"an independent online kurdish website

لە بارەی نێوەرۆکی ئەم نامیلکەیەوە: ئەم زنجیرە وتارە تەرخان کراوە بۆ ئاوڕدانەوەیەک لە پێکەوە حاوانە و ململانێی نێوان مەیل و ڕوانینە جیاوازەکانی نێو حیزبی دیموکرات لە ڕەوتی مێژووی ٧٥ ساڵەی خۆید‌ا و


 وەبیرهێنانەوەی ئەزموون و دەرسی وەدەستهاتوو لە ململانێ و پێکەوەژیانی ئەو مەیلانە. ئەزموونگەلێک کە بوون بە بناغەی سیاسەتی جێگیربووی حیزبی دیموکرات و، جێی خۆیەتی لە ئێستا و داهاتووشدا، وەک بناغەی سیاسەتکردنی حیزب بمێننەوە.

ئەم زنجیرە وتارە، بە دوای یەکدا لە ژمارەکانی ٧٤٦-٧٤٢ ڕۆژنامەی “کوردستان” ئۆرگانی حیزبی دیموکراتی کوردستاندا بڵاو بوونەوە. هێشتا کۆمەڵێک دووانەی دیکە لە مێژووی ئەم حیزبە‌دا ماون کە سەرنج بخرێتە سەریان و ئەزموونەکان و دەرسەکانیان بخرێنە ڕوو. هیوادارم لە داهاتوو‌دا، ئەوانیش بکەم بە هەوێنی زنجیرە وتارێکی دیکەی لەم چەشنە.

هەر کام لەو بابەتانەی لە تویی ئەم زنجیرە وتارەدا هەڵوێستەیان لە سەر کراوە، گرنگیی تایبەت بە خۆیان هەیە و، جێگیربوونیان و مانەوەیان وەک ئامانج و باوەڕ و پرەنسیپ لە حیزبی دیموکراتدا ، بەرهەمی لە کڵ دەرهاتنیان لە ڕەوتی دەیان ساڵ خەباتی سیاسی و ململانێی فکری و، نیشانەی سەلماندنی دروستیی خۆیانە. دەتوانم بڵێم پاراستن و پێداگری لە سەریان و نوێکردنەوە و دەوڵەمەندکردنیان، دەچێتە خانەی بەرگری لەو ڕێباز وسیمایەی حیزبی دیموکراتی پێ ناسراوە و دەناسرێتەوە و، پشتگوێخستن و پشت تێکردنیان، دەبێتە دوورکەوتنەوە و دابڕان لە مێژوو، ئامانجەکان و ئەزموونەکانی حیزبی دیموکرات. بەو هیوایەی نەسلی لاوی حیزب، بایەخی پێویست بە ناسینی ئەو سامانە فکری و سیاسی و تەشکیلاتیە گرنگەی هەڵهێنجراو لە مێژووی ٧٥سالەی حیزبی دیموکرات بدەن و لە بنیاتنانی داهاتووی حیزبی دیموکرات‌دا، پشت بەو ئەزموونە دەولەمەندە ببەستن.

بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە دەتوانن چرکە لە سەر ئەم نووسینە بکەن.

 

تێبینی: هەر بابەتێک لە پێشمەرگەکان بڵاو دەبێتەوە بە مانای تەئیدی نووسینەکان نیە و لە سەر داوای نووسەران بابەتەکان دادەنرێن و نووسەر خۆی بەرپرسە لە نووسینەکانی

 

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی