"an independent online kurdish website

ساڵی 1363ی هەتاوی حیزب دەورەیەکی لە سەتحی سەرێ بۆ کۆمەڵیک کادر لە هەموو کۆمیتەکانی حیزب لە شیمال تا کرماشان دانا،بە پێێ ڕادەی کەم و زۆری کادری هەر ناوچەیەک جگە لە یەک دوو کۆمیتەی شارستان کە لە بەر هەل ومەرجی تایبەتی


ناوچەکەیان نەیانتوانی ماباقی کومیتەکان هەموو بەشدار بوون وابزانم بۆکان و دیواندەرە و شیمال نەهاتبوون،.پلەی کادرەکان لە ئەندامانی هەیئەتی ئیجرایی و کۆمیتەی شارستان بەرەو خواری تێدا نەبوو.مامۆستاکانیش ئەندامانی دەفتەری سیاسی کادرە باڵاکانی حیزب بوون ،

کادرەکانی بەشدار لەو دەورەیە بریتی بوون لەم کەسانە،

/ ڕەشاد حسەینی/قادر ئەلیاسی/شوجاع ئەمینی/ ئەحمەد حسەینی/ عەولا سەعدەیی/خالید محەمەدزادە/سەعدوون عەباسی/سەعید بیگزادە/قاسم قازی/حەسەن قارەمانی/ عەولا حسەینی/قادر وریا/عەوڵا فەتاحی /عومەر حەمیدی/مراد ئەحمەدی/ مستەفا مەولودی/سەلیم کاویان/ حەسەن مینایی.

/دەرسەکانمان بریتی بوون لە مێژوو،حقوق،جوغرافیا،کۆمەڵناسی،تەشکیلات،سیاسەتەکانی حیزب،حیزب و سازمانەسیاسیەکان،،ئەرکەکانی کادر، مێژوی جوڵانەوەکان و ئابووری وفەلسەفە و هێندیک بابەتی تر.

/مامۆستای باشمان هەبوو. دەرسی باشیان فێر دەکردین . قەرار بوو دەورەکەمان شەش مانگ درێژەی هەبێ، بەڵام نە مامۆستاکان لە بەر کاری زۆر ئەو کاتەیان هەبوو، نە کادرەکانیش تاقەتی ئەو ماوە درێژە، هەر بۆیە لەو ڕادە کەمتری کێشا.بە تێپەر بوونی کات زیاتر لە گەڵ یەکتر ئاشنا ئەبوین و جار و بار زۆرانبازی سیاسی و شەری تیئۆریک سەری هەڵدەدا ، یادی بەخێر شەهید ڕەشاد کەڵی مەیدان بوو ،لە تەوزیح و ململانەی سیاسی و جەڕ و باس تاقەتی نەدەچوو ،بە هەق زانا و سەردەچوو بوو، کەڵەوەکێشی دەکرد و ژێر باری تەحلیل و تەوزیحی کەسی بەرانبەری بە ئاسانی نەدەچوو، لەم لاشەوە شەهید سەعدون و بیگزادە سەریان لێ دەخورا سێ قۆڵی و چوار قۆڵی نەیاندەبڕیەوە ،مێشکی سەریان بردبووین.تا لە دیوەکانی خۆمان بوین ئەوە کاریان بوو، کە دەچوینە کلاس ئەمجار نۆبەی هەڵپێچانی مامۆستا بوو، لە ناو مامۆستاکان دا کاک دوکتور خەلیقی لە هەموان زیاتر لە گەڵمان تێکەڵ بوو. پێێ دەوتین ئێوە هەموتان عولەمان، بەو هەموە عولەمایەش عولەنێرێکتان دەوێ ،کە خۆمم.

