"an independent online kurdish website

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی داواکاری ئێران بۆ رادەستکردنەوەی رێبەرانی حیزبی دێموکرات و داخستنی بنکەکەیان لە شاری کۆیەی باشووری کوردستان، گوتی” دەبێت عێراق ئەو بڕیارانە دەربکات نەک ئێران”. راشیگەیاند “ئێران رۆڵێکی خراپ لە ناوچەکە و لە عێراقیشدا دەگێڕێت“.


ئەمرۆ سێشەممە، لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانی هەفتانەدا هێزەر ناوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبەردەم رۆژنامەوانی مێدیا ئەمریکایی و بیانییەکان دا، هێرشی تووندی کردە سەر ئێران و لە بارەی “دەستوەردان لە کاروباری عێراق”، گوتی: “ئێران بەردەوامە لە دەستوەردان، ئێران رۆڵێکی خراپ لە نێوچەکە و لە عێراقدا دەگێڕێت. ئەو هێرشەی ئەمدواییە هەوڵێکی ئێرانە بۆ ناسەقامگیرکردنی وڵاتەکە و حکومەتەکەی و نێوچەکەش“.
هێزەر ناوێرت گوتیشی: “هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر کۆیە ئیدانە دەکەین، هەر وەک پێشتریش ئیدانەمان کردووە. ئەوە پێشێلکاریێکی روونی سەروەری خاکی عێراق و مافەکانی عێراقە. ئێمە بەردەوامدەبین لە پشتگیریکردن لە سەروەری خاکی عێراق“.
لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی لێدوانەکەی سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران کە داوای لە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان کردبوو ئەندامانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان رادەستی ئێران بکەنەوە یان دەریانبکەن، هێزەر ناوێرت گوتی: “ئێمە چاوەڕێ دەکەین ئێران رێز لە سەروەری عێراق و وڵاتانی دیکەی نێوچەکە بگرێت و ئەم هەوڵە ناسەقامگیرییانە راگرێت ئێمە پشتگیری لە سەروەری خاکی عێراق دەکەین و دەبێت عێراق ئەو بڕیارانە دەربکات نەک ئێران“.
رەحیم رەشیدی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی