"an independent online kurdish website

ماسمێدیای ئەوڕۆ بە جێگەی ئەوەی زانیاری بە خەڵک بدەن و بنەمای زانیارییەکانیان لە سەر راستی و درووستی دابنێن ئەوەی وا پێی دەڵێن فاکت نەک فیکت،reuf-golbeden-01

بە پێچەوانەوە دەبینین کە چرکە لە سەر چرکە ئەوەی وا پێوەندی بە فاکتەوە نییە دەرخواردی چاو و گوێ و مێشکی بینەر و بیسەر و خوێنەر دەدەن بە بێ ئەوەی سنوورێک بۆ ئاکامی ئەم چەواشەکارییانە دابنێن!

لە کۆندا سەرچاوەی هەواڵ ڕۆژنامە و ڕادیۆ بوو کە لانی کەم گرینگیان بە نۆرمی ستانداردی واژۆکراوی نێوان خۆیان دەدا و هەر بۆیە زۆرێک لە خەڵک بۆ سەلماندنی ڕاستی هەواڵ یان زانیاری خۆیان ئاماژەیان بە سەرچاوەی وەک ڕۆژنامە یان ڕادیۆ دەکرد بۆ ئەوەی وتەکەی خۆیان بسەلمێنن واتە سەرچاوە دەبێ جێگەی بڕوابێت!

گەرماوگەرم، هەرئێستە،ڕاستەوخۆ، بەپەلە بەپەلە، بەم دەستەواژە ئاگرین و هەست بزوێنانە بانگی بینەری نەبین و بیسەری نەبیس و بێچاو و بەرپرسی بێ پرس دەکەن بۆ لای خۆیان ئەگینا خوێندنەوەی ڕووداو یان گەیاندنی ڕاستییەکانی ئەو هەرا هەرایە بۆچییە؟!

چڕوچاو و دەنگەبێزراوەکە چرکە بە چرکە دێتەوە بۆ کاسکردنی مێشکمان!

ئەم جۆرە میدیاکار و هەواڵدەر و نووچەگەیێنە دەنگوباسەکەی لە سەرچاوەیەکەوە وەردەگرێت کە بە ئەنقەست و بە مەبەست ئەقڵی خەڵک بەو ڕێگایە دەبەن کە سەرچاوەکە سایکۆلۆژیانە هەواڵەکە بۆ چەواشەکاری ئامانجدار دایڕشتووە!

ئەوڕۆکە هەواڵدەری و ساتێل و مانگە دەسکردەکان و تێ‌ڤێ و ڕادیۆ و پەڕگە گشتییەکانی سەر نێت تەنانەت تۆڕە کۆمەڵاتییەکانیش کارێکی وایان بە سەر هەواڵ و زانیاری گشتیدا هێناوە کە جاری وایە ماکی هەواڵ و زانیارییەکە لە نێو درۆ و دەلەسەدا ون دەبێت و ئیتر هەر ئەمە بەسە بۆ ئەوەی بەردەنگ بکەوێتە ناو دڵەڕاوکەوە! ئیتر سەرچاوەی بێ باوەڕی لێرەوە دەست پێدەکات واتە داڕێژەری دەنگوباسەکە بە ئامانجی خۆی گەیشتووە!

بە بەرچاوی دەنگ و ڕەنگ و مانگی دەسکردی هەزار ڕەنگ و ماسمیدیای ڕەنگاوڕەنگ و ڕۆژنامەی بە ناو بانگ و بڵاڤۆک و ڕۆڤار و ساتێلی ڕاستەوخۆی دەنگ زیقی پڕ لە هەرا هەموو پێکڤە دەبنە داشی یاری بۆ هرووژمێک لە تەشکی دیوارە دەنگییەکانی فڕۆکە ئەف نازانم چەند کە هەموو دەنگێکیان دەکرد بە ژێرەوە و تەنیا هاواری بەهێزبوونی خۆیان و بێدەسەڵاتی خۆمانی بە گوێماندا دەزرینگاندەوە!

ئێمە ئێستا وامان بە سەرهاتووە و هەر هەموومان هاوار بۆ ئەوان دەکەین و لە گەڵ ئەوەی کە کورد گەورەترین شەڕی دژی داعش کرد و زۆرترین کەسی لە پێناو ئەم شەڕەدا قوربانی کرد کەچی هەر ئێستاکەش کە ئێستایە خەڵکی وامان هەیە لە ژێر کارتێکەری میدیای چەواشەکار بە خۆی دەڵێ ترۆریست!

واتە کورد بە کورد دەڵێت ترۆریست لە کاتێکدا هەر دووکیان لە یەک سەنگەر و لە یەک مەتەرێزدا داعشیان ڕادەماڵی کەچی وەک ئەوەی ئاڵزایمێریان گرتبێ لە گەڵ ئەوەی چاوی لە شاشەی تێ‌ڤێی چەواشەکارە دوای چەند چرکە وتەکانی بێژەرە ڕۆبۆتەکە بولبول ئاسا بۆمان دووپاتە و چەندپاتە دەکاتەوە!

دووپاتەکەرەوەی هەواڵی چەواشەین دەزانن؟!

ڕەوف گوڵبەدەن

21.1.2017 ز

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی