پێشه‌کی پڕ به دل داوای لێ بوردن له تێکۆشه‌ران و ئه‌ویندارانێک که گیانی خۆیان به‌ختی پارێزگاری و نه‌سره‌وتن بۆ دیفاع له‌م خۆشه‌ویسته کرد ده‌خوازم . داوای لێ بوردن له به‌ر ئه‌وه نه‌م توانیوه ڕێبواری ڕێ ئه‌وان بم.
نه‌مران سمکۆخانی شاک (سمایل ئاغا) ، پێشه‌وای پایه‌به‌رز ، قازی محمد و هه‌زاران هاوسه‌نگه‌ری گیان به‌خت کردوو.
داوای لێ بوردن له خه‌ڵکی سه‌ربه‌رزی به‌نگاڵادش ده‌که‌م له به‌ر ئه‌وه که ئێمه نه‌مان توانی لێیان فێر بین درێژه ده‌ری ڕێگای پیرۆژی ئه‌وان بۆ پاراستنی زمان و وڵاتی خۆمان بین. هاوکات لە گەڵ ئەوە ، خه‌ڵکی خۆ به زل زانی ئێمه له دهۆک ، هه‌ولێر و سلێمانی بۆ خزمه ت له ماڵەکانیان کرێکارانی سه‌ربه‌رزی ئه‌م گه‌له ( بەنگلادش) ، به منه‌ت بۆ کاری شه‌رافه‌تمه‌ندانه ڕێگا ده‌ده‌ن ، به‌لآم له به‌ر پێی، عه‌ره‌ب، فارس و تورک سه‌ریان له عه‌رز ده‌سوێن .
داوای لێ بوردن له که‌سوکاری کۆڵ نه‌ده‌رمان له ڕابردوو به تایبه‌ت پارێزه‌رانی وێژه‌ی کوردی ڕه‌سه‌ن واته یارسانه‌کان ده‌که‌م که ئه‌مانه‌ته‌که‌یان به هۆی که‌مته‌ر خه‌می ئێمه پارێزگاری به جێ و ڕێی لێ نه‌کرا.
داوای لێ بوردن له خانی مه‌زن و خانای خان قوباد ده‌که‌م که زمانی کوردی لای ئه‌وان شیرین‌تر له هه‌ر زمانێکی‌تر بوو هه‌ر وه‌ک به کرده‌وه سه‌دان ساڵ پێش سه‌لماندیان.
داوای لێ بوردن له ده‌یان شاعێڕ و که‌ڵه پیاوی کورد ده‌که‌م که له ڕۆژه ڕه‌شه‌کاندا نووری چاوی خۆیان له به‌ر ڕووناکی کزی چرایێکی پیسۆز کرد به قوربانی پاراستنی وشه‌ی پیرۆزی کوردی به‌ڵام ئێمه هێشتار نه‌مان توانیوه نێو و ئاسه‌واره‌کانیان وه‌ک پێویست بناسین و بناسێنین.
خوێنه‌رانی هێژا؛ ئاگادارن له ساڵه‌کانی دواییدا به تایبه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات سه‌رله نوێ شێلگیرانه‌تر له ده‌ورانی نه‌گبه‌تباری پەهله‌وی خه‌لکی ئێمه و منداڵه‌کانیان هه‌راوتر له هه‌مووکاتێک ده‌سه‌مۆی زمانی زمان بڕی فارسی بوون. ئه‌م نه‌خۆشیه له چاره سه‌ر نه‌هاتوه تا قوولایی شار ، شارۆچکه و گونده‌کان ڕیشه‌ی ئاژۆتوه.
سه‌رسووڕهێنه‌رتر ئه‌وه‌یه پشت کردن له نه‌ریت و زمانی خۆیان به شارستانیه‌ت و پێشکه‌وتن ده‌قه‌بڵێنن!!
وێرای ئه‌وه قسه‌ی زه‌لام و که‌م کرده‌ی تاک و که‌مینه‌ی کورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات گۆی عه‌رش بۆ خۆهه‌ڵکێشان و پیرۆز کردنی ڕۆژی زمانی دایک ، که‌ڕ ده‌کا ! ژستی سه‌ربه‌رزی به‌زیوانه‌ی زۆربه بۆ مل که‌چ کردن به‌رانبه‌ر زمانی ده‌سه‌لاتی ناوه‌ند له نێوخۆ به فه‌خر زانین ڕووی له هه‌ڵکشانی که‌م وێنه‌یه.
که باسی زمان ده‌کرێت ، چ زمانێک له دۆنیادا به تۆزی پێ زمانی کوردی ناگات.
که باسی نه‌ته‌وه پێشێلکاره کانی خاک ، زمان و که‌سایه‌تی کورد ده‌که‌ن . هه‌موویان ئه‌حمه‌ق . هیچ نه‌زان و که‌سیان به قۆنه‌ره‌ی مرۆڤی کورد ناگۆڕنه‌وه.
به‌نگالا دش و خه‌لکی ئه‌م وڵاته (خۆڵقێنه‌ری سه‌ربه‌رزیه‌کانی ڕۆژی زمانی دایک ) ، له ڕوانگه‌ی خه‌لکی کورد ره‌نگه نرخێکی ئه‌وتۆیان نه‌بێ.
تا دێت قسه‌ی تاک و ته‌رای کورد به پێچه‌وانه‌ی ڕه‌وتی هێزگرتووی توانه‌وه‌ی زمان و کو‌لتوور و وه‌ر چه‌رخانی هاوئاهه‌نگ به‌ره‌و ده‌نگدانی که‌م وێنه به بکوژی حاشا هه‌ڵ نه‌گری کوردان ، سه‌قامگیر کردنی زمانی دایک هه‌ر نه‌بێ له نووسین و به‌کارهێنانی ڕۆژانه به‌رانبه‌ر زمانی زاڵ کراوی فارسی بێ ناوه‌رۆکتر ده‌بێ. وێنه‌ی له به‌ر ده‌ست فه‌یسبووک .
فیرده‌وسی ، سه‌عدی ، حافز و … سه‌دان ساله وه‌ک گۆپالی باڵاده‌ستی ، سه‌پاندنی زمانی فارسی و خوێنڕشتنی کورد به کار دێن به‌ڵام له‌وه ده‌چێ سێحر و جادووی ئه‌م زمان و نه‌ته‌وه کورد فه‌وتێنه‌ره کاریگه‌ریه‌کی وه‌های له ده‌روونمان هه‌یه که نسڵ به نه‌سڵ درێژه‌ی ده‌بێ .
ساکارترین وێنه جیاله هه‌ڵوێست ، کرده‌وه و بێده‌نگی مه‌رگهێنه‌ری زۆربه‌ی هه‌ره زۆری نفووسی کورد به‌رانبه‌ر په‌لاماره‌کانی فه‌رهه‌نگستانی زمان و ئه‌ده‌بی فارسی ، خۆهه‌ڵواسینی به‌شی زۆری کورده‌کان به هێنانی نوکته و ئامۆژگاری که‌سایه‌تیه جه‌هانیه‌کان به ئه‌م زمانه ، نووسینی مه‌تڵه‌به‌کانیان به فارسی نه‌ک هه‌ر ڕووی له که‌می نه‌ناوه بگره په‌ره‌شی ئه‌ستاندوه. وه‌ک ئه‌وه به کوردی نووسین شه‌رم بێ یا زمانیتر له دونیادا بڕابێت.
ئاکامی ئه‌م لاساریه مه‌زن و زیانباره‌ی خه‌ڵکی ئێمه بۆ داکۆکی له پیرۆزیه کانمان ئه‌وه‌تا ڕۆژ له پاش ڕۆژ شلوێ ، ئاوه‌کی کران و به‌ره‌و شێوێندرانی یه‌کجاره‌کی مه‌رگ و توانه‌وه‌ی زمان وه‌ک به‌ڵگه‌ی بوونمان به‌ره‌و لێژایی هه‌ڵدێران ڕێگه ده‌پێوێ. زیاتر له‌وه بێ ڕێزی ، و کوشتاری بێ به‌ر به‌ست بۆ خه‌لکی ئێمه وه‌ک به‌شێک له به‌سه‌رهات ئاسایی چاوی لێ ده‌کرێت!!
به گشتی زمان ، نه‌ریت و هه‌ر چه‌شنه دابێکی پیرۆزی دێرینمان له سه‌ره مه‌رگ دایه .
داخوا له به‌رانبه‌ردا چوار بنه‌ماله له سه‌رجه‌م کوردستان په‌یدا نابن بۆ ماوه‌ی یه‌ک حه‌وتوو له ڕۆژێکی وه‌ک ئێمڕۆ منداڵه کانیان وه‌ک ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی به خوێندنگا زۆره‌ملیه‌کانی زمانی فارسی نه‌سپێرن؟
له به‌ر نه‌رێنی بوونی وه‌ڵامی ئه‌م پرسه ناچار ده‌بێ بڵێم خه‌ریکه سه‌ره‌مه‌رگ تیده‌په‌ڕێنین . بۆیێ له جێگای پیرۆز کردنی ڕۆژی زمانی دایک سه‌ره‌خۆشی له قیس چوونی( هیمه‌تی به‌رئه‌نگاری کوردان)، سه‌ر سووڕهێنه‌ر نیه.
سدێق بابایی