/ تا زیاتر لە گەڵ یەکتراشنا دەبووین شۆخی و قسەی خۆش و بە سەرهاتی جۆر بە جۆری زیاتر باس دەکران ، سدیقی فیروزی لە هەموان خوش تەوزیحتر وقسە خۆشتر بوو. هەردەم هەموومانی بە شۆخی و گێڕانەوەی نوکتەی خۆشو کێشانی کالیکاتۆر لە هاوڕییان دەهێنایە پێکەنین.مراد ئەحمەدیش حاڵ و هەوای تایبەتی خۆی هەبوو، ئیشتیای لە قوڵە سەفەر بوو، وەک وەزیری دەرەوەی لێهاتبوو ،کەی بیویستایە بۆی دەر باز دەبوو،دەنگ و باسی ئەملاو لاشی لە گەڵ خۆی بۆ دەهێناینەوە، هەر کامەمان بە گوێرەی ناوچەی خۆی بە سەر هاتی تایبەتی خۆیان و شوینی کار و چالاکی شوینی نیشتەجێبوونمان دەگێڕایەوە، بێتاقەت نەدەبوین، جار و بار بە بیتن بیتنی هاوڕییانی شنۆیی بە تایبەت کاک عەوڵا فەتاحێ پێدەکەنین،ئەو شوینەی دەورەمان لێدەبینی بە/ سەفرە و گەڵالە/ بە نێو بانگ بوو ،فێرگەی ئەسڵی حیزب لەوێ بوو، دەورەی سەرەتایی ئەو کەسانەی دەهاتن بۆپێشمەرگایەتی هەر لەوێ بوو، خەڵکێکی زۆر کە بۆ دیتنی دەورە دەهاتن،لە هەموو ناوچە جیاجیاکانی کوردستانەوە لە لایەن کۆمیتە و مەڵبەندەکان ڕەوانەی فێرگە دەکران، دایم جمەی ئەهات لە پێشمەرگەی لاو و بە ئینرژی،،لە وێ نەزم ونیزامێکی تایبەت بە خۆیان فێر دەکران،ئیمە هەموو ئەندامی کۆمیتەی شارستان بووین خۆمان بە شتێک دەزانێ ،پێمان وابوو دەبێ لە هێندیک بوار دا لە گەڵ ئەوان فەرقمان بۆ دابنرێ، جاری وابوو ‌کەسانێکمان میوانی دەهات یا کەسانێک ڕوویان تێدەکردین،وپێداوستی زیاترمان لازم بوو، سولەیمان نیک نام خەلکی مهاباد بوو ،کاتی خۆی یەکەم بوە لە هەموو مهاباد لە پێشبرکێ هەڵاتن ،ئەو بەرپرسی تەداروکاتی فیرگە بوو ،نان و پێخۆرێکی وای نەدەداینێ، وردە وردە فشارمان بۆ هات،بە تایبەت بۆ ژەمی بەیانیان، سەعید بیگزادە دەیناسی یەک دوو جاری قسە لە گەڵ کرد رەعایەتمان بکا ، فایدەی نەبوو. تا ڕۆژێ سەعید زرمەی لیهەستاند وکوتەکێکی باشی لێدا، ئەو گورزە کاری خۆی کرد، کێشەمان چارە سەر بوو.

/مامۆستا گۆران دەرسی حقوقی پێدەوتین. جەلەسەی یەکەم دەرسی خۆی وت و پاشان وتی سبەینێ پرسیارتان لێدەکەم ،بۆ سۆزی هاتەوە سەر کلاس لە ناو هەمویاندا ڕووی لە من کرد ، وتی یەکەم پرسێار لە تۆ دەکەم ،وڵامم بدەوە، وتم فەرموو، وتی تەیارەیەکی پڕ لە موسافیر لە فرودگای تارانێ ڕا هەڵدەفڕێ و بەرە و تەیارەخانەی بەغدا دەڕوا، لە سەرسنووری ئێران و ئیراق دوکەسیان دەبێ بە شەریان ،یەکیان ئیرانیە و ئەوی دیکەش ئیراقی ، پێم بڵێ .کام وڵات دەبێ ئەوانە موحاکمە بکات،ئێران یان ئیراق، بڕێك سەرم هەڵکڕان،ولامەکەم نەدەزانی، وتم مامۆستا،ئەگەر پرسیارەکەت زەمینی بوایە دەمزانی ،بەڵام سەر لە پرسیاری هەوایی دەرناکەم.هەموو دەسیان بە پێکەنین کرد مامۆستا گۆران تورە بوو خەریک بوو کلاس جێ بێلێ و نەیانهێشت،

/فێرگە نەزم و تەرتیبێکی باشی هەبوو، هەموان دەبوا ڕەچاوی بەرنامەکانی بکەن، بە تایبەت ئەو کەسانەی ئەهاتن بۆ پێشمەرگایەتی لەوێ فێری بە کار هێنانی چەک و چۆڵ دەکران و لە گەڵ ئەوەشدا بە سیاسەتی حیزب و کاری پێشمەگایەتی و بەرنامەی حیزب ئاشنا دەبوون وئامادەی مەیدانی شەر و بەربەرەکانی لە گەڵ دوژمن دەکران و پاشان دەنێردرانەوە ناوچەی تێکۆشانی خۆیان،جگەلەوان دەورەی فەرماندەهیش بۆ کادرەکانی نیزامی ڵێبوو ،کە ئاموزشی نیزامی لە سەر چەک و چۆڵی قورس ،وەک تۆپ و دۆشکە وجۆرەها سیلاحی تر فێر ئەبوون، بۆ وەرگرتنی بەرپرسایەتی نیزامی لە ڕادەی سەرەوەتر ئامادە دەکران.هەموو جارێ پاش تەواو بونی دەورەکان جێژن و شادی بەڕێوە دەچوو ، دیارە حیزب کۆڕی هونەریشی هەبوو،ئەو کات زۆراب زاکری مەریوانی لە دەورەی فێرگە بوو، دەنگیی خۆش بوو. گۆرانی خاڵدیری خاڵدیری دەوت وزۆر جار ڕادیۆ دەنگی کوردستان بڵاو دەکرایەوە.

/ شاخێکی بەرز زاڵ بە سەر فێرگەدا دەیڕوانی، بنکەیەکی کۆمەڵەی لێبوو ،بە سەر سەرماندا موسەلەت بوو،، ئەو کات لە نێوان حیزب و کۆمەڵە شەر هەبوو، بەڵام خوا هەڵناگرێ هەر دوو لا ئەو پرینسیبەیان دەپاراست ولە خاکی ئیراقدا شەر و شۆر رووی نەدەدا، هەڵکەوتوویی ئەو مقەرەی کۆمەلە ڕاست لە سەر فێرگەی حیزب ناخۆش بوو ،هەموو جموجوڵ وهەڵسوکەوتیکمان لە بەر دەستیان دابوو ،وا بزانم حیزب چەند جاریک ئاگاداری کردبوون ئەو شوینە چۆڵ بکەن .بەڵا م وڵامیان نەدابوەوە.ڕۆژێک پێشمەرگەیەکی زۆری هیزی قەندیل بۆ مەئموریەت هاتبوون ،بە بێ ئەوەی هیچ بەرنامەیەک هەبووبێ ،بۆ پەلامار دانی کۆمەڵە ، هاتنە فێرگە، کۆمەڵە پێی وابوو بۆ شەڕ لە گەڵ ئەوان هاتوون،کە بەیانی هەستاین پایگای کۆمەڵە چۆڵ کرابوو کەسی تیا نەمابوو، . ئەو موشکلەش بێ کێشە تەواو بوو.

/فروشگایەک لە سەرجادە نزیکەی سێسەد میتریک دورتر لە فێرگە دانرابوو ، شتی خواردەمەنی و پیداویستی لێ بوو ،کەسێک شتێکی پێویست بوایە دەچوو لەوێ دەیکڕی و دەهاتەوە، پێویستی بە چوونی شار و بەرە نەدەکرد ، ،لە نێوان فێرگە و فرۆشگاکە پرسگەیەکی حیزبی لێبوو،بەڵام،بە بێ نامەی فێرگە دەرچوون لەو پرسگە مەحاڵ بوو، بەرپرسەکەی کەریم حەسەن بوو،* کەریم خەنجەر*کەسیکی تا بڵێ موقەرەراتی و وشک ،قسەی کاک چەکۆ نەبوایە قسەی کەسی تری قەبووڵ نەدەکرد ،هەموان حیسابیان لێ دەبرد، ڕۆژێکیان شەش حەوت کەسێکمان لە کادرەکان وتمان بابڕۆین بۆ فروشگا، لە ناو خۆمانا وتمان ئیمە کادرین نامەمان پێویست نیە، ملمان پێوە نا،هەر ئەونەمان خۆش بوو گەیشتینە لای پرسگە ،کەریم حەسەن هات و سڵاومان لێکرد و وڵامی داینەوە وتی بۆ کوێ دەچن، وتمان بۆ فروشگا ،وتی کوا نامەتان، وتمان پێمان نیە،وتی وەگەڕین نامە بێنن ،یەک دوو نەفەرمان لە گەڵی کەوتنە قسە ،فایدەی نەبوو، ویستمان بڕۆین گوێی نەدەینی ،دەستی دایە چەک و خۆی خستە سەنگەرەوە و وتی وەگەرین، بە خوێنی کوردان سوورتان دەکەم،ئەوە لەو بەریش هەموو فیرگە تماشامان ئەکەن،چاویان لێیە ڕاگیراوین و لە ژێر لێکۆڵینەوەداین، پێمان عەیبب بوو بگەڕینەوە،وتمان بابە کادرین و فەرقمان هەیە، وتی کادر، کادر،کادری چی، بە شەرەفم بە هەمووتان ئالیشی/تفاقی/ دوو کەرتان پێ بەش نارکرێ، بەو شیوە پاشەکشەی پێکردین و گێڕاینیەوە، جاوەرە دانیشتوانی فیرگە بە ورد و درشت پێمان پێدەکەنین ،تا ماوەیەک ببوە قسەی خۆشی ئەو ناوە و لێرە ولەوێ ئێمەیان دەدیت .دیانوت چۆن بوە خۆتان بۆ مان بگێڕنەوە، ئیستەش ئەو جەمعە هاوڕییە یەکتر دەبینین ئەو باسە هەر دێتە گۆرێ .

/کەریم حەسەن لە ژیان دا نەماوە هەر چەند زۆر سەختگیر بوو بەڵام تا بڵێی بە نزەم ودسپلین و حیزب خۆشەویست و فیداکار بوو، بە گەرمای هاوین و ساردی جستان ، هەمیشە بە لیباسی مورەتەبی حیزبی پوزەوانە و کلاو جامانەوە لە نیگابانی بوو. کاتی بەیانی دەرۆی بۆ ئێشکگری تا ئیوارە هەر نگابان بوو ،خەنجێر لە بەر پشتوێن چەک لە شان ئامادە بۆ پاراستنی بنکە و بارەگای حیزب ،یادی بە خێر و ڕۆحی شاد،

/ لە نێو ئەو پۆلە کادرە دا بەشی هەرە زۆریان لە ساڵانی دواتر بوونە ئەندامی ڕێبەری حیزب زیاتر لە دە کەسیان، بەرپرسایەتی کۆمیتە و ئۆرگانەکانی حیزبیان وە ئەستۆ گرت ،لە ناوچە جیاوازەکانی کانی کوردستان شانیان دایە بەر ئەرکی حیزبی ،هەر لە جەرەیانی تێکۆشان و خەباتی پێشمەرگانە دا ئەم کەسانەیان شەهید بوون و بە داخەوە لە ژیان دا نەماون و لە پێناو حیزب و گەلەکەیاندا سەریان نایەوە،کە بریتین لە ، /سدیق فیروزی مەریوان،/ڕەشاد حسەینی،کرماشان،/شوجاع ئەمینی سنە/،سەعدوون عەباسی مهاباد،/عومەر حەمیدی شنۆ/،سەلیم کاویان بانە،/

/هەم مامۆستا ڕاستگۆ ودروستکار بوون و هەم شاگرد گوێڕایەڵ و فیداکار،

بەڵێ ،،، ئاوایە نەخشی ڕۆژگار ،،،

هەزاران سڵاو لە ناو و یاد و گەورەییتان. 

وێنەکان ، کادرەکانی بەشدار لە دەورەی عالی ساڵی 1363ی هەتاوی.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی