌یاندا که میترا له دڵی به‌رد دیته ده‌ری ئیدی رۆشنایی رۆژ دیته ده‌رێ و شه‌وگار له کورتی ده‌دا. هاتنی رۆشنایی هێمای شه‌رێ نور ده‌گه‌ل زولمه‌ته که له نهایه‌تدا نوور سه‌ر ده‌که‌وی. ئه‌هریمه‌ن سه‌رداری له‌شکری تاریکی و میترا سه‌رداری به هه‌شتی رۆشناییه. له‌و ئایینه دا ئینسان عه‌بد نیه به‌لکووبۆخۆی بریار ده‌ره بینا به سروشتی خۆیان باشه‌کان ده‌چنه یاریده‌ی مهر و خراپه‌کان ده‌چنه پاڵ ئه‌هریمه‌نه‌وه. ئایینی زه‌ڕده‌شت ئه‌و باوه‌ڕانه‌ی میترائیسمی وه‌رگرتوه و به هێندیک ئاڵوگۆڕه‌وه واریدی جهان بینیی خۆی کردوه. ئایینی مهر هه‌زاران ساڵ له شه‌رقی مه‌دیته‌رانه و ئورووپا بره‌وی هه‌بوه و که مه‌سیحیه‌ت به سه‌ر ئورووپادا زاڵ بوو زۆر له هێماکانی ئه‌و ئایینه ی واریدی رێ و ره‌سمه‌کانی ئایینیی خۆی کردوه، به تایبه‌ت له مه‌راسمی کریسمس و رۆژی له دایک بوونی مه‌سیح دا ره‌نگ ده‌داته‌وه بۆ وێنه به کار هینانی ره‌نگی سوور له‌و رۆژانه دا بۆ زۆربه‌ی شته‌کان . ره‌نگی سوور له ئایینی مهر دا ره‌نگی خۆره و پیرۆزه. له ئێران و کوردستاندا ئایینی زه‌ردوشت ورده ورده و به توند‌و تیژی جیگای به ئایینی مهر لێژ کردوه. له شانامه‌ی فرده‌وسیدا شه‌ڕی روسته‌م و ئه‌سفه‌ندیار شه‌ڕی ئایینی مهر و ئایینی زه‌رده‌شته. ئه‌سفه‌ندیار شوالیه‌ی دینی زه‌رده‌شته و به زۆر ئه‌و ئایینه به بنه‌ماڵه‌ی زاڵ که ده‌ست په‌روه‌رده‌ی سیمورغن داده‌سه‌پێنێ. سیمورغ سه‌مبولی ئایینی مهره و موقه‌ده‌سه. زال به ده‌تی ئه‌و په‌روه‌رده بوه. روسته‌م که بریندار ده‌بێ سیمورغ دێ و برینه‌کانی خۆی و ره‌خش سارێژ ده‌کاته‌وه و روسته‌م ئاگادار ده‌کاته‌وه که ئه‌سفه‌ندیار روویین ته‌نه و هیچ چه‌کێک کاری لێ ناکا و هیچ هێزیک ده‌روه‌ستی نایا و ته‌نیا به‌تیری گزیچار له چاویه‌وه ده‌کرێ گیانی لێ بستێندری. له باوه‌ڕی مهر دا ئافه‌رینش و کائنات و که‌ون و مه‌کان له ژێر سێبه‌ری باڵی سیمورغ دا ده‌حه‌سێته‌وه و ئاسایش په‌یدا ده‌کا، له کوردستاندا زۆر شار و گوند هه‌یه که نێوی ئایینیی بیر و باوه‌ڕی مه‌ریان ئێستاش له سه‌ره و قه‌دیمن. بۆ وێنه شاری سنه. ئه‌گه‌ر چاو له نووسراوه‌کانی ده‌ورانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌رده‌ڵان ده‌که‌ین شاری سنه به (سینه ) نێو دێر ده‌کا و ده‌زانین سینه یه‌ک له نێوه‌کانی سیمورغه . سیمورغ هه‌زار و یه‌ک نێوی هه‌یه وه‌کوو عه‌نقا ، هوما . سینا ، (ابو علی سینا ) یانی ئه‌بوو عه‌لی سیمورغ . سه‌نه‌نده‌ج یانی قه‌ڵای سیمورغ که نێوێکی ئایینیی ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌یه. یان کرماشان که له تاریخه‌کانی قه‌دیم دا نێوی (قرمیسین) ه . نیوه‌که ته‌جزیه ده‌که‌ین . سین یا سینا یانی سیمورغ . قرم یانی ده‌نگی زولال و به‌رز.قرمیسین یانی قریوه‌ی سیمورغ که له درێژایی زه‌ماندا سواوه‌ته‌وه و ئێستا ده‌ڵێین کرماشان. په‌یره‌وانی ئایینی مهر له لێباسی یارساندا ئێستاش له‌و ناوچه‌یه که‌م نین.هه‌روه‌ها له به‌شێکی دیکه‌ی کوردستان شاری مێر دین مان هه‌یه. مێر یا مهر یه‌که و نێوی شاره‌که نێوێکی ئایینیه و پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ میترائیسم هه‌یه که نیشان ده‌دا له زه‌مانێکدا ئه‌و ئایینه چه‌نده له کۆمه‌ڵگای که‌ونارانی کورد دا به هیز بوه و کورد له زۆر قه‌دیمه‌وه له گه‌ڵ رێ و ره‌سمی یه‌لدا ئاشنا بووه.
وەرگیراو لە لاپەڕەی فەیسبووکی نووسەر