"an independent online kurdish website

 بەدوای ساخبوونەوەی Brexitی بەریتانیای مەزن لەEU، جارێکی تر پرسی سەربەخۆیی لە ڕێگای ئەنجامدانی ڕیفەڕاندۆمەوە لە سکۆتلەندە ھاتەوە بەر باس.


دیارە سکۆتلەندیتەکان ساڵی 2014  یەکەم ڕیفەراندۆمی سەربەخۆیی خۆیان ئەنجامدا. بە ڕێژەیەکی کەم 45% بۆ سەربەخۆیی و 55% بۆ مانەوە لەگەڵ لەندەن دا دەنگ درا.

سکۆتلەندیتەکان لە ریفەڕاندۆمی Brexit  دا بە ڕێژەی 62%  دەنگیان بۆ مانەوە لە EU ، واتە یەکێتی ئەوروپادا دا. ئەمەش  ژمارەیەکی بەرچاوە و پێدەچێ ھەمان  ڕێژەی دەنگدەر لەئیستادا بۆ سەربەخۆیی سلکۆتلەندە دەنگ بدەن .

لەم چەند ڕۆژانەی دواییدا، دوای ئەوەی کۆتایی مانگی ئاپریل سەرۆک حکومەتی  سکۆتلەندی Nocola Sturgeon وتی: پێش ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمان کە لە 6.5.2021 ئەنجام دەدرێن، ئێمە ڕیفەڕاندۆمی دووەمی سەربەخۆیی خۆمان بۆ دەوڵەتی سکۆتلەندە و مانەوە لە EU دا ئەنجام دەدەین. لە ئیستاوە بۆ ئامانجەکەمان ھەوڵیگرتنەبەر و ئامادەکاریی رێوشوێنی یاسایی دەدەین.

ئەم ھەنگاو و ئامانجە توێژینەوە و لێکۆڵینەوەیقسەوباسیزۆر ھەڵدەگرێ

لە ئێستادا ھێندە بەسە بڵێم : ھێزی باوەڕ و ویستی بەنەتەوەبوون و  بوونەخاوەنی دەوڵەتی نەتەوەیی نەمردووە و بەسەرناچێت

سیستەمی بەناو دیموکراسی ھەزاران ھەزار دروشمی گلۆبالیزە و سەردەمی شۆڕشی تەکنەلۆژیا و گۆڕانکاری بنخان و سەرخان لەم گەردونەدا، ناتوانێ ئاوات و ئامانجی نەتەوەیەکی ئازادیخواز لەگۆڕ بنێ

سڵاو لە ویستی سەربەخۆخوازی نەتەوەی سکۆتی و ھەموو نەتەوە  بندەستەکانی جیھان

بۆ خوێنەرانی ئینگلیزی زان دەتوانن تەماشای ئەم لینکە  بکەن.

 

https://www.theguardian.com/politics/2019/may/04/glasgow-march-scottish-independence-under-one-banner

 

و. هەڵۆ بەرزەنجەیی

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی