"an independent online kurdish website

 ئیمپراتوور و پێنج پاشا، کشانەوەی ئەمریکا و چارەنووسی جیهان نوێترین به‌رهه‌می گه‌وره‌ بیرمه‌ندی فه‌رانسه‌وی بێرنارد لێڤی كه‌ دووتووێی ٢٦١ لاپەرەدا كه‌وته‌ به‌ر دیده‌ی خوێنه‌ران.


كه‌ له‌ سەرەتای ساڵی ٢٠١٩دا لە نیویۆرک چاپ کراوە. مەبەست لە ئیمپراتوور، ئەمریکایه‌، پێنج پاشاکەش وڵاتانی، چین، رووسیا، ئێران، تورکیاو سعوودیەن کە ململانێ باڵادەستی ئەمریکا دەکەن و بە کشانەوەی واشنگتن لە کێشە نێوچەیی و جیهانییەکان دیار نیە کە چارەنووسی جیهان چی بەسەر دێت.

دەستپێکی پەرتووکەکە بە ناوی ‘کورد لاقێکی کۆترەکە’ دەست پيدەکات و نووسەر بە وردی باسی لە خەباتی دادخوازانەی کوردستان بۆ رزگاری و ئازادی کردەوەو بە پست بەستن بە بەڵگە سەلمادوویەتی کە زلهێزەکان لەبەر بەرژەوەندی خۆیان پشتیان لە خەبات و فیداکاری میلیۆنان مرۆڤ کردوە کە سەوداسەری ئازادی و سەربەستین و نموونه‌ی ژیانێكی فره‌یی و كراوه‌یان له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناڤین هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌.

نووسەر لە بڕگە جیاجیاکانی پەرتووکەکەی دا، ئاوڕی بۆ سەر رێفراندۆمی سەربەخۆیی ٢٥ی سێپتەمبەری ٢٠١٧ی هەرێمی کوردستان داوەتەوەو هەر لەم بەستێنەدا هەڵوێستی وڵاتانی رۆژئاوا بە گشتیی و ئەمریکای بە تایبەت رەخنەباران کردوە.

بێرنارد لە کتێبەکەی دا ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ و داگیركردنی كه‌ركووك وه‌كوو داگیركردنی بەرلین و وارشۆ بە دەست نازی و پاشان سۆڤیەت وەسف دەکات، بیرمەند و فەیلەسووفە فەرەنسییەکە باوه‌ری ویه‌: ” ئه‌وه‌ی له‌ کەرکووک روویدا بۆ کورد کارەساتێکی مرۆیی بوو.

پێشته‌ر فەیلەسوف و دەرھێنەری بەناوبانگی فەرەنسی به‌ مێته‌ر كوردی وتبوو دەبێ باش بزانین کە کورد باشترین و راستگۆترین ھاوپەیمانن و نابێ بە دیکتاتۆرەکان بفرۆشین، دوێنێ کورد لە کەرکوک بە خامەنەیی فرۆشرا و ئەمرۆش لە عەفرین بە ئەردۆغان فرۆشرا. پەیامی من زۆر روونە کورد بەھا و نرخی زۆری لە پێناو مرۆڤایەتی داوە لە بەرامبەر بەربەریەتی داعشدا، دەبێت لەمە تێبگەین و ھەروەھا ئەوەش باش بزانین کە کورد باشترین و راستگۆترین ھاوپەیمانن. پشت كردنه‌ كورد جیا لەوەی ھەڵەیەکی مێژووییە، شەرمەزارییەکی مەزنیشە بۆ رۆژئاوا، مێژووی مرۆڤایەتی دەبێت نرخی ئەم بێ موراڵییه‌ بدات، لێ ده‌زانم له‌ ئاکامیشدا داری خەباتی پێشمەرگە بەر دەگرێت و کوردستان سەربەخۆ دەبێ .

بێرنارد ھێنری لێڤی لەدایکبووی ١٩٤٨ فەیلەسۆف و کەسایەتیی میدیای فەرەنسییە. لێڤی بە یەکێ لە کەسایەتییەکانی بەرەی فەیلەسۆفە نوێیەکان دادەنرێت. کەسایەتییەکی کاریگەری فەلسەفە و سیاسەتە لە فه‌رانسه‌و جیهان دا. چەندین کتێب و فیلمی ھەیە. یەکێک لە فیلمەکانی ناوی پێشمەرگەیە كه‌ تێیدا باس له‌ به‌رخۆدانی قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ به‌رانبه‌ر داعش دا ده‌كات.

لێڤی له‌ ماوه‌ی حه‌وتووی رابردوودا له‌ نیویۆرك و واشنگتن. باسی له‌ نێوه‌رۆكی كتێبه‌كه‌ی بۆ سه‌دان ئه‌مریكایی كردوه‌.

لێڤی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌ رووخۆشی په‌رتووكه‌كه‌ی پێشكه‌ش كردم، به‌ دڵنیاییه‌وه‌‌ رووی لە پێشمەرگەکان كردو وتی: روو لە پێشمەرگەکان دەکەم و دەڵێم دەزانم ئەوان دڵتەنگن و خیانەتییان لێکراوە، بەڵام دەبێت لەوەش دڵنیابن کە لە رۆژئاوا دۆستان ھەیە. سیاسەتوانانی رۆژئاوا درۆیان کرد، بەڵام ئەمە تا کۆتایی ئاوا نابێ و بە زوویی ھەڵەکانی خۆیان چاک دەکەنەوە.

 

رەحیم رەشید (#مسته‌ر_كورد)

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی