"an independent online kurdish website

رێبەری و بەرێوەبەری سیاسی یەکێک لە بناغەکانی هەر کۆمەڵگایەکە. کوردستان سەرەرای ئەوەی کە جارێ نەیتوانیوە ببێتە خاوەنی کیانی سیاسی خۆی،mejid_heqi-0

خاوەنی رێبەرگەلێک بووە کە توانیویەتی تەواویەتی نەتەوەی کورد لە بەرامبەر توانەوە، داپلۆسین، ئاسیمیلاسیۆن و لەناوچوونی ناسنامەیی و مرۆڤی بپاێزێت. رێبەران رۆڵی سەرەکی دەگێرن لە گۆرانکاریەکانی کۆمەڵایەتی و سیاسی کۆمەڵگادا. یەکێک لە گرینگیەکان و هۆیەکانی بەنرخی جۆڵانەوەی نەتەوایەتی کورد و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە رۆلێکی کلیدی لە گۆڕانکاریەکانی رۆژهەڵاتی کوردستاندا هەیە، دیاردەی رێبەری و شوێندانەری رێبەری دکتۆر قاسملوو بەسەر ئەو حیزبەدایە. پرسی رێبەری هەم هۆی داهێنانی جۆڵانەوە و شۆرش و هەم هۆی راگرتن و لەجێدا مانی شۆرشەکانە، کە دەتوانێت ببێتە هۆی لەناوچوونی رەوتی بەرەوپێش چوون و گۆرانکاری و نەگۆڕدرانی سیستەمی رێبەری رێکخراو لە گەل ئاڵوگۆڕەکانی جیهانی. دکتۆر قاسملوو لەو رێبەرە دەگمەنانەی کورد بوو کە توانی شۆرشی کوردستان بکاتە جۆڵانەوەیەکی بەهێز و خاوەن دینامیزم نەوەست و پێشی هەرجۆرە لادان و کۆنەپەرەستی و خۆبەدەستەوەدان بگرێت.

بۆیە کۆماری ئیسلامی ٢٧ ساڵ دوای تیرۆری ناجوانمێرانی دکتۆر قاسملوو هەروا هەڵ دەدات بە پێکهێنانی کەشی ترس و خۆف، نیشاندانی هێزی نیزامی و سەرکوتی خۆی، داڕشتنی پلانی جۆراوجۆر و پێکهێنانی کێشە و گرفتی جۆراوجۆر بۆ خەڵکی کوردستان و خوڵقاندنی رووداوی ناخۆش و تاڵ بۆ خەڵکی کوردستان وەک شەهید کردنی رۆڵەکانی، کوشتنی کۆلبەران و زەحمەتکێشانی کوردستان، ئاسەواری شوێندانەری رێبەری قاسملوو لە سەر کۆمەڵگا کەم رەنگ بکاتەوە.

شۆرشێک کە رێبەرەکەی قاسملوو بووبێت و بنەمای تیۆری و فەلەسەفەی ئەو لەسەر خۆشەویستی ژیان و ژین ویستی دامەزرابێت، سەرەرای هاتنە پێشی کارەساتی قەرەبوو نەکراو، ناتوانێت ببێتە هۆی دڵساردی رێبوارانی رێبەران و خەباتکاران تووشی شک و گومان بکات لە بەرخودان و پاراستنی ئەو بایەخە نەتەوایەتی و مرۆڤاییانیەی کە قاسملوو داهێنەری بووە.

لێرەدا زۆر بەکورتی ئاماژە بە هەندێک تایبەتمەندی و رۆڵی قاسملوو لە رێبەری جۆڵانەوەی کوردستان دەکرێت:

1.     رۆڵی قاسملوو لە سەرهەڵدان و درێژەی جۆڵانەوەی کورد

2.    رۆڵی رێبەری قاسملوو لە جۆڵانەوەی کۆمەڵگا

3.    رۆڵی قاسملوو لە بەرخۆدان و خۆراگری لە بەرامبەر سەختیەکان

4.     رۆڵی قاسملوو لە پاککردنی کۆمەڵگا لە ناپاکیەکان

5.    رۆلی قاسملوو لە پاراستنی بایەخەکانی نەتەوایەتی و پێشگیری لە لادان لە بنەماکانی شۆرشی کوردستانی

6. رۆڵی رێبەری لە پاراستنی دەسکەوتەکانی شٶرشی کوردستان

7.     رۆلی ڕیبەری قاسملوو لە جێبەجێ کردنی یاسا و رێوشوێنەکانی شۆرشی کوردستان

8.     رۆلێ رێبەری لە بەرخودان و شەڕی چەکداری پێشمەرگەکانی کوردستان

9.     رۆڵی رێبەری لە پێکهێنانی رێک و پێکی کۆمەڵایەتی

10.  رۆڵی رێبەری قاسملوو لە وەدیهێنانی هەستی ئەمنیەتی تاکەکەسی و ئارامی کۆمەڵگای حیزبی

11.  رۆڵی رێبەری لە خەبات دژی دیاردە نەخوازراوەکانی کۆمەڵایەتی

12.  رۆڵی رێبەری لە پەروەردەی مرۆڤەکان (تەندوروستی تاکەکەسی و کۆمەڵگا)

13.  رۆڵی رێبەری قاسملوو لە گەشەکردنی پەروەردەی زانستی لە ناو ریزەکانی حیزب دا

14. رۆڵی رێبەری قاسملوو لە یەکیەتی ریزەکانی خەباتی نەتەوایەتیدا

15.  رۆلێ رێبەری لە بەرەوپێش بردنی خەباتی هومانیستی و مرۆڤ پەروەر

16. رۆڵی رێبەری قاسملوو لە پێکهێنانی مودیریەتێکی تەندوروست و چاکسازی لە رێبەری و بەرێوەبەری حیزبی دا

17.   رۆڵی رێبەری قاسملوو لە بەرێوەبردن و باشتر بوونی باری دارای و ئابووری جۆڵانەوە

18.  رۆڵی رێبەری لە گەشەسەندنی بنەماکانی ئەخڵاقی شۆرش و جۆڵانەوەی کورد.

 

بەلەبەرچاوگرتنی ئەو تایبەتمەندیانە و رۆلی گرینگی رێبەری لە کۆمەڵگادا بوو، قاسملوو هەرگاڤ لە بیری بەرەوپێش بردنی رێبەری بە کۆمەڵ و بەکۆمەڵ کردنی رێبەری بوو. ئەمرۆ ٢٧ ساڵ دوای شەهید بوونی دکتۆر قاسملوو، قاسملوو هەروا لە سەر بزاڤی نەتەوایەتی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان شوێندانەرە، بنەماکانی بیروباوەری و رێکارەکانی رێبەریی ئەو، رێبەری کۆمەڵگا دەکەن بۆ گەیشتن بە ئامانجە نەتەوایەتیەکان و مرۆڤیەکانی خەلکی کوردستان. ئەوەی جێگای سەرنجە، هەرچی لە مێژووی تیرۆری دکتۆر قاسملوو دوورتر دەکەوینەوە، شوێندانەری قاسملوو لەسەر کۆمەڵگا قووڵتر دەبێت. کۆماری ئیسلامی لە پلانی گەندەڵی تیرۆری ریبەری خەڵکی کورد تووشی هەڵەی لێکدانەوە بوو. قاسملووی شەهید لە سکرتێری حیزبی دێموکراتەوە بوو بە رێبەری سەرانسەری جۆڵانەوەی رزگاری خوازانەی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان و هێمای بەرخودان و ئازادی ویستی و مرۆڤ پەروەری هەموو خەباتکارانی ئێران.

 

بە هیوای دیدار لە تلگرام:

https://telegram.me/joinchat/BXoE-j3Bb5GCadkArDJGEQ

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی