"an independent online kurdish website

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) دوای زیاتر لە 20 ساڵ یادی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی تازە لەسەر سنووری نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان دەکاتەوە،mustefa-hijri-2016-

سکرتێری گشتی ئەو حیزبەش تایبەت بە رووداو دەڵێ ” ئەمساڵ پێشمەرگەکانمان دەنێرینەوە رۆژهەڵاتی کوردستان“.

سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، لە یادی نەورۆز و سەری ساڵی تازەدا گوتارێکی پێشکەش کرد و داوای لە گەنجانی وڵات کرد ببنە پێشمەرگە و پەیوەندی بە حیزبەکەیانەوە بکەن، بۆ رووداویش گوتی ” دەمانەوێت رێچکەی حیزبەکەمان بگۆڕین و بەردەوامیش بین لە خەبات، ئێمە کاردەکەین بۆ تێکەڵکردنی خەباتی شار و شاخ“.

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران باس لە توانای گەنجەکان دەکات و دەڵێ “بۆ ئەوەی بتوانین ئامانجەکانمان بەدی بهێنین، دەبێت هێزێکی بەتوانا بین، توانای ئیمەش لە گەنجەکانماندایە”، دەشڵێ ” ئیمە بەنیازین پێشمەرگەکانمان بنێرینەوە بۆ نێو خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ئەوەی لەگەڵیاندا تێکەڵ ببنەوە و، لەو رێگەیەوە دەرفەتیک بۆ گەنجان بێتە دی کە پەیوەندی بە ریزەکانی حیزبی دیموکراتەوە بکەن“.

 لەکاتێکدا پیشمەرگەکانی دیموکرات ماوەی زیاتر لە 20 ساڵە لە رۆژهەڵاتی کوردستان دوورن سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران پەیامی بۆ گەنجەکانی وڵات نارد و گوتی ” هیوادارم  هەمووان ئەرکی ئەندامیێتی خۆیان لە حیزبدا جا لە هەرکوێیەکن جیبەجێ بکەن و، وەکو پێشمەرگە بۆ حیزبی دیموکرات کاربکەن“.

ئەو هەروەها لەبارەی کۆچکردنی گەنجانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ رووداو قسەی کرد و گوتی ” هیوا و ئارەزوومان ئەوەیە گەنجەکانمان وڵات بەجێنەهیڵن، چونکە ئەمە پیلانی دوژمنانە… چۆڵکردن و جێهێشتنی وڵات پیلانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە“.

 لەبارەی یەکگرتنەوەی هەردوو باڵی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران مستەفا هیجری رایگەیاند ” زۆر بە جدی لە هەوڵداین بۆ یەکگرتنەوە لەگەڵ باڵەکەی دیکەی حیزبی دیموکرات. پەیامی یەکگرتوویی ئیمە یەکگرتنەوەی ئەو دوو باڵەی دیموکراتیش دەگرێتەوە“.

 مستەفا هیجری جەختیشی کردەوە لەوەی ” ئەمساڵ پێشمەرگە دەنێرینەوە بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان، ئەمەش دەرفەتێکە بۆ خەڵکی رۆژهەڵات بۆ ئەوەی لەگەڵ ریزی پێشمەرگەدا بن“.

ئەو، نەمانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە هۆکار بۆ بەرپابوونی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبینێت و رایدەگەیەنێت ” ئەگەر هەموو دونیا بیانەوێت خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ئارام بێت، کۆچ نەمێنێت و خەڵک بە ئازادی بژیت دەبێ کۆماری ئیسلامی ئێران نەمینێت و، نەمانی کۆماری ئیسلامی ئێران زامنی ئاشتی و بەیەکەوە ژیانە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست“.

لە کۆتاییشدا سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ئاماژەی بەوە دا “کردنەوەی ئاگری نەورۆز لەو چیایانە هێمایەکە بۆ ئەوەی پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکرات روو لە چیا و روو لە وڵاتی خۆیانن“.

ڤیدیۆ


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی