"an independent online kurdish website

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێ‌شەممە ڕێکەوتی ٣٠ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، کاک “پیرۆت عەبدولڕەحمان ئەحمەدی” ناسراو بە مام ڕەحمان،pirot-abdulrehman-ahmadimam-rehman_201612-0

یەکێک لە ئەندامانی لەمێژینەی حیزبی دێموکرات، بە هۆی نەخۆشی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی نۆروێژ لە تەمەنی ٩٢سالیدا کۆچی دوایی کرد.

مام ڕەحمان پاش دامەزرانی کۆماری کوردستان لە ڕیزەکانی سوپای میللی کوردستاندا دەبێتە پێشمەرگە. پاش ڕووخانی کۆماری کوردستان وەک زۆر کەسی دیکە لە ئەندامانی حیزب ئاوارەی کوردستانی گەرمێن دەبێت و سەرەنجام لە شاری بەغدا دەگیرسێتەوە.

ناوبراو لە ئاوارەییشدا پێوەندییەکانی خۆی لەگەڵ حیزب ڕادەگرێ و لە سەرتاسەری ئەو هەموو ماوە دوورودڕێژەدا بەوپەڕی دڵسۆزییەوە هاوکاریی حیزب دەکات.

لەو ساڵانەی دواییشدا کە وەک پەنابەر لە نۆروێژ گیرسابووە، سەرەڕای نەخۆش بوونی، هەمیشە بە ڕۆحییەیەکی بەرزی حیزبییانەوە بەدواداچوونی هەواڵەکانی خەبات و تێکۆشانی حیزبی دەکرد و لە هەر بۆنەیەکدا کە هاتبایە پێش وەفاداریی خۆی بە ئامانجەکانی حیزبی پێشەوا قازی نیشان دەدا.


حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەس و کاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی