"an independent online kurdish website

بیست و شەشی سەرماوەز (٢٦) ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانە. ڕۆژێـکـە ئەو هێزە گەلیە بۆ پاراستنی کۆمار و دەسکەوتەکانی دامەزراوە. هێزێکـە بـە سڕکرانی کۆمـاریش ئـەرکی بـەردەوامی خەبات و ڕاسپاردەکانی فـەرامۆش نـەکردوەو درێژەی بە ڕێگای قازی و شەهیدان و کۆمارەکەی داوە.

پێشمەرگە هێزی گەلێکی زوڵم لێکراوە. بە لە خۆبردوویی خۆبەخش بەرەنگاری زاڵمانی داگیرکەر بـۆتـەوە و دەبێتەوە، خۆی بـەقوربـانی نیشتمان و گەل دەکا، دەست و دڵائاواترین مرۆڤی سەر زەویە، ئامادەیە بێ بەرانبەر بە نرخترین شتی کە گیانیەتی لە ڕێگای ڕزگاری گەلدا بەختی بکا و کردوشیەتی. سەبـارەت بە گرینگی و پیرۆزی ئەرکی پێشمەرگایەتی هەر چەندی بنوسرێ و بکوترێ هێشتا هەقی خۆی پێنەدراوە.

یەکێک لە شانازیە مەزنەکانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ژێر دەستی ئێران ئەوەیە: لە مێژووی خەباتو تێکۆشانی خۆیدا ئەو ڕۆژەی وەک ڕۆژی پێشمەرگە ناودێرو سەبت کردوە، بەڕێزەوە یادی دەکاتەوە و لەبیری نەکردوە. ئەوەی بەلای منەوە جێگای داخ و تێڕامانە ئەوەیە: هێندێک حیزب و سازمان بە بیانویەکی هـەڵـە وەک ئـەوەی بـە ئی حیزبی دێمۆکڕاتی چاو لێدەکەن و ئـەو ڕۆژە یـاد ناکەنەوە! لە حاڵێکدا پێکهێنەر و دامەزرێنەری هێزی پێشمەرگە، بۆ پارێزگاری کوردستان پێکی هێناوە. کوردستانیش بەتەنیا ئی هیچ حیزب و سازمانێک و کەسایەتیەک نیە. مڵکی هەموو دانیشتوانی کوردستانە . کەوابوو پێشمەرگەش بێ ئەملاو ئەولا هێزی پارێزەری کوردستانە .

بـە بـۆنـەی ئـەو ڕۆژە مەزن و پیرۆزە دەگەڵ ڕێزی بێ پایانم بۆ پێشمەرگە پیرۆزبـایی لـە هەمـوو پێشمەرگەو هاوڕێ ـو هـاوسەنـگەرانـیان، شـەهـیدان و بـنـەماڵـەکانیان، بـەنـدیـە سـیاسیەکان و دایـک و بـابیان و سەرجـەم دانـیشتوانـی کوردستان دەکەم، هیوادارم بەرهەمی خوێنی شەهیدەکان و ئەشکەنجە و ئازاری بەندیەکان و ئاخ و داخی دایک و باب و خۆشک و برایان ڕزگاری کوردستان و سەربەخۆیی گەلەکەمان بێ . بەهیوای ئەو ڕۆژە.

هیچم نەماوەو ناش توانم ئەوەی شایانی پێشمەرگەیە بیڵێم و بینوسم، تەنیا دەڵێم: پێشمەرگە هیوا و پارێزەری گەل و نیشمانە، وەدیهێنەری ئامانجی شەهیدانە. من وەک مەلا برایمی مەجید پور دەستی ڕێزیان بـۆ لەسەر دڵم دادەنێم و ئـەگەر بە تەعارف و زێدەڕۆیی حیساب نەکەن دەڵێم: بەلای منەوە پێشمەرگە خۆشەویستترین و پیرۆزترینە و شیاوی ڕێزلێنان وشانازی مرۆی سەر زەویە. بـۆیـە قـاسملوم لـە هەمووکەس خۆشتر ویستوە چونـکە دەیفەرموو: هەمومان پێشمەرگەین.

دیسانیش پێرۆزە بـراتان مەلا برایمی مەجید پور

٢٥ سەرماوەزی ٢٧١٩ کوردی ١٦/١٢/ ٢٠١٩ زایینی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی