"an independent online kurdish website

لە رۆژی بە خاک سپاردنی نەمر کاک کەریم حەدداد دا  2018/12/07 کە ساڵرۆژی تیرۆر کردنی کاک مەلا حەسەن شیوەسەڵیش بوو کە  لە ١٦ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٦٦ی هەتاویدا لە پیلانێکی داڕێژراوی ڕێژیمی جینایەتکاری کۆماری ئیسلامی ئێراندا تیرۆر و لە ئاکامدا زۆربەی ئەندامەکانی هەستیاری سەروڕووی زیانیان پێ گەیشت و هەر دوو دەست و هەر دوو چاویشی لەدەست دا.


هەروەها حیزبی دێموکرات بە مەبەستی ئەمەگناسی و ڕێز گرتن لە تێکۆشانی کەمئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕۆژی ١٦ی سەرماوەزی وەک ڕۆژی کەمئەندامانی حیزب دیاری کرد.

منیش داوام لە مامۆستا کرد، بۆ ئەم وتووێژە  کورتە و  بە خۆشیەوە قەبووڵی کرد و جارێکی تر توانیمان لە زمانی خۆیەوە باسی ئەم رۆژە شوومەمان بۆ بکات.

سوپاس بۆ مامۆستا و خوشکە کلسووم.

ڤیدیۆ

https://peshmergekan.com

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی حیزبی دێمۆکڕات  بەم چەشنەیە:

ڕاگەیەندراوی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆ ئاگاداری هەموو لایەک، کادر و پێشمەرگە و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە تایبەت کەمئەندامانی حیزب، ڕادەگەیەنین کە بۆ ئەمەگناسی دەربڕین و ڕێزگرتن لە تێکۆشانی هەموو ئەو هاوڕێیانەی کە لە ڕەوتی خەبات و تێکۆشان، لەپێناو ئامانجەکانی نەتەوەی کورد و لە ڕیزی تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا، چ بەشێوەی تێرۆر، پیلانی جۆراوجۆری جینایەتکارانی ڕێژیم، یا لە سەنگەری بەرگری بەرانبەر بە نەیارانی کورددا ئەندامێک یا چەند ئەندامی جەستەیان لەدەست داوە و لەگەڵ ژیانی کەمئەندامی بەرەوڕوو بوون، بەڵام کەمئەندامبوون نەیتوانیوە بەربەست بێ لە درێژەدان بە تێکۆشان و تەنانەت بیروباوەڕی ئازادیخوازانەیان پتەوتر و ئیرادەیان لێبڕاوانەتر بووە، حیزبی دێموکرات ڕۆژێک وەک ڕۆژی کەمئەندامانی حیزب دیاری دەکا.

  هەرچەند ئەمەگناسی دەربڕین و ڕێزگرتن لە جەستە بەخشانی حیزبەکەمان، ئەرکی هەموو کات و هەموو ڕۆژەکانی ساڵ و هەموو تاکەکانی کۆمەڵی کوردەواری بەتایبەت ئەرکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە بەم حاڵەش بۆ ئەوەی لە ڕۆژێکی دیاریکراودا ئەمەگناسییەک و ڕێزگرتنێکی تێکڕایی بێنینە ئاراوە کە شایانی تێکۆشەرانی جەستەبەخش بێ، ڕۆژی ١٦ی سەرماوەز وەک ڕۆژی کەمئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕادەگەیەنین. ڕۆژێک کە لەودا هاوڕێی تێکۆشەر و ئەندامی ڕێبەرایەتی حیزبەکەمان کاک حەسەن شیوەسەڵی لە ١٦ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٦٦ی هەتاویدا لە پیلانێکی داڕێژراوی ڕێژیمی جینایەتکاری کۆماری ئیسلامی ئێراندا تیرۆر و لە ئاکامدا زۆربەی ئەندامەکانی هەستیاری سەروڕووی زیانیان پێ گەیشت و هەر دوو دەست و هەر دوو چاویشی لەدەست دا. دیاریکردنی ڕۆژێک بۆ ئەمەگناسی دەربڕین و ڕێزدانان بۆ ڕابردووی تێکۆشانی ئەم بەشە لە تێکۆشەرانی دێمۆکرات تەنیا گۆشەیەک لەو ئەرکانەیە کە بەرانبەر بە جەستەبەخشانی حیزبەکەمان لە ئەستۆمانە. چوونکە زۆر ئەرکی دیکەی نیشتمانی، هاوڕێیەتی، ئینسانی و ئەخلاقیشمان هەیە کە پێویستە لە ئەنجامدانیاندا شێلگیر و بەردەوام بین.

هیوادارین بەسەرکەوتنی خەبات و وەدیهێنانی ئامانجەکانمان ڕۆڵەکانی نەتەوەی کورد لەگەڵ ژیانێکی ئەوتۆ بەرەوڕوو نەبنەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناوەندی سیاسی

١٣ی سەرماوەزی ١٣٩٧ی هەتاوی

٤ی دێسامبری ٢٠١٨ی زایینی

بابەتی پەیوەندی دار

سپاسنامەی مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی بەبۆنەی دیاریکردنی ڕۆژی ۱٦ی سەرماوەز وەک ڕۆژی کەمئەندامانی حیزب 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی