"an independent online kurdish website

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٣.٣.٢٠١٧ لە لایەن نوێنەرایەتی ئەنجوونی نیشتمانی کوردی سووریە لە وڵاتی ئوتریش بە بۆنەی ٣٨مین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مەلا موستەفا بارزانی سمینارێک بەڕێوە چوو،yadi-barzani-utrish-2017-0

لە لایەن کومیتەی ئوتریشی حیزبی دیموکراتی کوردستاینئ ئێرانیشەوە هەیئەتێکی چەند کەسی بەشداری سمینارەکە بوو.

سەرەتا بەڕێوەبەری سمینارەکە بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی هەموو شەهیدانی کورد و کوردستان خۆلەکێک بێ دەنگی ڕاگەیاند ، پاشان سروودی نیشتمانی ئەی ڕەقیب لێ درا. لە لایەن نوێنەری ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردی سووریە لە وڵاتی ئوتریش کاک جومعە باسێک لە پێوەندی لە گەل خەباتی کۆچ کردوو مەلا موستەفا بارزانی بە زمانی عەرەبی پێشکەش کرا، بە دوای ئەودا نوینەری ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردی سووریە لە ئورووپا وتارێکی دووروودرێژی لە پێوەندی لە گەل تایبەتمەندیەکانی بارزانی، ژیانی سیاسی ئەو و خەباتی بێوچانی لە پێناو ڕزگاری کورد و کوردستاندا و بەشداری لە شۆڕشی بەشەکانی دیکەی کوردستاندا پێشکەش کرد ،پاشان نوێنەری پارتی دیمووکراتی کوردستان پاش بە خێرهاتنی بەشداران و سوپاسی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد بۆ گرتنی وەها سمینارێک باسێکی لە سەر بیروبۆچوونەکانی بارزانی لە پێوەندی لە گەڵ شۆڕشی کورد و چۆنیەتی هەڵس و کەوتی نەتەوەکانی داگیرکەری کوردستان لە گەل نەتەوەی کورد و هەڵی تواندنەوەی کوردانی یەزیدی لە لایەن نوێنەرانی ئایینی ئیسلامەوە واتە داعش پێشکەش کرد.لە کۆتایی سمینارەکەدا لە لایەن کاک ئەرسەلان جەودەتیان بەرپرسی بەشی پێوەندی کومیتەی ئوتریش لە گەل حیزب و ڕێکخراوەکوردستانیەکان لە سەر خەباتی بارزانی نەمر، پێگەی کۆمەڵایەتی سەرۆکەکانی شۆڕشی کورد، وەزعی شۆڕشی کورد لە ئێستادا و هەوڵی وڵاتانی داگیرکەربۆ زەبرلێدان لە شۆڕشی کورد لە ڕێگای بە گژیەکتریدا کردنی حیزبە کوردیەکان وپیویستی یەکڕیزی کورد و یەکیەتی حیزب و ڕێکخراوە کوردستانیەکان بۆ بەرپەرچ دانەوەی هەرچەشنە هەوڵێکی تێکدەرانە لە کوردستاندا وەک زەروورەتێکی مێژوویی ونەتەوەیی وتارێک پێشکەش بە بەشداران کرا وهەروەها سوپاسی ئەنجوومەنی نیشیمانی کرد بۆ بانگێشتنەکەیان و ئەنجوومەنی نیشتمانیش سوپاسی بەشداری هەیئەتی حیزبی لە سمینارەکەدا کرد.


حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کومیتەی ئوتریش

٣.٣.٢٠١٧

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی