"an independent online kurdish website

جیاخوازی یا سەربەخۆی خوازی چەمکێکە کە بەدرێژای مێژووی هاوچەرخ وەک بیانوویەک بۆ سەرکوت و پێشێل کردنی مافەکانی نەتەوەی کورد بەکارهێنراوە.

تەنانەت لە زۆر مافی سەرەتای بێ بەش کراون چونکە هەر مافێکی سەرەتای بە بەستێنێک بۆ گەیشتن بەو ئامانجە دەزانن لێرەدایە کە بۆ پێشی گرتن بە ڕزگار بوونی کوردستان و کورد چەمکی داگیرکەری دەوڵەتەکانی ناوەند لە سەر کوردستان مانا پەیدا دەکات. هەر بۆیەش دەسهەڵاتی خۆی لە سەر بنەمای هێز و بە تێڕوانینی ئەمنیەتی لە سەر کوردستان بەرقەرار کردوە. بەو شێوەیە پێشی بە گەشەی ئابوری و کەلتوری و کوردستانیش دەگیردرێت چونکە مەبەستی حکومەتی ناوەندی داگیرکردن و پێشی گرتن بە ئازادی گەل و خاکی کوردستانە نەک بەڕێوەبردن یا باشتر کردن یا بەرەو پێشبردن.

هەر بۆیەش لە مێژوو و بیرەوەریمان لە گەڵ دەوڵەتی ناوەندی جیا لە خوێن و ستەم شتێکی تر جێگەی نابێتەوە.
لە هەمووی سەرنج ڕاکێشتر ئەوەیە کورد زۆر جار بە مافی زۆر کەم لە پێناو نەمانی شەڕ و نەهامەتی و گەیشتن بە کەمترین مافەکانی خۆی ئامادە بوە لە چوارچێوەی ئەو سنورانە داوا بکات.
واتە کورد بازی داوە بە سەر ویستی مافی جیاخوازی لە پێناو دروست کردنی کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوو کە نەک لەلایەن دەوڵەتی ناوەندەوە پێشوازی لێ نەکراوە بەڵکو
هەر بەرەو ڕووی هەمان هەڵسوکەوتی دژبەرانەو داگیرکەرانە بوتەوە.
تەنانەت ئاستی دژایەتی مافی کوردان تەنیا بۆ دەسهەڵاتدارانی تاران نەماوە بەڵکو بە دەگمەن هەڵکەوتووە دێموکرات خوازترینیشیان دان بە کەمترین مافی ڕەوای کورد دا بنێن بەڵکو ئەوانیش لە ترسی داڕوخانی یەکێتی دەسکردی بە جەبر و زۆر هەر وەک داگیرکەران بیردەکەنەوە جیاوازێکیان نیە.

دوای ئەو هەموو ساڵە ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر ئەو پرسیارە دێتە پێش کە تا کەی بەردەوام بین لە سەر داوای مافەکانمان لە چوارچێوەی ئەو سنورە دەسکردە کە تەعبیر لە گەوهەری نەتەوەیی ئێمە ناکات.

یا بۆچی لە کاتێک دا کورد هەمیشە ئـامادە بوە بۆ دانوستان و چارەسەری بەڵام هەر بە خوێن و خەنجەر وەڵادراوەتەوە بەردەوام بێت لەسەرداخوازی بۆ چارە سەری و دانوستاندن.

یا چەند جار ئامادە بین بۆ سەلماندنی نیەت پاکی لە سەر مێز دابنشین ئەوان تیرۆرمان بکەن؟

یا تا کەی ئامادە بین ئێمە بۆ بەرچاو گرتنی حەساسیەتی ئەوان بە دڵیش نەبێت بە گوتار لە ڕەواترین مافی خۆمان دەست هەڵگرین ئەوان تەنانەت ئامادە نەبن بۆ چارەسەری دانوستاندنیشمان لە گەڵ بکەن.

هاتنە پێشی هەمووی ئەو پرسیارانە لە ناخی خوێندنەوەی مێژووی دانیشتنەکانی سەرۆک عەشیرەتەکان و نوێنەرانی کورد و ڕێبەرانی وەک سمکۆ و پێشەوا هەیئەتی کورد و قاسلموو خۆی دەنوێنێ وەڵامەکانیشی لە لای جیلی نوێ بە ئیدی بەسە دەست پێکات.
ناڵێم ئەوانەی پێش ئێمە هەڵە بوون بەڵکو بناغەی ئەو ئیدی بەسەی جیلی نوێ بەرهەمی خەبات و تێکۆشانی ئەوان و سەردەمی ئێستای گەشەی بواری جیا جیای دۆزی کوردە.

هەر بۆیەش کاتی ئەوە هاتوە لە بەر سێبەری قورسی ئەو مێژووە ستراتیژی نوێی گەل و خەبات و تێکۆشان لە داخوازی لە چوارچێوەی سنوری دەسکرد بگۆڕین بۆ داخوازی گەل جا هەرچی بێت واتە بڕیار دان لە سەر چارەنوسی خۆمان بکەینە مانشێتی داخوازیەکانمان. بۆسەلماندی ئەو داخوازە ڕەوایەش مێژووی ستەمی چەندین ساڵە بە بەڵگە بهێنینەوە کە پڕە لە داستانی داپڵوسین و قڕکردن و ژینوساید و زیندان و گولە و تفەنگ .
واتە سیاسەتی چەوت و دژبەرانەی ناوەندی تاران زیاتر لە هەموو بیانویەک ئێمە هان دەدات کە ئیتر سەربەخۆی خواز بین یا لانی کەم داوای دەستە بەر کردنی مافی بڕیار دان لە چارەنوسی خۆمان بکەین.

پێم وایە لێرەدا هێزی ڕاسان و داینەمۆی شۆڕش واتە حدکا دەبێت بۆ ئاراستە کردن و بەرجەستە کردنی ئەو داوایە ڕۆلێکی کاریگەر بگرێت چونکە داینەمۆ بوون و قوربانی و خەباتی نزیکەی یەک سەدەی ڕابردوو ئەو ئەرکەش لە ئەستۆی ئەو هێزە دادەنێت.

بێ گومان باش دەزانم بۆ ئەوەی ئەو داوایە لە دروشمێکی زەرق و بەرق دار بگوڕێت بۆ ستراتیژێکی بەرنامە داڕێژاو سەرەتا پێویستە زەمینەی تیئوری ئەو چەندە لەبەر ڕۆشنایی نەهامەتیەکانی مێژووی ڕابردوومان دابڕێژت و بکرێتە ئامانجی شۆڕش و دواتر بۆ جێبەجێ کردن و پڕاکتیزە کردنی ڕاسان بگەینینە بە لوتکەی بەهێزی بەڵام تەنیا هێنانە بەر باسی ئەو بابەتە ئەو چەندە بە دوژمن نیشان دەدات کە بە هەڵگرتنی وانەی مێژوو درێژە بە خەباتمان دەدەین هەر بۆیەش هەڵگرتنی ئەو هەنگاوە لە کۆنگرەی داهاتوی حدکا وەک هەنگاوێکی مێژووی سەیر دەکرێت کە ئەگەر لە کۆنگرەش دا نەبێتە بڕیار بەڵام هەیئەتێک لە کۆمسیونی سیاسی لە داهاتوو بۆ تەرخان بکرێت.

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی