به‌یانیی رۆژی سێ‌شه‌ممه ٢٦ ی رێبه‌ندانی ١٣٩٥ ی هه‌تاوی (١٤ ی فێوریه‌ی٢٠١٧ی زایینی) هه‌یئه‌تێکی حدکا به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز کاک مسته‌فا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران
سه‌ردانی سکرتاریای حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی کرد و له‌لایه‌ن هاوڕێی به‌ڕێز کاک مسته‌فا مه‌ولوودی سکرتێری گشتیی حیزب و ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبه‌وه پێشوازیی لێ کرا.
مه‌به‌ست له‌و سه‌ردانه‌ی کاک مسته‌فا هیجری و هه‌یئه‌تی هاوڕێی گه‌یاندنی پیرۆزبایی خۆی و، رێبه‌ریی حیزبه‌که‌ی به سکرتێری گشتی و جێگری سکرتێری حیزب بۆ ده‌ستبه‌کاربوونیان له به‌رپرسایه‌تیی تازه‌دا و ئاره‌زووی سه‌رکه‌وتنیان له ئه‌رکی نوێ‌دا بوو.
هاوکات هه‌یئه‌تی حدکا جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستیی ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی دیالۆگ و دانیشتنه‌کانی نێوان دوو لایه‌ن به‌مه‌به‌ستی تاوتوێ و چاره‌سه‌ری پرسی نێوان دێموکڕاته‌کان کرد.
له‌و دیداره‌دا هاوڕێ مسته‌فا مه‌ولودی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان وێڕای به‌خێرهاتن کردن و سپاس له کاک مسته‌فا هیجری و هاوڕێیانی، باوه‌ڕ و ئیراده‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بۆ مشوورخواردن له پرسی دێموکڕاته‌کان و پێویستیی درێژه‌دانی ئه‌و رێگایه له لێک نزیک بوونه‌وه که تا ئێستا بڕدراوه به هه‌یئه‌تی حدکا راگه‌یاند.
له درێژه‌ی ئه‌م دیدار و دانیشتنه‌دا، هه‌ردوولایه‌ن له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک پرسی پێوه‌ندیدار به سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و کاریگه‌رییه‌کانی ئاڵۆگۆڕه‌کانی له‌سه‌ر ئاینده‌ی ناوچه و ئێران و بزوتنه‌وه‌ی کورد گفتگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.
دەقی هەواڵ وەک خۆی لە کوردستان و کورد وەرگیراوە
هەمان هەواڵ لە کوردستان میدیادا
شاندێکی حیزب سەردانی هاوڕێیانی پێشوویان کرد
کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی “مستەفا هیجری” سەردانی هاوڕێیانی پێشوویان کرد.
ڕۆژی سێ‌شەممە ڕێکەوتی ٢٦ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، شاندێکی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات سەردانی هاوڕێیانی پێشوویان کرد و لە لایەن هەیئەتێکی دەفتەری سیاسی بە سەرپەرەستی مستەفا مەولوودی سکرتێری گشتیی هاوڕێیانی پێشوو، پێشوازیی لە شاندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرا.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پیرۆزبایی لە سکرتێری گشتی و جێگری سکرتێری گشتی هاوڕێیانی پێشوو کرد کە لە پلینۆمی ئەم دواییانەیاندا هەڵبژێردران و هیوای بۆ خواستن لە بەرپرسایەتی نوێیاندا بۆ خزمەت بە ئامانجەکانی گەلی کورد سەرکەوتوو بن.
هەروەها لەم دیدارەدا لە سەر ئاڵوگۆڕە سیاسییەکانی ئەم دواییانەی ناوچە و بە تایبەت ئەو مەسەلانەی پێوەندییان بە پرسی کورد و کوردستانی خۆرهەڵاتەوە هەیە، ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا و لەسەر پێویستیی هاوکاری و پێوەندی دۆستانەی نێوان هەردوولا خەجت کرایەوە .