ڕێگا ده‌ستی شاری گرتبوو به‌بێ چاوی به‌ره‌و چۆلگه کۆچی ده‌کرد؟
شه‌قام و کۆڵانه‌کان،باخچه‌و حه‌سارو حه‌وشه‌کان، ژێرزه‌مین،جۆگه، چاڵاو و ڕوباره‌کان
ببون به گۆڕی به کۆمه‌ڵ؟
په‌پووله بێباڵه‌کان له‌ناو بێشکه‌ی گڕگرتوودا له خه‌ومابوون!
په‌نجه‌ره ئه‌نفالکراوه‌کان وه‌کو دایک باوه‌شیان به کۆرپه داگرتبوو و
ماچی خه‌میان لێده‌کردن!
مه‌مکه مژه‌کان” له کاتێکا له‌ناو کوچه و کۆڵان و باریکه ڕێ و کوێره‌ڕێگاکاندا
تۆزی ته‌نیایی و تەم و توومانیان لێ نیشتبوو، به سووکه هه‌نیسکدانه‌وه هاواریان ئه‌کرد
به‌ڵام هه‌ی هات،له گه‌زین و مژین و بزه‌ی له بزه‌که‌وتوو و گڕوگاڵی خونچه پڕوکاوه‌کان دابڕابوون و
خواش له‌و کاره‌ساته بێ ئاگا بوو؟
پیره به ساڵاچووه‌کان ڕوه‌و ده‌م که‌وتبوون و له کاتی ئاخر هه‌ناسه کێشانیاندا بۆ دواجار
ڕومه‌تی زه‌ویان ماچ ده‌کرد!
ئیتر کاره‌ساتێکی مرۆیی خوڵقابوو؟
قاچه‌کان شکابوون، ده‌سته‌کان په‌ڕیبوون،مێشکه‌کان پڕژابوون، چاوه‌کان کوێر ببوون؟
عه‌با و ده‌سماڵ و مه‌قنه‌عه‌کان” له‌ناو قوڕ و تۆز و گه‌رد و غوبارا شینیان بۆ هه‌ڵه‌بجه ده‌گێڕا!؟
داره‌کان برینداربوون، گه‌ڵاکان مردبوون، گوڵه باخه‌کان
بۆ ئاو ده‌گریان؟
نه‌مامه‌کان له‌ناو ئاگردانی زوڵم و سته‌مدا ده‌سووتان؟
کراسی سه‌وزی به‌هاری هه‌ڵه‌بجه به خوڕ خوێنی لێده‌چۆڕا؟
ئاسمان ده‌گریا! هه‌وره سپیه‌کان به دووکه‌ڵی سووتانی پێستی مرۆڤ
سه‌روچاویان ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕابوو؟
ڕۆژ له شه‌رمان سه‌ری له سوێ نه‌ده‌نا؟ شه‌وده‌یناڵاند و کۆڵێک شه‌هیدی
بێکفنی پێ‌بوو!
باگڤه‌ی لێ‌بڕابوو، ئه‌ستێره‌کان له‌ناو دووکه‌ڵ و ته‌ما خنکابوون؟
مانگ بێهۆش بوو” سروشت پرسه‌ی دانابوو! کۆتره‌کان ڕومه‌تی خۆیان ده‌ڕنی؟
سێروه ڕه‌شه‌کان له جیاتی مامه‌ی شوان،شمشاڵیان بۆ ڕان نه‌ئه‌ژه‌نی؟
کونده‌په‌پۆ سرودی بێده‌نگی ئه‌چڕی! په‌ڕه‌سلێرکه‌کان فاتیعه‌یان ده‌خوێند!
دونیا هه‌ره‌سی هێنابوو؟ چه‌رخی گه‌ردوون نه‌ده‌سووڕا؟ ده‌رگای هه‌وا داخرابوو؟
دڵی زه‌وی شه‌قارکرابوو و لێینه‌ده‌دا؟
گه‌ردنی چیا به شمشیری زه‌هراوی ( علی ) لێدرابوو؟ ده‌سته‌کانی دێموکراسی به که‌له‌بچه‌وه بەسترابوو؟
ئازادی ده‌سته‌چیله‌ی سه‌رکڵی کوره‌ی جه‌هه‌ننه‌می بێدادی خوابوو؟
عه‌شری دار و به‌رد و باخ و ڕه‌زو چه‌م و ئاو و دارستان بوو؟
حاکمی وڵات،ئاور و ئاسن و ئه‌تۆم بوو؟؟
لاشه‌ی حه‌یوان،لاشه‌ی مه‌ل و جه‌سته‌ی ئینسان”ببوون
به خۆراکی بەعسیان؟؟
دێوی ئاخر شه‌ڕ له بەغدا، به شه‌ڕابی خوێن مه‌ستبوو؟
جامی مه‌زه‌ی که‌ڵله سه‌ربوو؟ مه‌زه‌ی ناوجام مێشکه سه‌ربوو؟؟
خۆری به‌یان هێشا گزینگی نەدابوو؟
بووکی به‌هاری هه‌ڵه‌بجه” تارای له ڕوو لانه‌درابوو؟
زاوا له ناو باوه‌شی دا ته‌نیا سه‌ی به‌جێمابوو؟
خوای ئاسمانیش” سه‌ری له‌و کاره سوڕمابوو؟
سه‌ری له‌و کاره سوڕمابوو؟
“سلیمان“