"an independent online kurdish website

توێژێک هاتووەتە ئاراوە کە نە مانای نیشتمان دەزانێت و نە سڵ دەکاتەوە لە ژیان، بێ ناوەرۆکن و بێ ریشە، دەڵێی لە وشکەڕۆیی رواون، هیچ مانایەکیان بۆ ژینگە و دەور و بەر نییە و لە رۆبۆتێک دەچنreuf-gulbeden

کە تەنیا ئەرکی وێرانکردنیان لە داتای مێشک دابەزاندووە و جگە لەوە هیچی‌تر وەرناگرن!

هەر چییەک دەکەن بە بێ بیرلێکردنەوە دەیکەن، بەڵام بە رواڵەت مرۆڤن و وەک هەموومان نان دەخۆن و ئاو دەخۆنەوە و دەخەون و هەر لە بەیانییەوە کە هەڵدەستن رۆبۆت ئاسا وەک هەموو رۆژێک شەقامەکان دەپێون و هەمدیسان وەک هەموو رۆژێک هەر خەریکی ناونیتکەنانن لەو خەڵکەی وا رۆژانە دەیانبینن و رۆبۆت ئاسا لە گەڵ یەکدا تۆقە دەکەن و بڕێک پشت سەری ئەم و ئەو دەخوێنن و هەر بە دەم رێگەوە چەند جار دەستیان لەم و لەو بەرز دەکەنەوە بە بێ ئەوەی هیچیان لە یەک تێبگەن ورتەیەک دەکەن و دیسانەوە بۆ لای ئەم و بۆ لای ئەو و سەرێک لە چایخانەکەی مێشکیان دەدەن و چایەک هەڵدەقوڕێنن و دوو سێ شەکر دەشکێنن و دەکەونەوە  سەر پێواندنی شەقام و چاوە سووکەکانیان فێربووە و هەر بۆیە بە دەم رێگەوە حیلکە حیلک سناریۆی شانۆ کۆنەکانی پاشخانی خۆیان دووپات دەکەنەوە و نیوڕۆیان دەبەنەوە بۆ ماڵەوە و بە بۆڵە بۆڵ فراوینێ دەکەن و هیچ شتێکی وایان بۆ گۆتن پێ نییە و هەر بۆیە رۆبۆت ئاسا ژەمەکان لە سەر یەک کەڵەک دەکەن، جاری وایە دەکەونە بەر لۆمەی ماڵەوە و بەڵام ئەوان وەک ئەوەی لە گۆی زەوی نەبن وا هەڵس و کەوت دەکەن وەک ئەوەی لە سەر پەڵەی هەوری گەڕۆک دانیشتبن تێکەڵاوەیەکی تەیر و توونن، خۆیشیان لە نێو ژیانی رۆبۆتی و ژیانی خەیاڵیدا نوقم دەبن و ئەمانە ئەو توێژەن کە لە مرۆڤی دەسکرد دەچن و هەستیان بە هیچ هەستەوەرێک نابزوێت و تەنیا بە توند و شل کردنەوەیەکی پێچ و مۆرەیەک دەبنەوە پاڵەوانی وێرانکردنی شەقام و ئیتر کوێرم، شەلم، ناپارێزم تەڕ و وشک دەسووتێنن!

توێژێکی بێ نیشتمان دەیانەوێت جیهان بکەن بە نیشتمانی رۆبۆتەکان!

 

رەوف گوڵبەدەن

28.3.2016 ز

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی