"an independent online kurdish website

کە واتە درۆ بەم زەقییە کەس نەیکردووە!

خوێندنەوەی ئەمریکا بۆ ناوچەکە خوێندنەوەیەکی ساویلکانەیە و خۆ گێل کردن لە داعش لە سووریا reuf-gulbeden

و خۆگیڤدان دژی داعش لە عێراق دەریدەخات کە هاتنی ڕووسیا بۆ سووریا، نەخشەکانی سەر مێزەکەی پێنتاگۆنی ئاڵۆزکردووە!

ئەگەر ئەمریکا بە نیازی تیاچوون لە داعش بدات ئەوە تەواوی ئەو نەخشانەی کە لە سەر حێسابی بوونی داعش لە ناوچەکەدا دایڕشتووە تێکدەچێت و زۆر بە قورسی لە سەری دەکەوێت!

 

ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی

 

یەکێ لەو هاوپەیمانانەی ئەمریکا تورکیایە کە بە هۆی هاو سنووری لە گەڵ ناوچەکانی ژێردەستی داعش گرینگی خۆی هەیە و تورکیاش لەم پێوەندییەدا دەزانێت لە کام خاڵ بدات هەتا ئەمریکا بکاتە پشتیوانی خۆی!

تورکیا وەک ئەندامی ناتۆ هاوپەیمانی ئەمریکایە و بە وتەی خۆیان وەکوو ناتۆ دژی داعش شەڕ دەکەن!

تورکیا بە بیانووی شەڕ لە گەڵ داعش لە ڕاستیدا شەڕ لە گەڵ پەکەکە دەکات و لە هەمان کاتیشدا دژی پەیەدەشە!

تورکیای ئەندام ناتۆ، کاندیدی ئەندامەتی بۆ یەکیەتی ئورووپا و هاوپەیمانی ئەمریکا نەیتوانی سەرکەوتنی حێزبێکی قانوونی وەک هەدەپە لە هەڵبژاردنەکاندا قبووڵ بکات و بە هاوکاری خۆکوژەکانی داعش دەستیان بە تەقینەوەی کۆبوونەوەکانی کوردەکان کرد و هەر ئەمەشی کردە بیانوو بۆ درێژە پێدان بە سیاسەتی دژایەتی کردن لە گەڵ ویست و داخوازی لە مێژینەی کورد!

بە بۆمبارانکردنی ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی حکوومەتی هەرێم، وێران کردنی گوند و کوشتنی خەڵکی سڤیل، وەک هەمیشە نیشانی دا کە لە زمانی ئاشتی تێناگا!

سەرکوتکردنی کورد لە کاتێکدا کە خەریکی شەڕە لەگەڵ داعش هیچ واتایەک ناگەیەنێت جگە لە پشتیوانی کردن لە داعش!

ئایەکوو هاوپەیمانی ئەمریکا و تورکیا بە ڕاستی دژی داعشە؟!

سیاسەتی تورکیا سیاسەتێکی ئاشنایە بۆ کورد و کورد دەزانێت تورکیا دژی داعش نییە بەڵام پرسیار ئەوەیە کە کورد لە دوو بەرەی گەورە و پان و بەرین شەڕ لە گەڵ داعش دەکەن کەچی ئەمریکا و ناتۆ بە سیاسەتی هەم لە ناڵ دان و هەم لە بزمار دەیانهەوێت چی بە کورد و بە خەڵکی ناوچەکە بڵێن؟!

ئەم هەڵس و کەوتە دوو فاقەیی و پارادۆکسانە مانای چییە؟!

ئەمریکا بۆ چاوپۆشی دەکات لە کردەوەکانی تورکیا دژی کورد؟

ئەمریکا هیچ کاتێک دژی داعش نەبووە و بوونی داعش بە قازانجی ئەمریکایە، بۆ ئەوەی کە بیکاتە نێڵێکی زەختکردن بۆ چاوترسێن کردنی وڵاتانی ناوچەکە کە لە درێژخایەندا لە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی خۆیدا دەبێت!

بۆمب خۆکوژێکی داعش- تورکی لە ئانکارا خۆی تەقاندەوە زیاتر لە چەند سەد کوژراو و برینداری لێکەوتەوە!

ئەو هەموو شەڕ و بۆمبارانەی ئەمریکا و فەڕانسە و ناتۆ و عێراق و ڕووسیا و سووریا و حێزبۆڵا و تاقمە ڕەنگاوڕەنگەکانی ئێرانی دژە داعش، بۆچی بە قەد نیوەی شەڕەکانی پێشمەرگە و گەریلا کاریگەر نەبوون؟!

کە واتە درۆ بەم زەقییە کەس نەیکردووە!

 

ڕەوف گوڵبەدەن

19.10.2015 ز

 

 

…………….

پێشمەرگەکان: ئەو بابەتانەی لە سایتی پێشمەرگەکان، بڵاو دەکرێنەوە بۆچوونی نووسەرانن و بۆچوونی بەڕێوەبەرانی سایتی پێشمەرگەکان نیە.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی