"an independent online kurdish website

 بەناوی خوای بێ هاوتا

وشەی جیژن بۆ ئەوڕۆژانە بەکار دەهێندرێ کە کارێکی گەورەی تێدا ئەنجام دراوە، خۆشەویستێک یان پیاو ماقوڵیکی تێدا لەدایک بووە، یان بۆنەیەکیتر.


 جێژنی رەمەزانیش بۆکەسانی خاوەن بڕوای ئایینی یەکێک لەو ڕۆژەپیرۆزانەیە کە بەبۆنەی سەرکەوتن لە بەجێهێنانی ئەرکێکی قورسی خوایی بەڕێوەدەچێ. پیرۆزە چونکە خوا لەقورئانـدا ئـایەتی( ١٨٣) سوڕەی بـەقەڕە فەرمویە : { ئەی گەلی بڕواداران بۆتان نوسراوە بەڕۆژوو بن ،هەروەک چۆن بۆ ئەوانەی پێش ئێوەش نوسراوە، تادوایی } رەمەزان بۆیە پیرۆزە چونکە بەفەرمانی خوا ئەرکی ڕۆژو گرتنەکەو بەهەرەکانی دیاریکراوە . پێرۆزە چونکە ناردنی قورئان لەودا دەستی پێکراوە . پیرۆزە چونکە دەرسی ئازایەتیە بـۆ خۆراگرتن لە بەرانبەر پاراستنی باوەرو ئیمان، سوربونە لەسەربەردەوامی ڕێگا بەرەوئامانج، ڕەوتێکە بۆ نەچونە ژیر باری زاڵم و زۆرداران ، خۆ ڕاهێنانە بەپاکی بۆ درێژەدانی ڕیگای ژیان ، خۆ رزگار کردنە لە وەدوا کەوتنی بوتە بێی گیان وگیاندارەکان. خوا لە ئایەتی( ١٨٥) بەقەرەدا فەرمویە : { ڕەمەزان مانگێکە ناردنی قورئان لەودا دەستی پێکراوە. ڕێنوێنە بـۆخەڵک و زۆرنیشانەی شارەزایی بـۆ لێک هاوێرکردنی پاکیو ناپاکی تێدایە } پیرۆزە چونکە ورەو ئیرادەی مرۆڤ دیاری دەکا .گەورەیی ڕەمەزان لەوەدایە پریەتی لە بەهرەی کۆمەڵایەتیو تاکیش وەک : (١) مانگی بزواندنی بەزەو عاتیفەیە بۆ یارمەتی فەقیروهەژاران، چونکە ئەگەر بەرۆژوو بوی تامی برسیەتی دەچێژی و باش تێدەگەی لەحاڵی هەمیشە برسیەکان. ( ٢ ) ڕاهێنانە بۆ یارمەتیو دەسگیرۆییو تـێگەیشتنە لـە حاڵی هـەژاران .( ٣ ) بـونی موساوات و بەرانبەریە لەنێوان سەرجەم مرۆڤە باوەڕ دارەکان. ( ٤ ) زاڵبونە بەسەرتەرکی عادەتو نەریتی خواردنوخواردنەوەی بەیانان و چێشتان و نیوەڕۆیان، واز‌ هێنانە لەهەمو هەوایەکی خراپی نەفسو تێکەڵاوی جینسی دەگەڵ خێزان.( ٥ ) بەهیز بونی ئیرادەیە لە بەرانبەر بەرەو ڕوو بونی ئەرکە قورسو گرانەکان. دیارە زۆر بەهرەی تری هەن کە لێرەدا جییان نـابێتەوە ، بـەڵام کورتەکەی ئەوەیـە: مـرۆی ڕۆژوو گر دەبێی بـزانێ ئـەو مانگە ڕاهـێنانـێکە ڕاستەوخۆ لە ژێرچاوەدێری خوا دایە وئاگاداری هەمو ئاکار وکردارو تەنانەت نیازی دەرونیشتە و مەبەستیشی ئەوەیە وات بار بێنێ کە بزانی ئاگای لێتە ونەکا خافڵ بیوخوات لەبیر بچێتەوابەزانی هەرنانو ئاونەخۆی بەسە وخراپەکان دوپات کەیەوە، بەڵکو دەبێی هەمو ئەندامی لەشت لە دەستو زمانـو چاووگوێی و…… لەکردەوەی خراپ بپارێزیو دڵیشت نابێی بیری خراپ بکاتەوەو ئەرکەکانت لەبیر بباتەوە . هیوادارم لە فەلسەفەو ناوەرۆکو مەبەستی ڕۆژوو تێبگەین . ڕێگای ژیـانی ئـەو ئـەوڕۆو دواڕۆژی پێتەخت بـکەیـن و بێهە ڵـەنگوتـن و سەرمەقولات بەئامانج بگەین .

لەدوایین قسەدا پیرۆزبایی لەسەرجەم ڕۆژوگران و موسڵمانانی ڕۆژو نەگرتوش بەتایبەت خوشک و برا کوردەکانم دەکەم . هیوادارم جێژنی ڕزگاریش ببینم و لە دەڵەوە پیرۆزباییتان لبکەم . بەوهیوایە .

لە گشت لایەک پیرۆز بێی.

   براتان مەلا برایمی مەجیدپور ٢٩ ڕەمەزانی ١٤٤٠کۆچی

     ٣ /٩/ ٢٠١٩ زایینی

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی