"an independent online kurdish website

 رۆژی شەممە رێكه‌وتی ٧ی ئاپریلی ٢٠١٨، لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا پرسە بۆ دلۆڤان ئیدریس بارزانی، برای نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دانرا.

كۆڕیاده‌كه‌ له‌ لایه‌ن لقی ٧ی پارتی له‌  ئه‌مریكاو كه‌نه‌دا رێكخراوبوو كه‌ تێیدا ره‌وندی كوردستانی و نوێنه‌رای رێكخراوه‌ سیاسییه‌ كوردستانییه‌كان و كۆمه‌ڵك كه‌سایه‌تی بیانی دۆستی كورد تێیدا به‌شدار بوون.

شیاوی باسه‌ كه‌ وه‌ڤدێكی كۆمیته‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان له‌ ئا‌مریكا له‌م كۆری پرسه‌و ماته‌مینه‌دا به‌شدار بوون و جارێكی دیكه‌ش پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی دێموكراتیان به‌ به‌رپرسانی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی راگه‌یاندو ئه‌وانیش له‌ لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ هاوخه‌می و پێوه‌ندی دۆستانه‌ی دوو لایه‌نه‌یان به‌رز نرخاندو هیواخواز بوون كه‌ هاوكاری و پێوه‌ندی نێوان رێكخراوه‌ كوردستانییه‌ به‌رپرسه‌كان رۆژ به‌ رۆژ په‌ره‌ بگرێت.

شیاوی باسه‌ كه‌ نوێنه‌رانی كۆمیته‌ حیزب له‌ ولایه‌ته‌كانی مینه‌سووتا، نه‌شڤیل و كالیفۆرنیاش به‌شداری كۆری پرسه‌و ماته‌مینی دلۆڤان بارزانیان كردوه‌.

دلۆڤان بارزانی رۆژی دووشەممە٢-٤-٢٠١٨ لە تەمەنی ٥٢ ساڵیدا بە جەڵتەی دڵ كۆچی دوایی كرد. کۆچکردوو ١٤ ساڵ بوو نەخۆشی دڵی هەبوو.

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران _ ئا‌مریكا

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی