"an independent online kurdish website

تڕامپ سەرۆکی ئەمریکا کە نیزیک بە ساڵێکە پۆستی سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتەی بەدەستەوە گرتووە، کۆمەڵێک بڕیاری پڕ هەرا و هەنگامەی دەرکردووە  کە تەنانەت لە خودی ئەمریکاش هەم کێشە ساز بوون ، هەمیش لە ئیجراکردنی دا کەند وکۆسپی زۆری بۆ هاتۆتەوە پێش.بڕیارەکانی تڕامپ تەنانەت کابینەی خودی خۆی و بگرە کۆنگرێس و سنای ئەمریکا بە تەواوی لە ئاست جێ بە جێ کردنیان دا زۆر پێبەند و مولزەم نەبوون.

یەکێک لە پڕەیارە هەرە پڕ هەرا و هەنگامەکانی ١١ مانگی دەسەڵاتی  تڕامپ بە فەرمی ناسینی ئۆرشەلیم (قودس)  وەک پێتەختی ئیسرائیل بوو لە چوارشەممە ٦ی دیسامبری ٢٠١٧ بوو کە کاردانەوەی زۆری لێکەوتۆتەوە و دەرکردنی ئەم بڕیارە لەم کات و ساتە دا پرسیاری زۆری خوڵقاندووە. ئەو بڕیارە هەمووی چەند ڕۆژێک بو باسی لێوە دەکرا و پێشینەیەکی ئەوتۆی نەبوو، بۆیە کاردانەوەکانیش خێرا بوون.

بۆ زیاتر چوونە نێو قووڵایی بابەتەکەمانەوە لێردە دا بە پیویستی دەزانم سرنجی خوێنەران بۆ چەند خاڵێک ڕابکێشم. بڕیارەکە لە کاتێک دا دراکە:

ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست گیرۆدەی چەند شەڕێکی قورسی ناوخۆییە لە یەمەن، سووریە، عێراق ، تورکیە.

کێشەی نێوان عەرەبستانی سعوودی و چەند دەەوڵەتێکی تری عەرەبی سوننە لەگەل قەتەر.

کێشە ناوخۆیەکانی لوبنان.

لە کاتێک دا بڕیار درا کە هەمووی ٣٠ سەعات بە سەر کوشتنی عەلی عەبدولا ساڵح دا دەرباس ببوو.

کێشەی نێوان ئێران و سعوودی و باقی دەوڵەتە سوننەکانی عەرەب.

گەرم بوونی شەڕی  ناوخۆیی ئەفغانستان.

تێکچوونی وەزعی  ناوخۆیی پاکستان

گەرم بوونی ئاڵۆزی و کێشەکانی ئەمریکا و دونیا لەگەل کورەی باکوور.

کێشەی ئەمریکا لەگەل ئێران و تەنانەت زلهێزەکانی دیکەش لەسەر “برجام”.

ئەمانە و زۆر کێشەی تر هەبوون کە هەر هەمووشیان ڕاستەوخۆ و ناڕاستەو خۆ پەیوەندیان بە ئەمریکا و جیهانەوە هەبوو، بەڵام تڕام لە ماوەیەکی کورت دا باسی بە فەرمی ناسینی ئۆرشەلیم بە پێتەختی ئیسرائیل وروژاند و ئیمزای کرد. ئێمە مانان ناتوانین بڵێین ئەو بڕیارە هەروا بە ڕەمەکی دراوە و حیسابی ئاکامەکانی نەکراوە. بێگومان دیوی دیکەی بڕیارەکە و ئاکامەکانی جارێ بە تەواوی نادیارن.بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەوە هەمووی ستراتێژییەکە نیە و دواڕۆژێکی نە هیندە دوور دیوە شاراوەکانی بڕیاری تڕامپ ڕوون تر دەبنەوە و ئێمەش دەیانبینین.

بڕیارەکە کارێکی کرد کە نیزیک بە تەواوی لایەنە ناکۆکەکانی جیهانی ئیسلام  و غەیرە ئیسلامیش ئەگەر چی بۆ کاتێکی کورتیش بێ هەموو کێشەکانیان پشتگوێ خستووە و لەهەمبەر ئەمریکا دا یەکیان گرتۆتەوە. لە کاتێک دا ئەمریکا بەرژەوەندییەکی زۆری لە ناوچە و لە جیهانی ئیسلامی دا هەیە. چ  شتێک بووە هۆکار کە ترامپ و ئیدارەکەی لەم کات و ساتە دا  وەها بڕیارێک بدەن ئەوە جارێ بە تەواوێ ڕوون نیە؟ مەنتیق ناتوانێ زاهیری ئەو بڕیارە قەبووڵ بکا  کە ئەگەر بەرنامەی تر و ستراتێژیی تری لە پشت نەبێ؟

ئەوەی ئێمە دەیبینین بڕیاری تڕامپ بۆوە هۆکارێک کە بەرەیەکی بەرینی دونیای ئسیلام و بگرە ئۆرووپایەکان و ……  لەهەمبەر ئەمریکادا یەک بگرنەوە. ئەو بەرەیە کاتی یە، بەڵام چ دەستکەوتێکی دیکە بۆ ئەمریکا گرینگترە لەو هەموو دۆست و هاوپەیمان و بەرژەوەندیانەی کەلە ژێر کاریگەریی ئەو بڕیارە دا لە کیس ئەمریکا چوون، ئەوە دەبێ چاوەڕوان بین . هەر وا سەهل و ئاسان نیە کە ئەمریکا هاوپەیمانەکانی و بەرژەوەندییەکانی بکاتە قوربانیی  دیاری کردنی پێتەختی وڵاتێک کە ئەو شارە جگەلە قودسیەتێکی ئائینی بۆ موسوڵمانان و کریستیانەکان بایەغێکی دیکەی نیە. هاوبەش  وهاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست زۆربەیان عەرەبی سوننەن کە بەو بڕیارە لە ئەمریکا تووڕەن و ناتوانن قەبووڵی ئەو بڕیارە بکەن. ئێران خەریکە جڵەوی بەرەی دژبەرانی ئەو بڕیارە و مەوجوودیەتی ئیسرائیل بە نەفعی ستراتێژیی خۆی دەگرێتەوە دەست . بۆیەشە پیویستە ڕابوەستین تا ماوەیەکی دیکە  و ڕوون بوونەوەی زۆر با س وبابەتی دیکەی پەیوەندیدار بەو بڕیارە و ئاکامەکانی.

 بەڵام نابێ ئەوەمان لە بیر بچێ کە دوور نیە ئەمریکا بەو بڕیارە نیەتی لە داوخستنی هیندێك لایەن و تاقم و گرووپی تێرۆریستیی هەیە(وەک گریمانەیەک) کە لە ئەگەری هەر حەرەکەتێکی ئەو ان لە هەمبەر ئیسرائیل  یان بەرژەوەندییەکانی خودی ئەمریکا ، دەبنە  ئامانج و ئاڵ و گۆڕی دیکە ڕوو دەدەن کە ڕەنگە لە ئێمەوە جارێ دیار نین.

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی