ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٧ی مارسی ٢٠١٦ی زایینی، شاندێکی کومیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
لە وڵاتی سوید وێرای بەڕێز و تێکۆشەر ” مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی” ئەندامی کومیتەی ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە کۆڕی ماتەمینی دایە ” ئامین ئازەریوەن” دایکی خاتوو ” توبا مەحموودی” خێزانی کاک ” حەمزە عەزیزی” ئەندامی بەوەفا و لەمێژینەی حیزبی دێموکرات لە شاری سالای وڵاتی سوید بەشداری کرد.
دایە ئامین ئازەریوەن لە بنەماڵەیەکی کورد پەروەر و شۆڕشگێڕی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و وەک زۆربەی کوردەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی زوڵم و زۆر و نەبووی ئازادی و بەرابەری، ئاوارە دەبێت.
خوالێخۆشبوو، بەهۆی نەخۆشییەوە هەردوو لاقی بێ هێز و پاشان لە جووڵە دەکەوێ و زیاتر لە ٢٠ ساڵ لە سەر جێگا دەمێنێتەوە.
لە ئاکامدا ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٥ی مارسی ٢٠١٦ی زایینی، دڵ و چاوە پڕ لە ئاوات و خۆزگەکانی بۆ یەکجاری لەیەک دەنێ و ماڵئاوایی لە بنەماڵە، گەل و نیشتمانەکەی دەکات.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ سوید،
بەشی ڕاگەیاندن
٢٨ی مارسی ٢٠١٦ی زایینی