"an independent online kurdish website

پێشمەرگەکان: حیزبی دێمۆکراتی کورددستانی ئێران لە مانگی دیسامبری ٢٠٠٦ دوای کێشە وململانێیەکی زۆری ناوخۆیی تووشی لێکترازان هات و بەشێک لە ڕێبەری و کادر و پێشمەرگە و ئەندامی حیزبەکە بە جیا و لە ژێر ناوی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان دا خەباتیان درێژە دا.

pdki_pdki_nu

لە ماوەی ئەو ٩ ساڵە دا کە زۆر کەس و لایەن ویستیان هاوکار بن بۆ دیالۆگ و سەرەنجام بەرەو یەک گرتن. بەڵام هەردوو بەشی دێمۆکرات وەک نەریتێکی جێ کەوتووی ئەو حیزبە، هەر باوەڕیان بە هەوڵی خۆیان و جیدیەتی خۆیان هەبوو، سەرەڕای ئەوەی ڕاو بۆچوونی ئەو کەس و لایەنانەشیان بە هیند وەرگرتووە، تا سەرەنجام هاوینی ساڵی ٢٠١٢ دەرگای دیالۆگ کرایەوە و دانیشتنەکان دەستیان پێکرد.

لەو ماوەیە دا زۆرجار کێشە و ڕێک نەکەوتنەکان تا سنووری بن بەست ڕۆیشتوون، بەڵام دیسان بە هەوڵی ئەندامانی هەردوو بەش و جیدیەتی بەشی زۆری ڕێبەریی هەردوولا ، وتوێژەکان دەستیان پێکردۆتەوە.

لە ماوەی ڕابردوو دا بەهۆی نووسینی کتێبێک لە لایەن کاک مستەفا هیجری، و وڵام دانەوەی مامۆستا حەسەن زادە و کاک جەلیل گادانی یەوە، وەزعەکە تەواو گرژ و تا ئاستێکی زۆر نائۆمێدی پێوە دیار بوو.

بەڵام لە هەفتەی ڕابردوو دا حدکا بە پێشکەش کردنی گەڵاڵەی خۆی لە وڵامی گەڵالەی پێشووتری حدک ئۆمێدەکانی هەموو لایەنگرانی یەکڕیزیی گەشاندەوە . بە جۆرێک کە ڕێبەریی حدک نەیانشاردەوە کە چاوەڕوانی ئەو ئاڵ و گۆڕەیان لە چوونە پێشی حدکا بۆ یەک گرتنەوە دا نەدەکرد.

ئەوەی کە لە سەرچاوەیەکی باوەرپێکراو دەست پێشمەرگەکان کەوتووە لە خوارەوەیە بخوێنن:

١ . مێژووی ئەو ٩ ساڵەی هەردوو بەش بە مێژووی حیزبی دێمۆکرات دەناسرێ .

٢ . لە ڕۆژی یەک گرتن تا کۆنگرە ی هاوبەش ،ناو و هێما و دروشمەکان ئەوانە دەبن کە کۆنگرەی ١٥ حدکا پەسندی کردوون.

٣ . پێش کۆنگرەی هاوبەش هەموو ئۆرگانەکان یەکدەخرێن و کۆنفڕانسەکان بە هاوبەشی دەگیرێة بۆ کۆنگرە.

٤ . کۆنگرەی هاوبەش(١٦) کۆنگرەیەکی تەوافوقی  دەبێ بۆ  تەئیدی یەکگرتن و هەڵبژاردنی ڕێبەریی حیزبی یەکگرتوو .

٥ . بەیانیەی یەکگرتن بە ناوی کۆمیتەی ناوەندیی هەردوو بەشی دێمۆکرات بە ناو و هێمای خۆیانەوە دەبێ.

٦. پڕۆسەی یەکگرتن لە لایەن کۆمیتەیەکی هاوبەشی هەردوولا بە سەلاحەتی تەواو سەرپەرەستی دەکرێ.


ئەمانە و زۆر خاڵی دیکە ڕێکەوتنیان لە سەر کراوە و حدکا جاوەڕێێ وڵامی فەرمیی حدک دەکا . ئەگەر وڵامی ئەوانیش قەبووڵی ئاکامی ئەو ڕێککەوتنە بێ کە دەفتەری سیاسیی هەردوولا کردوویانە، ئەوە پڕۆسەی یەک گرتن دەست پیدەکا.


تێ بێ نی: بەردەوام دەبین لە دانی زانیاریی زیاتر و دەقیق تر لەو پەیوەندییەدا . هەر زانیارییەک  بزانین ناڕوونە زیاتر بە دواداچوونی بۆ دەکەین تا ئەسڵی زانیاری بێ و بڵاوی بکەینەوە.

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی