"an independent online kurdish website

قاسملو، بیروهزر و خۆشەویستیت لە دڵمان دایە. ئامۆژگاری و ڕێنوێنی و دەرسەکانت هێندە بە نرخ و هەمەگیرو زیندون کە هەرگیز کۆن نابنmela-braym-mejidpur-0

و بە تێپەڕبونی زەمانیش زیاتر هەستیان پیدەکرێ و دواییان نایە. ئەوەی لێت تێدەگا و ئێرەییت پێ نابا ، ڕێبازی کوردایەتیت دەگرێتە بەرو بەرینادا.

لە ٢٢ ی پوشپەڕی ساڵی ١٣٦٨ی هەتاویدا ، لەکاتی وتووێژ بۆ دۆزینەوەی ڕێگا چارەیەکی ئاشتیانە لە ڕۆژهـەڵاتی کوردستانـدا ، دەگەڵ دیـپـڵۆمـات تڕۆڕیستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا لە ویەنی ناوەندی ئوتریش ڕێبەری زانامان دوکتور قاسملوو شۆڕشگێڕی بە ئەمەگی گەل و ڕێبەر و کاک عەوڵای قادری ئازەر بە دەستی ئەو جینایەتکارانە شەهید کران. ئەو بابەتە زۆری لەسەر کوتراو و نوسراوە ، بەڵام تائێستاش ڕاستی و چۆنیەتی کارەساتەکە و وردەکارریەکانی نـەزانـدراون، یـان زانـدراونـ و نـەکوتـراون . تـەنانـەت پەرەوەندەکەشی هەروا لە سندوقێکی نەناسراودا ڕاگیراون . ئەوەی جێگای سرنج و گرینگە ئەوەیە، سەرڕای ئەو هەمو شاردنەوە و پەنادانە ، ئەو کارەساتە خەماویەی کوردان، بۆتە ناسۆرێکی بەژان لەسەر دڵی ئاخوندەکان و پەڵەیەکی ڕەشی مێژوی کۆماری ئیسلامی ئێرانە. ئەوان وایان بیر دەکردەوە کە تڕۆڕی ئەو سیاسەتوانە زانا و ناسراوەی کوردو شاردنەوەی هەمو ڕاستیەکانی ڕوداوەکە، قاسملو لەبیر دەباتەوەو ڕیبازیشی بێی ڕێبوار دەبێێو کوێر دەبێتەوە ، بێخەبـەر لەوەی : خوێنی گەشی قاسملوو شەیدەکانمان بونە گوڵاڵە سورەکانی چیاو پێدەشتەکانی کوردستان ،هەمو ساڵێی سەرلەنوێی هەڵدەدەنەوەو بۆنو بەرامەو بەروبویان بەکوردستانی ڕەنگیندا بڵاو دەکەنەوە. پوش دەپەڕن بەڵام ڕەگو ڕیشەیان داکوتاوەو شین دەبنەوە. گەڵا زەرد دەبنو هەڵدەوەرێن کەچی ڕەگو ڕیشەکان هەڵدەدەنەوەو دەڕوێنەوە . بـەهار دەڕوا بـەڵام بـە دوای سەهۆڵ بەندانی زستاندا دیسان دەگەڕێتەوە. مانگو ڕۆژیش ئاوادەبن، کەچی دواتر هەڵدێنەوە. ئەستێرەکان ڕادەخوشن شەوی دواتریش دێنەوە. هەوری ڕەش دێن بەری عاسمان دەگرن ، بەڵام شەماڵی خوڵاماڵی دەیان تارێنێو دەڕەونەوە. قاسملو ڕۆژی کوردانە،عاسمانی هیواو ئامانجیانە، نە هەوری ڕەش دایدەپۆشێو نەڕەشەبا دەتوانێی ڕایماڵێی. گەلاوێژە لە کاتی خۆیدا دەنگوێتەوە .

قاسملو بۆ گەل ژیاو سەریشی لە پێناو ئازادی نیشتمانو گەلدا دانا ، بۆیە تاگەل مابێی ئەویش ماوە ، لەدڵان دایەو لەبەرچاوە. سمایلیان برد بیکەنە قوربانی، سەریان نەبڕی بەڵام بو بەمێژوی ئیمانداران هەمو ساڵی بەناوی ئەو قوربانی دەکرێو یادەکەی زیندو دەکەنەوە. ڕەحمانو عەوڵای ئـێمـەش سەریـان دانـاو خوێنیان ڕژا لە پێناوی ئامانجی گەلدا ، محاڵە لەبیر بچنەوە.

لەو یادە پڕئێشو ئازارەدا وێڕای هاوخەمی دەگەڵ هەمو خەمخۆرانی گەلەکەمانو ڕێبوارانی ئەو شەهیدانە ، بەڵێن نوێی دەکەینەوە کە هەتا گەیشتن بەئامانجیان ڕێبازیان درێژەی هەیە.

هاوڕێیان دۆستان خەمخۆرانو ئەویندارانی ڕێبازی قاسملو، سەر دابنێن بەڵام سەر دامەنوێنن . ڕێگا کەمان سەختەو پڕ تەنگو چەڵەمەیە ، ورەبەرمەدەنـو لەئامانجی گەل واز مەهێنن ، دڵنیام سەردەکەوێن .

جارێکیتر شەریکی ئێشو ئازارو خەمەکانتانم.

براتان مەلا برایمی مەجیدپور ٢١ پوشپەڕ ٢٧١٧

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی