"an independent online kurdish website

بەرەی شێعە بریتییە لە ئێران، لەتە دەوڵەتی شێعەی عێراق، سووریای داڕماو، بە سەرۆکایەتی ڕووسیا کە خۆی ساڵانێکە گیرۆدەی دەستی تۆندئاژۆکانە لە چاچان و هێشتاش دوایی نەهاتووە!reuf-gulbeden

 

بەرەی سوننە بریتییە لە تورکیا، زۆربەی وڵاتە عەرەبییەکان کە عەرەبستان نوێنەرایەتیان دەکات، هەروەها پشتیوانی ناتۆ بە سەرۆکایەتی ئەمریکا!

 

بەرەی کورد لەگەڵ ئەوەی کە بەرەیەکی یەکگرتووی نییە بەڵام هەل و مەرجەکە هەموو کوردی خستووەتە بەرەی دژی داعشەوە، بە کردەوە دەکرێت وای لێک بدەینەوە کە کورد لە گەڵ هەر دوو بەرەی شێعە و بەرەی سوننەدایە و لە هەمان کاتدا گرێدراوی هیچ کام لە دوو بەرەکەش نییە!

کاکڵەی بابەتەکە ئەوەیە کە کورد هەلێکی مێژوویی بۆ هەڵکەوتووە کە دەتوانێت ڕۆڵی زۆر کاریگەرتر لەوەی کە هەتا ئێستەکە بوویەتی بگێڕێت و دیارە بە ڕۆڵ گێڕانی کاریگەر، وزەی ئەوەی تێدایە کە هەم ئەمریکا و هەمیش ڕووسیا بە لای خۆیدا ڕابکێشێت هەر وەک چۆن ئێستاکەش چەند جارێک لە هەر دوو لایەنەوە واتە ئەمریکاش و ڕووسیاش هەڵوێستی خۆیان بە ناردنی چەک و چۆڵ و یارمەتی  هەواڵگری، دەریانخستووە کە پشتیوانی لە کورد دەکەن لە شەڕی دژی داعش!

ئایەکوو کورد دەزانێت چ قورساییەکی هەیە لە هاوکێشەکانی ناوچەکەدا؟!

کورد تەنیا تاکتیکی دەبێت لە گەڵ ئێران و تورکیادا بن، لە بەر ئەوەی کە دوای شەڕی داعش نەخشەی ناوچەکە ئاڵ و گۆڕی بە سەردا دێت و کارتێکەری لە سەر هەر دوو وڵاتەکەدا دەبێت!

کورد ئەگەر لە گەڵ ئێران یان تورکیادا هاوپەیمانی درێژخایەن دامەزرێنێت، دۆڕاوی یەکەمی شەڕەکە دەبێت لە بەر ئەوەی خودی ئەو دوو وڵاتەش لە ناو ئاڵ و گۆڕەکانی ناوچەکەدان و شەڕی ئەوان بۆ ئەوەیە کە ئەو ئاڵ و گۆڕە ئەوان نەگرێتەوە!

ئەگەر کورد لە گەڵ هیچ کام لەو دوو وڵاتەدا نەبێتە هاوپەیمان واتە نابێتە لایەن کە لە ئەنجامدا هاوکێشەکە بە لای کورددا دەشکێتەوە و لە گفتوگۆکاندا سەربەخۆیانە لە گەڵ کورد وەک لایەن هەڵس و کەوت دەکەن، چوونکە لە ناو هیچ کام لە بەرەکاندا نەبووە واتە نەبووە بە یەکێ لە لایەنەکان بەڵکوو بەرەی شەڕی داعش ئەو بەڵگە براوەیە کە پێی دەچێتە سەر مێزی دانووستاندنەکان!

ئەو کاتە نە ئێران و نە تورکیا ئەو هێزەیان نابێت کە زەخت بکەنە سەر ئەمریکا و ڕووسیا بۆ پەڕاوێز خستنی کورد!

شەڕی دژی داعش بۆ کورد، دەستەبەری سەرکەوتنە!

بە هیوای ئەوەی کورد بە گشتی ئەم هەلە هەڵکەوتووە بە جوانی بقۆزێتەوە!

 

ڕەوف گوڵبەدەن

23.10.2015 ز

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی