"an independent online kurdish website

نە سووریا و نە عێراق بە کردەوە وەک وڵاتی سەربەخۆ نەماون و ئەوەی وا هەتا ئێستا وەک ناو بە دوای خۆیاندا راکێشی دەکەنreuf-gulbeden

لە ڕاستیدا هەمان ئەو بەشەیە کە لە داهاتووی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا وەک پشک لە سەر پێکهاتە جیاوازەکان دابەش دەکرێت و ئیتر سپایەک بە ناوی سپای عێراقتە تەنیا لە سەر رەشنووسەکان بوونی هەیە و ئەوەی وا بە سپای عێراق ناودێرکراوە لە راستیدا سپای دەوڵەتی داهاتووی پارچەیەک لە عێراقی کۆنە کە هەر لە ئێستەوە بە پشتیوانی کۆماری ئیسلامئ ئێران واتە کۆماری سێدارە، دەیهەوێت خۆی وەک دەوڵەتێکی بە هێز لە ناوچە شێعەکەدا نیشان بدات واتە دەوڵەتی بەشە شێعەکەی عێراق زۆرتر خەمی خۆیانە و هەر لە بەر ئەوەشە کە کەسەک وەک مۆقتەدا سەدر وەک لایەنی باڵی وەلی فەقیهی ئێران بە پشتیوانی سپای قودس دەسەڵاتی بەغدایان گرتووەتە دەست و بۆ ئاسایشی داهاتووی خۆیان حەشدی شەعبی بە ناوی سپای عێراق بە خەڵکی‌تر پێناسە دەکەن کە نەک سپای عێراق نییە تەنانەت سپای بەشە شێعەکەشی بە تەواوی نییە!

کوردستان خاوەنی هێزی بریاردەرە و ئەوڕۆکە لە هەر دوو لای عەرەبی سوونە و عەرەبی شێعە چاویان لەو هێزە کوردەیە و ئەمریکا و رووسیاش لە سەر کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد تا رادەیەکی زۆر هاوبیرن!

 لە سووریاش دیسانەوە ئەوە کوردە کە لە گۆڕەپانەکەدا بڕیاردەرە و ئەوانەی وا ئەورۆکە روویان لە کورد کردووە خاوەنی ئەو کێش و قورساییە نین کە کورد لە سەری حێساب بکات، لە باشوور و لە رۆژئاوا کورد خاوەنی سیستەم و دەوڵەتێکی بە هێزن و رۆژهەڵاتی ناوەراست وەک دەسپێک  لە لایەن کوردەوە بە پشتیوانی خاوەن بەرژەوەندییەکانی جیهانەوە دابەش دەکرێتەوە و کوردستانی مەزن ئەوڕۆکە ئیتر خەیاڵ نییە و داگیرکەرانی کوردستان واتە ئێران و تورکیا بە جۆرێک لە کێشە و شەڕەکانی ناوچەکەدا تێوەگلاون کە هیچ رێگایەک بۆ دەرچوون بەدی ناکەن و هەر بۆیە هەم تورکیا و هەمیش ئێران بە ئاشکرا بوونەتە هاوپەیمان و پشتیوانی گرووپە ترۆریستییەکانی ناوچەکە و ئێستا ئیتر وایان لێ هاتووە کە تەنیا بیر لە مانەوەی خۆیان دەکەن جا بە هەر نرخێک دەبێت با ببێت!

داعش و ئەلنۆسرە و ئەحراری شام و زۆری‌تر هاوپەیمانی تورکیان بۆ لێدانی کورد و لەم لاشەوە سەدر و بەدر و حەشدی شەعبی واتە داعشی شێعە و عەسایۆبۆلحەق و سپای قودس و زۆری‌تر هاوپەیمانی ئێرانن بۆ دژایەتی کورد بۆ ئەوەی خەونی سەربەخۆیی کورد نەیەتە دی هەر بە هەموویانەوە خەریکی پیلان گێڕان و بێ هێزکردنی کوردن!

هیچ دەوڵەتێک بە ناوی عێراق لە بەغدا بوونی نییە و جگە لە دەوڵەتی کارتۆنی سەر بە ئێران نەبێت و هەمان بەرنامە و هەمان پیلانیش لە سووریای بەشار ئەسەد هەیە و ئەوەی وا هەتا ئێستە بووە بە هۆی مانەوەی ئەسەد جگە لە کۆماری ئیسلامی ئێران کەسی دی نییە و حێزبۆڵای لۆبنانیش کە بووە بە داشە هارەی ناوچەکە بەشێکە لە ستراتێژی ئاژاوەنانەوەی ئێران!

ئەوڕۆکە کورد لە هەموو رۆژێک زیاتر پیویستی بە خوێندنەوەی ناوچەکە هەیە و پێویستە کورد خۆی دوور بگرێت لە هژموونی ئێران و تورکیا و بە جێگەی ئەوانە خۆیان لە ئەمریکا و رووسیا و وڵاتانی هاوبەرژەوەندی لە گەڵ کورد نزیک بکەنەوە بۆ ئەوەی هاوسەنگی نێوان خۆیان رابگرن. کورد ئەوڕۆکە پێویستی بە یەکگرتن و نزیکبوونەوە لە یەکتر هەیە بۆ ئەوەی لە داهاتووی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بتوانێت رۆڵی شیاوی خۆی لە ناوچەکەدا بگێڕێت!

ئەوڕۆکە کورد لە باکوور کەوتووەتە رۆژەڤەوە و تورکیا بەڵاکەی عێراق و سووریای بە سەردا سەپاوە و کوردستان لە ژیانیدا قەت وەک ئەوڕۆ لە رۆژەڤی کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا نەبووە!

لە پیوەندی لە گەڵ شەری مووسڵ کورد دەبێت زۆر هۆشیار بیت و نابێ رێگە بە بەشداری تورک و ئێران بدەن بێنە ناوچەکەوە و هاتنی حەشدی شەعبی(داعشی شێعە) هیچ جیاوازییەکی ئەوتۆی  نییە لە گەڵ داگیرکارییەکانی داعش لە کوردستان و ناوچەکەدا!

حەشدی شەعبی هەر هەمان داعشە و ئیتر چۆن دەبێت کورد لە لایەک شەری داعش بکات و لە لایەکی‌ترەوە هاوپەیمانی لە گەڵ داعشی شێعە ببەستێت؟

هاوپەیمانی لە گەڵ داگیرکەرانی کوردستان یەکەم هەڵەی زەقی کوردە؟

هاوپەیمانی لە گەڵ داعشی شێعە لە لایەن هەر هێزێکەوە بێت هەڵەیەکەی زۆرگەورەیە و ئەنجامەکەکەی لە ئەنجامی داعش چاکتر نابێت!

حەشدی نیشتمانیش کە تێکەڵاوێکە لە ئەنفالچی کۆنە بەعسی و عرووبەی نزیک لە داعشی سوونە ( ” شەریکی دز و هاوڕێی کاروان” )،  واتە هەمان عەرەبی سوننە و تا رادەیەکیش کۆنە بەعسیەکانی مووسڵ کە لە راستیدا هێزێکی وا نین کە ببنە سەرئێشە بۆ کورد بە مەرجێک سیاسەتوانی کورد وردەکارییەکانی ناوچەکە لە چوارچێوەی بەرژەوەندی نیشتمانی کوردستانەوە بخوێنێتەوە!

باشترین هاوپەیمانی کورد ” خۆیەتی “،  هەر بۆیە پێویستە کورد بە گشتی بە هەموو حێزب و خاوەن دەسەڵاتەکانیەوە پشت بدەنە پشتی یەک و رێگا نەدەن کەس درز بخاتە نێوان هێزەکانی کوردەوە!

ئەوڕۆکە ڕۆژێکی چارەنووس سازە و رێکەوتنە نیو دەوڵەتییەکان بە بێ کورد بە ئەنجام ناگەن هەر بۆیە کورد هەر وەک لە گۆڕەپانەکەدا خاوەنی قورسایی خۆیەتی پیویستە لە نێو هاوپەیمانییە نێودەوڵەتییەکانیش بە تایبەتی لە پاش هەڵوەشاندنەوە سایکس- پیکۆ، لە هەموو کاتێک زیاتر پیویستی بە نوێنەر و سیاسەتوان و شارەزای کار و باری ناونەتەوەیی هەیە هەتا لە دانووستاندنەکاندا بتوانێت بەرگی براوە بیت و هەر وەک لە گۆرەپانی شەڕدا براوە بووە با لە گۆڕەپانی وتوێژ و دانووستانیشدا سەرکەوتن بە دەست بهێنێت!

هەرچەندە کورد لە هژموونی ئێران و تورک دوور بکەوێتەوە بە هەمان رادە لە سەربەخۆیی و ئازادی نزیک دەبێتەوە!

کورد سبەینێ دەبێتە هاوسێ بەڵام لە گەڵ کێ؟!

ڕەوف گوڵبەدەن

2016/04/18

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی